عەبدولوەھاب غورەیری
عەبدولوەھاب کوڕی عەبوود کوڕی عەبھوول غورەیری (١٩٣٤–١٩٥٩) شاعیر، و ئەندامی پێشووی حیزبی بەعس. لە کاتی بەشداریکردنی لە ھەوڵی تیرۆرکردنی عەبدولکەریم قاسم لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٩ کوژرا.
عەبدولوەھاب غورەیری | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٤ مەحموودیە، عێراق، عێراق |
مردن | ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٩ شەقامی ئەلڕەشید، عێراق | (٢٥ ساڵ ژیاوە)
ھۆی مەرگ | برینی فیشەک |
شوێنی ناشتن | گۆڕستانی شێخ مەعرووف |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
پیشە | شاعیر، ڕۆژنامەوان |
پەروەردە | زانکۆی بەغدا |
ئەندامی حیزبی | حیزبی بەعسی عێراق |
ژیان
دەستکاریعەبدولوەھاب غورەیری ساڵی ١٩٣٤ لە شاری مەحموودیەی باشووری بەغدا لەدایکبووە و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لەوێ تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٥٢ سەر بە حیزبی بەعس بووە، چووەتە کۆلێژی ئاداب و لە ساڵی ١٩٥٦ دەرچووە، لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٨ەوە بووەتە سەرنووسەری ڕۆژنامەی جوومھوورییە.
کوشتن
دەستکاریلەکاتی بەشداریکردنی لە ھەوڵی تیرۆرکردنی عەبدولکەریم قاسم لە ساڵی ١٩٥٩ لەسەر شەقامی ڕەشید، لەلایەن یەکێک لە ھاوکارەکانییەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.
ڕێزلێنان
دەستکاریلە سەردەمی سەددام حوسێن پەیکەرێکی لەسەر شەقامی ڕەشید دانرا و لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩١ فەرمانێکی سەرۆکایەتی دەرچوو کە مەدالیای ڕافیدەین و پلە یەک و سێ مەدالیای ئازایەتی بۆ ئەو و ئەوانی دیکە بەخشرا. ئەو پەیکەرە دوای ڕووخانی ڕژێم لە ساڵی ٢٠٠٣ لابرا و لە شوێنیدا پەیکەری عەبدولکەریم قاسم دانرا.
سەرچاوەکان
دەستکاریبەشداربووانی ویکیپیدیا، «عبد الوهاب الغريري»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.