عەبدولقادر نەجدی ناسراو بە ئەبوو موعاز تکریتی، پیاوێکی عێراقییە و سەرکردەی دەوڵەتی ئیسلامی بوو لە لیبیا و شوێنی ئەبوو نەبیل ئەنباری گرتبوو. پێدەچێت لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٠ کوژرابێت.

ژیان دەستکاری

ھەندێک جار خەڵک وا دەزانن کە نازناوی «نەجدی» ھەیە چونکە سعوودییە، بەڵام عێراقییەکی خەڵکی شاری تکریتە، وەک چۆن پاشناوەکەی ئاماژە بەوە دەکات. نابێت لەگەڵ ئەبوو حەبیب جەزراوی تێکەڵ بکرێت کە سەرکردەیەکی سعوودی بوو لەناو داعش و لە لیبیا کۆچی دوایی کردووە.

نەجدی جێگەی ئەبوو نەبیل ئەنباری گرتەوە کە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ کوژرا، دامەزراندنەکەی لە مانگی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕۆژنامەی نەبا ڕاگەیەندرا.[١][٢]

ھەواڵی مردن دەستکاری

سوپای نیشتمانیی لیبیا لە ئەیلوولی ٢٠٢٠ بڵاویکردەوە کە لە میانەی ھەڵمەتێکدا بۆ سەر شاری سەبھا، ئەو کەسەی کوشتووە کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە سەرکردایەتی لقی دەوڵەتی ئیسلامیی دەکرد لە لیبیا و بە ئەبوو موعاز عێراقی و بە ئەبوو عەبدوڵڵا عێراقی ناسراوە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری