لە ماتماتیکدا، فانکشنی گاوسی (بە ئینگلیزی: Gaussian function) (ناوەکەی لە ناوی کارڵ فریدریش گاوسەوە وەرگیراوە) فانکشنێکە بە شێوەی توانی بەم شێوەیە پێناسە دەکرێت:

وێنەی ڕوونکردنەوەی چەند فانکشنێکی گاوسی

لێرەدا، ، و ھاوکۆلکە نەگۆڕە ڕاستەقینەکانن و بریتییە لە ژمارەی ئۆیلەر. وێنەی ڕوونکردنەوەی ئەم فانکشنە وەکوو زەنگوڵەیەکی ھاوتا دەچێت کە بەخێرایییەکی زۆر بەرەو سیفر ڕوو لە کەمبوونە. نەگۆڕی بەرزیی لوتکەی چەماوەکە، شوێنی چەقی لوتکەکە و بریتییە لە (لادانی پێوانەیی) چەندیی کێشیەتی یان پانایی زەنگوڵەکە دەنوێنیت.

فانکشنی گاوسی لە زۆرێک لە زانستەکاندا وەکوو ئەگەر، ئامار، ژیریی دەستکرد بە فرەوانی بەکار دەھێنرێت.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  • Squires، G. L. (2001-08-30). Practical Physics (4 ed.). Cambridge University Press. doi:10.1017/cbo9781139164498. ISBN 978-0-521-77940-1.
  • «Berechnung von Kovarianzellipsen» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٤ی ئابی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  • بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Gaussian function»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠.


بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری