عەلی عابدی
عەلی عابدی (١٩٦٩ لە شاری سەقز) شاعیر، ئاوازدانەر، نووسەر و مۆسیقاژەنی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە لە ساڵی ١٣٦٤ی ھەتاوی بە شیعر و شاعیری چالاکی خۆی دەست پێ کردووە[١][٢]
عەلی عابدی | |
---|---|
لەدایکبووی | ١٩٦٩ سەقز |
بنەچە | کوردستان |
پیشە(کان) | شاعیر، ئاوازدانەر و مۆسیقاژەن |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٨٤ ھەتا ئێستا |
کۆمپانیاکان | نەکەرۆز |
ژیان نامە
دەستکاریعلی عابدی لە شاری سەقز رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بوو. لە ساڵی ١٩٨٥ بەھۆی زەوق و بەھرەی لە بواری موزیکدا وەک مۆسیقادانەرێکی بە توانا ھاتووەتە گۆرەپانی ھونەر و لە ماوەیەکی کەمدا توانیویەتی چەندین گۆرانی و سروودی نیشتمانی بە ناوبانگ بخولقێنێ و ھاوکات تا کۆتایی دەیەی شەشتی ھەتاوی لە ئەنجومەنی ئەدەبی شاری سەقز وەکوو شاعیر ئەندام بووە و بواری شیعری درێژە داوە. ئەم ھونەرمەندە لە ساڵی ٦٧ تا ساڵی ٧٠ی ھەتاوی بەرپرسی ئەنجومەنی موسیقای شاری سەردەشت و لە ئەنجومەنەدا ماوەی ٣ ساڵ وەک مامۆستا وانەی موزیکی وتووەتەوە و ھاوکاتیش سەرپەرشتی تیپی موزیکی ئەو شارە بووە و یەکێک لە بناغەدانەران و گەشەپێدەرانی موزیکی ئەو شارە بووە. ناوبراو ھاوکات لە نزیک ساڵانی ٧٠ ی ھەتاوی ماوەی ٢ساڵ سەرپەرشت و گۆرانی دانەری تیپی موسیقای سروەی شاری سەقزی لە ئەستۆ بووەو لە ساڵی ٧٣ی ھەتاوی تیپی موسیقای نەکەرۆزی دامەزراندووە. عەلی عابدی لە ناوەڕاستی دەیەی ٧٠ی ھەتاویدا ئەزموون و دەرسی مۆسیقای لە موجتەبا میرزادە وەگرتووە و ھەروەھا ماوەی ٢٦ ساڵیشدا لە فێرگە گشتی و تایبەتییەکاندا وانەی موزیک دەڵێتەوە و لە زۆربەی شارەکانی کوردستان گەلێک کەس لە سەردەستی ئەو پەروەردە و ڕاھێنانی ھونەریان دیوە[٣][٤][٥] عەلی عابدی چەنین جار بانگھێشتی دەزگا ئەمنییەتەکانی ئێران کراوە.[٦]
بەرھەمە ئەدەبی و ھونەرییەکان
دەستکاریشایانی باسە عەلی عابدی تا ئێستا ٤ کتێبی لە بواری موزیکدا بڵاو کردووتەوە بریتین لە:
١-(بە تەنیا جێم مەھێڵن) کە وەرزێک لە ئاوازەکانی ئەم ھونەرمەندەیەکە ساڵی ٢٠٠٤ زایینی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری ئیدارەی سلێمانی چاپ کراوە[٧]
٢ – (لە دڵمایە) کۆکراوەی بەرھەمەکانی ڕەشید فەیزنژاد کە لەلایەن کاک عەلی لەسەر ئەرکی خۆی ساڵی ٢٠٠٦ چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.
٣- (ژیلان) بەرھەمێکی موزیکال بە شیعر و نۆت و نەقاشی و گۆرانییەوە بۆ منداڵان ئامادەی کردووە ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن ڕێکخراوەی ئیزیرتوو چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
٤ - (زایەڵە) ٣١ گۆرانی کوردی بۆ (تار و سێ تار و سەنتوور) نووسراوەتەوە ساڵی ٢٠١٣ چاپ و بڵاو کراوەتەوە[٨]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ تقدیر از هنرمند علی عابدی در حلبچە، باس نیوز، 2019
- ^ مختصری دربارەی هنرمند سرشناس کرد “علی عابدی”، کورستان و کورد، ٢٠١٨
- ^ عەلی عابدی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، شارنیوز، 2009
- ^ وتووێژ لەگەڵ عەلی عابدی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ڕۆژکورد، 2018
- ^ ژیاننامە ی عەلی عابدی، نەکەرۆز موزیک، 2014
- ^ اطلاعات سقز، علی عابدی هنرمند و آهنگ ساز نام آوازە کرد را احضار و تهدید کرد، مافی مروڤی ھەنگاو، ٢٠١٨
- ^ آهنگ حلبچه شهید (بەتەنیا جێم مەھێڵن )-علی عابدی-موسیقی، ماڵپەری دیدۆ، ٢٠١٦
- ^ اثر \"زایله\" با قلم ماموستا علی عابدی چاپ و منتشر شد[بەستەری مردوو]، کوردستان میدیا، ٢٠١٤
- ^ آهنگ درد ملت ( ژانی گەل)- علی عابدی (عەلی عابدی)-موسیقی، ماڵپەری دیدۆ، ٢٠١٦
- ^ “ژانی گه ل” روایتی موسیقایی از تراژدی شنگال ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، شارنیوز، ٢٠١٥
پێوەندییەکان
دەستکاری- بەرێوە چونی نۆھەمین ساڵیادی کۆچی دوایی موجتەبا میرزادە[بەستەری مردوو]، ئاسۆی ڕۆژھەڵات، ٢٠١٤
- احضار و بازجویی هنرمند کُرد توسط اداره اطلاعات سقز، مافی مرۆڤی کوردستان، ٢٠١٨
- وتووێژ لەگەل عەلی عابدی سەبارەت بە موسیقای کوردی ٢٢ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، شارنیوز، ٢٠٠٩