فار کرای ٤ (بە ئینگلیزی: Far Cry 4؛ بە کوردی: ھاواری دوور) یارییەکی جیھانی کراوەی ئاکشنییە کە لەلایەن کۆمپانیای (یوبیسۆفت)ەوە پەرەی پێدراوە و بڵاو کراوەتەوە و بەشێکە لە زنجیرە یارییەکانی فار کرای. یارییەکە بۆ ھەریەکە لە ئامێرەکانی ئێکس بۆکس ٣٦٠، ئێکس بۆکس وەن، پلەی ستەیشن سێ و چوار و ویندۆز بەردەستە. یارییەکە بەشی چوارەمی زنجیرە یارییەکانی فار کرایە و لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە.

Far Cry 4
ھاواری دوور ٤
ساڵانی چالاکی١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤
جۆرجیھانی کراوە
ئاکشن
یاریزانانسینگڵ پلەیەر (یەک یاریزانی)
دوو یاریزانی بەشێوە سەرھێل

یارییەکە لە شوێنێکی خەیاڵی دەست پێ دەکات بەناوی (کایرات) کە وڵاتێکی خەیاڵی لای چیاکانی ھیمالایایە، و لەوێشدا باسی گەنجێک دەکات بەناوی ئاجای گەیل، کە گەنجێکی کایراتی- ئەمریکییە، کاتێک دەگەڕێتەوە گوندەی لە کایرات جەنگێکی ناوخۆیی دەست پێ کردووە لەنێوان سوپای شاھانە و شۆرشگێڕانی گۆڵد پات - ڕێگای زێڕین، لەم نێوەندەشدا ئاجای وەک سەرۆکی ڕێگای زێڕین دادەنرێت و کار دەکات بۆ لەناوبردنی سەرۆکی سوپای شاھانە (پاجان مین) کە کەسێکی دڵڕەقە و قاتێکی پەمەییی لەبەردەکات ھەموو کاتەکان.

یارییەکە کاردانەی پۆزەتیڤی وەرگرت لەلایەن ڕەخنەگران و گرافیکی یارییەکەیان بە نایاب وەسف کرد، یارییەکە توانی دوای تەنھا دوو مانگی یەکەم، ٧ ملیۆن دانە بفرۆشێت و بووە یەکێک لە پڕفرۆشترین یارییەکانی ساڵی ٢٠١٤.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Far Cry 4 gameplay footage shows co-op, grapple hook, kicking". Eurogamer. ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤. Archived from the original on 26ی Septemberی 2019. Retrieved 19ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date=، |date= و |archive-date= (help)