ئادیتیا چۆپرا
ئادیتیا چۆپرا لەدایکبووی ٢١ی ئایاری ١٩٧١لە مومبای مەهاراشترا لە هیندستان سەر بە تیرەی ڕەگەزی پەنجابییە. ئادیتیا دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر و سیناریۆنووسی بۆلیوودە. تائێستا تەنیا سێ فیلمی دەرهێناوە کە سەرکەوتنێکی باشییان بەدەستهێناوە ئەوانیش دیلوالێ دولھانیا لێ جایانگێ ( Dilwale Dulhania Le Jayenge) کەلەساڵی ١٩٩٥ بوو وە دووەم فیلمی خۆشەویستی یان موحیبەتین (Mohabbatein) بوو کەلەساڵی ٢٠٠٠ بوو وە دوایین فیلمیشی وەک دەرهێنەر ڕەبنێ بەننا دی جۆدی ( Rab Ne Bana Di Jodi) ئەمەش ئەوە دەردەخات ئەو لە فیلمەکانی وەک دەرهێنەر متمانەیەکی باشێ بە شاروخ خان هەیە کە پاڵەوانی هەرسێ فیلمەکە بووە.
ئادیتیا چۆپرا | |
---|---|
بە هیندی: आदित्य चोपड़ा | |
لەدایکبوون | مومبای، ھیندستان | ٢١ی ئایاری ١٩٧١
باوک | Yash Chopra |
دایک | Pamela Chopra |
خوشک و برا | Uday Chopra |
ھاوسەر | ڕانی موکەرجی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ھیندی، زمانی پەنجابی |
پیشە | دەرھێنەری فیلم، سیناریۆنووس، بەرھەمھێنەری فیلم، director |
پەروەردە | Bombay Scottish School، Sydenham College |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٨ |
نەژاد | |
ئایین | ھیندوویزم |
خاوەنی | یاش ڕاج فیلمز |
خەڵاتەکان | Filmfare Award for Best Director |
جگە لەکاری دەرهێنان زۆرتر خەریکی بەرهەمهێنانی فیلمە بەهۆی کۆمپانیای یاش ڕاج فیلمز لەوێش چەندین فیلمی زۆر سەرکەوتووی بەرهەمهێناوە لەوانە ((Ek Tha Tiger) وە (Jab Tak Hai Jaan) و (Dhoom 3) و (Veer Zaara) و (Fanaa) و (Gunday) جگە لەوانەش ئادیتیا ئەرکی دابەشکردنی ڕۆڵی ئەکتەرەکانیش دەبینێت و لەوەش بەکەسێکی سەرکەوتوو دادەنرێت ئەو ئەرکەی بۆچەندین فیلمی سەرکەوتوو ئەنجامداوە لەوانە (Happy New Year) و (Kabhi Khushi Kabhie Gham) و (Kuch Kuch Hota Hai) و (krish)
سەرەکیترین هۆکار بۆ سەرکەوتنەکانی باوکییەتی کە یاش چۆپرایە و دامەزرێنەری کۆمپانیای بەرهەمهێنانی فیلمە بەناوی یاش ڕاج فیلمز. وە جگە لە باوکی ئەوا ئەو مێردی ڕانی موکەرجییە کە خانمەئەکتەرێکی دیاری بۆلیوودە
ژێدەر
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئادیتیا چۆپرا تێدایە. |