لادانی پێوانەیی

گۆڕەکی هەرەمەکی (شین). لادانی پێوانەیی σ پەرتبوونی بەها هەرەمەکییەکان لە بەهای ناوەندی، μ، دیاری دەکات.

لە زانستی ئاماردا لادانی پێوانەیی[١] (بە ئینگلیزی: standard deviation) (ھێما دەکرێ بە σ) پێوەرێکە لە پێوەرەکانی پەرتبوون و بۆ بەراوردکردن و شیکاریی پێدراوەکان بەکار دێت. لادانی پێوانەیی بریتییە لە ڕەگی دووجای ڤاریانس. ڤاریانس بەم شێوە ھێما دەکرێت و بریتییە لە ناوەندی دووجاکانی جیاوازی نێوان پێدراوە جیاوازەکان و ناوەندی پێدراوەکانی کۆمەڵەکە:

لەم ھاوکێشەدا ناوەندی پێدراوەکان و ژمارەی پێدراوەکانە.

کورتەمێژووEdit

دەستەواژەی لادانی پێوانەیی یەکەم جار لەلایەن کارڵ پێرسۆن[٢] لە ساڵی ١٨٩٤ پێشنیار کرا[٣] پێشتر چەند ناوێکی تر پێشنیار کرابوو بۆ نموونە گاوس پێی دەوت ھەڵەی ناوەند.[٤]

نموونەEdit

دۆزینەوەی لادانی پێوانەیی بۆ کۆمەڵە پێدراوی:

 
  • ھەژمارکردنی ناوەندی کۆمەڵە پێدراوەکان:

 
  • ھەژمارکردنی دووجای جیاوازی نێوان ناوەند و ھەر یەک لە پێدراوەکان:

 
  • ھەژمارکردنی ڤاریانس:

 
  • ھەژمارکردنی ڕەگی دووجای ڤاریانس یان ھەمان لادانی پێوانەیی:

 

تا بەھای لادانی پێوانەیی بچووکتر بێت، پێدراوەکان پەرتبوونیان کەمترە و تا بەھای لادانی پێوانەیی گەورەتر بێت پێدراوەکان پەرتبوونیان زیاتر دەبێت.

ھەڵەی ستانداردEdit

بۆ ھەژمارکردنی ھەڵە (error bar) لادانی پێوانەیی دابەش دەکرێت بەسەر ڕەگی دووجای ژمارەی پێدراوەکان:

 

ئەمانەش ببینەEdit

پەراوێزەکانEdit

  1. ^ بیرکاری بۆ ھەمووان، کتێبی قوتابی، پۆلی یازدەھەمی وێژەیی
  2. ^ Dodge، Yadolah (٢٠٠٣). The Oxford Dictionary of Statistical Terms. Oxford University Press. ISBN 0-19-920613-9. 
  3. ^ Pearson، Karl (١٨٩٤). "On the dissection of asymmetrical frequency curves". Philosophical Transactions of the Royal Society A. ١٨٥: ٧١–١١٠. Bibcode:1894RSPTA.185...71P. doi:10.1098/rsta.1894.0003. 
  4. ^ Miller، Jeff. "Earliest Known Uses of Some of the Words of Mathematics". 

سەرچاوەکانEdit

  • بیرکاری بۆ ھەمووان، کتێبی قوتابی، پۆلی یازدەھەمی وێژەیی