فاتیمە خاتوون کچی نەجمەددین ئەبووشوکر ئەییوب کوڕی شادی کوڕی مەڕوان لەلای خەڵک بە سیتەلشام ناسراوبوو، خوشکی دووەمی سەلاحەدین بووە، ڕەنگە لە ڕەبیعە خاتوون گەورەتر بێت. ئەو بە دامەزراندنی مەدرەسەی شامییە کوبرا ناسراوە.[١]

سیتەلشام
ئایینئیسلامی سوننە (شافعی)
کەسایەتی
نەتەوەکورد
مردندیمەشق
کاری دینداری
پیشەعولەما
خزمەتگوزاری مرۆیی

ژیاننامە دەستکاری

سیتەلشام لە دیمەشق لەدایکبووە ھاوسەری محەممەدی کوڕی شێرکۆ بووە. ھەندێک لە مێژوونووسان سەریان لێ شێواوە سەبارەت بە ناوی ئەو پێیان وایە زوموروودە. باوکی بە مەلیک ئەفزەل ناودەبرا کە ئەو لەگەڵ براکەی ئەسەدەددین شێرکۆ لەلای نورەدین زەنگی وەزیر بوونە.[٢]

ھاوسەرگیری لەگەڵ عومەر کوڕی لاجین کرد و یەکەم منداڵیان لەدایکبوو بە ناوی حوسامەدین کوڕی لاجین. دوای ماوەیەکی کەم ھاوسەری یەکەمی عومەر کوڕی لاجین کۆچی دوایی کرد. پاشان ھاوسەرگیری لەگەڵ ئامۆزای باوکی کرد، محەممەد کوڕی شێرکۆ کە فەرمانڕەوای حومس بوو.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Necipoğlu, Gülru (1994-08-01). Muqarnas: An Annual on Islamic Art and Architecture (بە ئینگلیزی). BRILL. ISBN 978-90-04-10070-1.
  2. ^ Šaddād, Bahā' ad-Dīn Ibn; Shaddād, Bahāʼ al-Dīn Yūsuf ibn Rāfiʻ Ibn; Šaddād, Yūsuf ibn Rāfiʻ Ibn; al-Dīn, Ibn Shaddād Bahāʼ (2001). The Rare and Excellent History of Saladin, Or, Al-Nawādir Al-Sulṭāniyya Wa'l-Maḥāsin Al-Yūsufiyya (بە ئینگلیزی). Ashgate. ISBN 978-0-7546-0143-2.