فارگۆ (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

فارگۆ[بەستەری مردوو] (ئینگلیزی: Fargo) بریتییە لە زنجیرە درامایەکی کۆمیدیای ڕەش درووستکراوە و نووسراوە لەلایەن نۆوا ھاولێیەوە. زنجیرەکە بنچینەی لە فیلمەکەی ساڵی ١٩٩٦ەوە وەرگرتووە بە ھەمان سەردێرەوە کەوا دووبارە براکانی کۆوێن کاری دەرھێان و نووسینیان بۆ کردووە، و بۆ زنجیرەکەش وەک بەرھەمھێنەر گەڕاونەتەوە.

فـــــاڕگۆ
چەشنچیڕۆکی جیاواز
درامای تاوانکاری
کۆمێدیای ڕەش
دانەرنۆوا هاولێی
وەرگیراو لەفیلمی فاڕگۆ 
لە لایەن Joel Coen
Ethan Coen
ئەکتەران
ئاوازدانەر(ان)جێف ڕوسۆ
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان4
ژمارەی ئەڵقەکان41
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
  • نۆوا هاولێی
  • وارن لیتفڵ فیڵد
  • جۆوێل کۆون
  • ئیسان کۆون
  • ئادەم بێرنستاین
  • گایەر کۆسنکی
بەرھەمھێنەر(ان)
  • کیم تۆد
  • چاد ئۆکس
  • مایکڵ فریسلی
شوێنەکانی تۆمارکردنئەلبێرتا ، کالیاری
وێنەگردانا گۆنزالێس
ماوەی پەخش48–68 خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر
پەخش
تۆڕFX
فۆرماتی وێنە16:9 HDTV
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٥ی نیسانی ٢٠١٤ (2014-04-15) – بەردەوامە
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

ھەر وەرزێکی زنجیرەکە باسی چیڕۆکێکی جیاواز دەکات، لە ناوچە و سەردەمێکی جیاواز، کاستێکی جیاواز و کۆمەڵە کەسی جیاوازیش، ھەرچەندە ھەر وەرزێکیش پەیوەندی خۆیان بەیەکەوە ھەیە بەشێوەیەک.

وەرزی یەکەم، لەساڵی ٢٠٠٦ە چیڕۆکەکەی، لە نواندنی بیڵی بۆب سۆرنتن، ئـــەلیسان تۆڵمان، کۆلین ھانکس و ماڕتن فریمانە. زنجیرەکە خەڵاتی ئێمی بۆ باشترین چکۆلە زنجیرە بردەوە لەگەڵ باشترین کاست و دەرھێنانیش، و پاڵێوراویش کرا بۆ باشترین نووسین، و باشترین ئاکتەر بۆ بیڵی و ماڕتن و ئەلیسان و ھانکس. ھەروەھا خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بردەوە بۆ باشترین چکۆلە زنجیرەی تیڤی و خەڵاتی باشترین ئاکتەر بۆ بیڵی بۆب سۆرنتن بوو. 

وەرزی دووەمی، لەساڵی ١٩٧٩ دەست پێ دەکات لەنواندنی کریستن دەنست ، پاتریک ویڵسن، جێسی پلێمنس، ژان سماڕت و تێد دانسن. بەھەمان شێوەی وەرزی یەکەم زنجیرەکە پاڵێوراو کرا بۆ چەندین خەڵات لەوانە، سێ پاڵاوتنی گۆڵدن گڵۆب لەگەڵ چەندان پاڵاوتنی دیکەی خەڵاتی ئێمی.

لە ٢٣ی نۆڤەمبەری ٢٠١٥، کەنالی ئێف ئێکس فارگۆی بۆ وەرزی سێیەم نوێ کردەوە لەنواندنی ئیوان مکگرۆگر و کاری کوون ە، و چیڕۆکەکەشی لەساڵی ٢٠١٠ دەست پێ دەکات و لەسەرەتاکانی ٢٠١٧ پەخش کرا و بۆ کۆمەڵێک خەڵاتی ئێمی پاڵێورا.نۆوا هاوڵێی درووستکەری زنجیرەکە دواتر ڕایگەیاند کەوا وەرزی چوارەمی زنجیرەکە ئەستەمە درووستبکرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی