عەبدوڵڵا کوڕی ئوبەی کوڕی سەلوول

سەری دووڕووی و سەرۆکی دووڕووەکان لە سەردەمی پێغەمبەر (د.خ)

عەبدوڵڵا کوڕی ئوبەی کوڕی سەللول کە یەکێکە لە کەسایەتیەکانی یەثریب و یەکێکە لە سەرکردە و سەرۆکەکانی خەزرەج، لە ژیاننامەی پێغەمبەر محمد وەک کەسایەتییەک بەڕواڵەت دژی ئایینی ئیسلامی باسی لێوە کراوە، موسڵمانان بە سەرۆکی دووڕووەکان ناوی دەبەن.[١] گوتراوە پێش ئەوەی پێغەمبەر محمد بگاتە ئەوێ، خەریک بوو ببێتە سەرۆکی مەدینە.

عەبدوڵڵای کوڕی سەلول
ناو(ەکان)ی ترسەرۆکی دووڕووەکان
لەدایکبوونمەدینە, حیجاز
مردن٦٣١
مەدینە, حیجاز
هۆزخەزرەج
ساڵانی خزمەت٦١٧–٦٢٩
پێکدادانەکان/جەنگەکان


  • جەنگەکانی فەجر (کۆتایی سەدەی شەشەم)


  • شەڕی بواس (٦١٧)


  • لە سەردەمی موسڵماناندا:


  • گەڕان لە قەینوقە (٦٢٤)


  • گەڕان لە نادر (٦٢٥)


  • شەڕی ئوحود (٦٢٥)


  • نێرداوانی ئەلمورەیسی (٦٢٧)


  • بۆ حودەیبیە (٦٢٩)
ھاوسەر(ەکان)خەولە کچی مونزیر کوڕی حەرام کوڕی عومەر

لوبنە کچی وبادە ئەلقەوقەلی

ڕیتا کچی ئەمیر کوڕی قەیس ئەلسەیدی
مناڵەکان
پەیوەندییەکان
  • ئوبە کوڕی سەلول (باوک)
  • ئوزە کچی کەعب (دایک)

ڕەچەڵەک

دەستکاری

ئەو عەبدوڵڵا کوڕی ئوبەی کوڕی سەللولی ئەزدییە، لە عەشیرەتی خەزرەجی ئەزدییە، خەڵکی یەثریبە و بە سەری دووڕوویی ناوی دەبن.

سەرەتای پێش کۆچی پێغەمبەر بوو، لە ڕۆژێک کە یەثریب لە گرژیدا لە نێوان ئەوسەکان و خەزرەجەکان دەژیا کاتێک ئاڵۆزی کەم دەبێتەوە دیسان گرژی دروست دەبێتەوه، ناکۆکیەکان کۆتایی پێهات لەسەر ڕێکەوتنی هەردوولا نەمانی ناکۆکی و عەبدوڵڵای بن ئەبی سەلول بکرێت بە سەرۆکی مەدینە، ئەم بیرۆکەیە بووە هۆی هاتنە ناوەوەی ئیسلام بۆ ناو خاکی مەدینە، و گردبوونەوەیان لە دەوری ئاڵای پێغەمبەر بۆیە تێڕوانینی ئیبن سەلول بۆ ئەم ئایینە بێبەشی کردبوو لە پاشایەتی و دەسەڵات، عەبدوڵڵای کوڕی سەلول هەندێک جار بە ئاشکرا و هەندێک جاریش بە نهێنی جەنگی دژی پێغەمبەر محەممەد و هاوەڵەکانی دەکرد لە هەوڵێکدا بۆ کۆنترۆڵکردنی کاروباری مەدینە.

منداڵەکان

دەستکاری

کوڕێکی هەیە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە (هاوسەرەکەی ناوی خەولەیە کچی مونزیر کوڕی حەرام کوڕی عومەرە)کوڕەکەی ناوی عەبدوڵڵایە (دوای ناوی باوکی) و بە یەکێک لە باشترین هاوەڵەکان دادەنرێت. ناوی عەبدوڵڵای کوڕی عەبدوڵڵا "الحباب" بووە (کە باوکی پێی ناونراوە) بەڵام پێغەمبەر محەممەد ناوی گۆڕیوە بۆ "عەبدوڵڵا".

کاتێک عەبدوڵڵای کوڕی ئوبەی کۆچی دوایی کرد، کوڕەکەی عەبدوڵڵا هاتە لای پێغەمبەری خودا، داوای لێکرد کراسەکەی پێ بدات باوکی پێدا بپۆشێت، پێغەمبەر پێی بەخشی، پاشان داوای لێکرد نوێژی لەسەر بکات، بۆیە پێغەمبەر (د.خ) هەستا بۆ ئەوەی نزای بۆ بکات، عومەر هەستا جلی پێغەمبەری خودای برد، فەرمووی: ئەی پێغەمبەری خودا خودا قەدەغەی نەکردووە نوێژ (یان نزا)ی لەسەر بکەیت؟ پێغەمبەر فەرمووی: ﴿اسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لَا تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ إِنْ تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ سَبْعِينَ مَرَّةً فَلَنْ يَغْفِرَ اللَّهُ لَهُمْ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ ۝٨٠ [تەوبە:٨٠] (کوردی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) داوای لێخۆش بوون بۆ ئه‌و دووڕووانه بکه‌یت یان داوای لێخۆش بوونیان بۆ نه‌که‌یت چوونیه‌که‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حه‌فتا جاریش داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکه‌یت، ئه‌وه خوا هه‌رگیز لێیان خۆش نابێت، ئه‌وه چونکه به ڕاستی ئه‌وان باوه‌ڕیان به خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی نه‌بوو، خوایش هیدایه‌ت و ڕێنموویی که‌سانی گوناهکارو له سنوور ده‌رچوو ناکات.) وە زیادی دەکەم بۆ حەفتا، و فەرمووی: دووڕووە.  کوڕی عومەر دەفەرموێت: پێغەمبەری خودا دوعای بۆ کرد خودای باڵادەست ئایەتێکی بۆ دابەزاند ﴿وَلَا تُصَلِّ عَلَى أَحَدٍ مِنْهُمْ مَاتَ أَبَدًا وَلَا تَقُمْ عَلَى قَبْرِهِ إِنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَمَاتُوا وَهُمْ فَاسِقُونَ ۝٨٤ [تەوبە:٨٤] (کوردی: واتە: ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم -   نوێژ له‌سه‌ر هیچ كه‌س له‌و مونافیقانه‌ مه‌كه‌ كه‌ بمرێ، دیسان له‌سه‌ر (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕى سه‌لول) دابه‌زى، كه‌ مرد كوڕه‌كه‌ى هات وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم -  قه‌میسه‌كه‌تم بده‌رێ ده‌یكه‌مه‌ كفنى باوكم، وه‌ نوێژى له‌سه‌ر بكه‌و داواى لێخۆشبوونى بۆ بكه‌ له‌ خواى گه‌وره‌، پێغه‌مبه‌ری خوا  - صلى الله عليه وسلم - قه‌میسه‌كه‌ى پێداو فه‌رمووى دواتر ئاگادارم بكه‌وه‌ نوێژى له‌سه‌ر ده‌كه‌م، دواتر هه‌واڵى پێداو پێغه‌مبه‌ری خوا  - صلى الله عليه وسلم -  ویستی نوێژی له‌سه‌ر بكات، ئیمامی عومه‌ر فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم -  چۆن نوێژ له‌سه‌ر كه‌سێك ئه‌كه‌ی كه‌ مونافیقه‌؟! پێغه‌مبه‌ری خوا  - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى من سه‌رپشكم له‌ نێوان ئه‌وه‌ى داواى لێخۆشبوونى بۆ بكه‌م یان نا، ئه‌گه‌ر حه‌فتا جار زیاتر دوعاى بۆ بكه‌م خوا لێیخۆش بێت بۆى ئه‌كه‌م و نوێژى له‌سه‌ر كرد، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندو فه‌رمووی: ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم -   نوێژ له‌سه‌ر كه‌سێك مه‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ر نیفاق مردووه‌ [وَلَا تَقُمْ عَلَى قَبْرِهِ] وه‌ له‌سه‌ر قه‌بریشی ڕامه‌وه‌سته‌ دوعای خێری بۆ بكه‌یت، له‌ دواى ئه‌م ئایه‌ته‌ پێغه‌مبه‌ری خوا  - صلى الله عليه وسلم - نوێژى له‌سه‌ر هیچ مونافیقێك نه‌كردو نه‌چوه‌ سه‌ر قه‌بریان تا كۆچى دوایى كرد، به‌ڵام له‌سه‌ر قه‌برى موسڵمان ڕاوه‌ستاوه‌و نوێژى له‌سه‌ر كردووه‌و دوعای بۆ ئه‌كردو ئه‌یفه‌رموو: داواى لێخۆشبوون و دامه‌زراوى بۆ براكه‌تان بكه‌ن چونكه‌ ئێستا پرسیارى لێ ده‌كرێت [إِنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَمَاتُوا وَهُمْ فَاسِقُونَ (84)] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان كوفریان كردووه‌ به‌ خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم -  وه‌ له‌سه‌ر فیسق و نیفاق مردوونه‌.)

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «معلومات عن عبد الله بن أبي بن سلول على موقع britannica.com». britannica.com. لە أغسطس 2020 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)