فائيز: (١٨٩٢-١٩٧٠) مامۆستا و شاعیر و سەرباز

سەرەتای ژیان و خوێندنی دەستکاری

 
فائيز

بەوەدا کە لە خانەقینەوە شیعری ناردووە بۆ گەلاوێژ، دەبێ ئەحمەد فائیز کوڕی حاجی مەلا ڕەسووڵی دێلێژە بێ. ناوبراو، ١٨٩٢ لە سلێمانی لەدایک بووە. سەرەتا لای باوکی و ئەمجا ماوەیەک فەقێ بووە لە کۆیە. سەروبەندی یەکەم جەنگی جیھانی، لە بەرەی قەفقاس شەڕی ڕووسی کردووە. پاشان گەڕاوەتەوە بۆ دێی (سۆڵە). دیسان لای مەلا عارف زڵزڵەیی و حاجی مەلا سەعید زڵزڵەیی و مەلا بەھادین و مەلا حسێن پیسکەندی خوێندوویە و ئیجازەی مەلایەتیی لە شێخ عومەر قەروداعی وەرگرتووە.[١][٢]

مەلایەتی دەستکاری

١٩٣٣ لە (مزگەوتی بن تەبەقی عیرفان) پێشنوێژ و مامۆستا بووە. ١٩٣٨ بووە بە واعیز لە شێروان مەزن، دواتر پێشنوێژ و مامۆستای مزگەوتی (بلە)ی ناوەندی قەزای زێبار. دواجار بە ھەمان وەزیفەوە ھێنراوە بۆ (مزگەوتی گەورە)ی شاری خانەقین.[١][٢]

كۆچی دوایی دەستکاری

ڕۆژی ٦/٤/١٩٧٠ لە خانەقین کۆچی دواییی کردووە و تەرمەکەی لە (گردی سەیوان) بە خاک سپێردراوە.[١][٢]

ژیانی هاوسەرگیریی دەستکاری

دوو ژنی ھێناوە:[١][٢]

  • لە خاتوو "حەمدییە عەبدوڵڵا"، عەبدولقادر، جەلال، سەبیحە
  • لە خاتوو "ئاتوول"، ڕەسووڵی ھەیە.

بەرهەمەكانی دەستکاری

دیوانێکی شیعری لەچاپنھدراویشی لە پاش بەجێماوە.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل8153
  2. ^ ئ ا ب پ ت ڕۆژنامەکانی سەردەمی حوکمی شێخ مەحموود، ل١٠؛ دیوانی سەفوەت، ل٣١؛ شەجەرەی بنەماڵە دێرینەکانی سلێمانی، کۆکردنەوە و ساغکردنەوە و ئامادەکردنی عبدالخالد سابر، چاپخانەی شڤان- سلێمانی، ٢٠٠٨، ل٤٦٣.