عەبدوڵڵا ھەرکی
عەبدوڵا محەمەد عارس ناسراو بە عەبدوڵا ھەرکی (١ی کانوونی دووەمی کانوونی دووەمی ١٩٨٩ لە گوندی سیلان، دھۆک - )، ھونەرمەندێکی کوردە.
عەبدوڵا ھەرکی | |
---|---|
ناوی لەدایکبوون | عەبدوڵا محەمەد عارس |
لەدایکبووی | ١٩٨٩ دھۆک، باشووری کوردستان |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ |
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠٠٥ تا ئێستا |
ژیان
دەستکاریعەبدوڵا محەمەد عارس ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٩ لە گوندی سیلان لە ناحیەی گردەسین لە ئاکرێ پارێزگای دھۆک لە دایک بوو. لە ساڵی ١٩٩٦ لە ناحیەی گردەسین دەستی بە خوێندنی سەرەتایی کردووە و ھەمیشە خۆشەویستییەکی زۆری بۆ گۆرانی وتن ھەبووە. مامۆستا و ھاوڕییەکانی لە سەرەتاوە زۆر ھانیان دەدا گۆرانی بڵێت. بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٥ لە بەرنامەی فەرەشین لە کەناڵی کوردستان تیڤی دەرکەوت و ناوبانگێکی زۆری ھەبوو و ئەو بەرنامەیە بووە پاڵپشتێکی باش بۆی تا لە جیھانی مۆسیقادا ھەنگاو بنێت.[١][٢]
ژیاننامە
دەستکاریعەبدوڵڵا ھەرکی لە ساڵی ٢٠١١ ھاوسەرگیری کردووە و لە ساڵی ٢٠١٢ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی دھۆک وەرگرتووە، دوای ئەوە توانی چەند بڕوانامەیەک لە بواری ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و ڕۆشنگەری گەنجان بەدەست بھێنێت. لە ساڵی ٢٠١٣ وەک گۆرانیبێژێکی ناوخۆیی ناسرا و بەردەوام بوو لە ھەنگاوە باشترەکان بە گۆرانییە نوێیەکانی. ھەرکی زۆر گۆرانی بووکێنی بە تێکست و مێلۆدی خۆی بەرھەم ھێناوە، ھەروەھا خاوەنی دەیان ڤیدیۆ کلیپیشە. نەک ھەر لە ھەرێمی کوردستان، لە ھەر چوار پارچەی کوردستان، بە تایبەت لە باکور و ڕۆژھەڵاتی کوردستان، تەنانەت لە وڵاتانی ئەوروپیش، لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری کوردیدا نمایش دەکات.[٣][٤][٥]
پێشکەشکاری بەرنامەی تەلەفزیۆنی
دەستکاریجگە لە کاری گۆرانی وتن، عەبدوڵا ھەرکی لە ساڵی ٢٠٢٠ وەک پێشکەشکاری بەرنامە لە کەناڵی وار تیڤی دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە. [٦][٧]
ئەلبوومەکان
دەستکاری- شەھیانا دلا، ٢٠١٦
- کەڤنە یار، ٢٠١٨
- بلا بمرم، ٢٠١٩
- بێ دل، ٢٠٢٠
- سەیران، ٢٠٢٢
کلیپەکان
دەستکاری- شەنگێ
- قەدەرێ
- دوماھیک شەڤ
- دل کەتمێ
- پێشمەرگە
- ریفراندۆم
- تەمبۆرا دلێ من
- سێڤێ کلیپا ھەلا ھەلا – Mashup
- تە چاوا دلدا
- یال بیرێ
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «نێچیر ھەورامی و عەبدوڵا بۆ یەکەمینجار مەشاپێک بڵاودەکەنەوە». www.xendan.org. لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ عەبدوڵا ھەرکی کلیپی (ھەی بێری) بڵاو دەکاتەوە. «عەبدوڵا ھەرکی، گۆرانیبێژی کورد».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Abdullah Herki». www.rudaw.net. لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «کورونا يتسلل لمطرب واعلامي في دھوک - شفق نيوز». کورونا يتسلل لمطرب واعلامي في دھوک - شفق نيوز (بە ئینگلیزی). لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ میدیا، گوڵان. «عەبدوڵڵا ھەرکی نەخۆشخانەی بەجێھێشت». گوڵان مێدیا (بە سۆمالی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Ahenga Cejinê - ئاھەنگا جەژنێ | Waar Tv (بە ئینگلیزی)، لە 2023-03-04 ھێنراوە
- ^ bedel، naci. «بۆچی عەبدوللا ھەرکی ل وار تیڤی بۆ پێشکێشکار؟ | Rojnameya Evro» (بە عەرەبی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.