غەسان ھیتۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی حکوومەتی کاتی سووریایە، بازرگانێکی سوورییە بە ڕەچەڵەک کوردی خۆڕئاوایە و لە ساڵی ١٩٦٣ لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لەدایک بووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بیرکاری و زانستی کۆمپیوتەر ھەیە لە زانکۆی پێردوی ئەمریکاوە، ھیتۆ دامەزرێنەر و جێگری سەرۆکی ھاوپەیمانییە بۆ سووریایەکی ئازاد.[١]

غەسان ھیتۆ
سەیدا ھیتۆ
لەدایکبوون١٩٦٣
دیمەشق، سووریا
نیشتەجێیگازی ئەنتاب، باکووری کوردستان
نەتەوەکورد
پیشەسیاسەتمەدار
حیزبی سیاسیھاوپەیمانی نیشتمانی بۆ ھێزەکانی بەرھەڵستکار و شۆڕشگێرانی سووریا.
بزاڤئیخوان موسلمین
ھاوسەرسۆزان ھیتۆ
مناڵ(ەکان)عوبێد

ژیانی کۆمەڵایەتی دەستکاری

ھیتۆ خێزاندارە و باوکی چوار کوڕە یەکێک لە کوڕەکانی عوبێدە کە یەکێکە لە یاریزانەکانی تۆپی پێی ئەمریکی ھەروەھا ڕۆژنامەنووسە لە گۆڤاری نیویۆرک تایمز، لە دوای ٢٠١١ چووەتە سووریابۆ پاڵپشتی کردنی بەرھەڵستکارە سوورییەکان لەبواری ڕاگەیاندن.[٢]

ژیانی پیشەیی دەستکاری

ھیتۆ ھاوپەیمانی سووریای ئازاد لە ئەمریکا دامەزراند و لە ساڵی ٢٠١١ەوە جێگری سەرۆک کۆماری کاتی بوو، ئامانجی پشتیوانی کردنە لە ئاواتەکانی گەلی سووریا بۆ ئازادی و دادپەروەری و ئازادی مەدەنی و ڕێزگرتن لە یاسا. ئەو لە ساڵی ٢٠١١دا لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا دامەزراوە و وەک جێگری سەرۆک کۆمار خزمەتی کردووە ھیتۆ دوای چوونە پاڵ بەرھەڵستکارەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، یەکەی ھەماھەنگی ھاریکاریی کۆمەکی مرۆیی و حەساو مەدەنی و دژە جیاکاری دژی عەرەب و موسڵمان و ئاسیایی دامەزراند. سندوقەکە ملیۆنان دۆلاری بۆ بڵاوکردنەوەی دادپەروەری و پاراستنی ماف و ئازادییە مەدەنییەکان دابین کردووە.

ژیانی ڕامیاری دەستکاری

لەوەتەی ھەڵگیرسانی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی دژ بە ڕژێمی سەرۆک بەشار ئەسەد لە ئەمریکا، غەسان ھیتۆ لە بواری مرۆیی و سیاسیدا چالاک بووە و ھاوپەیمانی سووریای ئازاد لە ئەمریکا دامەزراندووە. ئەو لە ساڵی ٢٠١١دا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دامەزراوە و وەک جێگری سەرۆک کۆمار خزمەتی کردووە دوای چوونە ناو شۆڕشەوە، غەسان ھیتۆ یەکەی ھەماھەنگی ھاریکاریی شۆڕشگێڕانەی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و شۆڕشی سووریا دامەزراند و بەڕێوەبرد، کە لە سنووری سووریا و تورکیا دەسەڵاتی ھەیە.[٣]

سەرۆکایەتی حکوومەتی ڕاگوزەر دەستکاری

لە ١٨ی ئازاردا لە ئیستەنبووڵ ھەڵبژاردن ئەنجامدرا کە لەلایەن ھاوپەیمانی نیشتیمانی سووریاوە ئۆپۆزسیۆن ڕێکخرابوو، کە سەرکەوتنی ھیتۆی لێکەوتەوە، کە ٣٥ دەنگ لە کۆی ٦٢ دەنگ، دوای چەند کاتژمێرێک دانیشتن، کە ٦٠ ئەندامی ھاوپەیمانی کۆکردەوە بۆ پێکھێنانی حکوومەتی ئۆپۆزسیۆن.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "المعارضة تختار غسان هيتو رئيساً للحكومة الانتقالية السورية | عكس السير دوت كوم". www.aksalser.com. Retrieved 2021-09-14.
  2. ^ https://www.alriyadh.com/819085
  3. ^ http://ghad.ps/88519.html ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ http://www.dp-news.com/pages/detail.aspx?articleid=142700 ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.