عەبدولفتاح حەسەن دوخان (بە عەرەبی: عبد الفتاح دخان ١٩٣٦ – ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣)، ناسراو بە ئەبو ئوسامە، چەکدارێکی فەلەستینی و ھاوبەشی دامەزرێنەری حەماس بووە. کەسایەتی پێشەنگی داڕشتنی میساقی حەماس بوو لە ساڵی ١٩٨٧.

ژیانی سەرەتایی

دەستکاری

عەبدولفەتاح حەسەن دوخان لە ساڵی ١٩٣٦ لەدایکبووە و خەڵکی عێراق سوەیدان بووە لە فەلەستینی مێژووی. لە ساڵی ١٩٤٨ ناچار بوو بچێتە کەمپی نوسەیرات لە غەززە. خوێندنی لە قوتابخانەیەکی UNRWA لە غەززە تەواو کردووە و زانکۆی لە قاھیرە تەواو کردووە و پسپۆڕی جوگرافیای بەدەستھێناوە. دواتر گەڕایەوە بۆ غەززە و بوو بە مامۆستا لە قوتابخانەیەکی UNRWA.[١] دوخان دواتر بوو بە بەڕێوەبەری قوتابخانە لە کەمپی نوسەیرات.[٢]

سیاسەت

دەستکاری

دوخان بەشداری لە کۆبوونەوەی ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٨٧ی ئیخوان موسلیمینەکانی فەلەستین لە غەززە کرد، کە شێخ یاسین و سەڵاح شەحادە و یەحیا سنوار و ھاودامەزرێنەرانی دیکەی حەماسیش بەشدارییان تێدا کرد، کە میساقی حەماس تێیدا نووسرا و ناوی بزووتنەوەکە داندرا و حەماسیش دامەزرا لە غەززە.[٣][٢] دوخان نووسەری سەرەکی میساقی حەماس بووە، کە وەسفی کردووە کە لە بیری تیۆریستی ئیخوان موسڵمانی میسری سەید قوتبەوە وەرگیراوە. بە گوتەی دوخان، تێکەڵکردنی وشەی «موقاوەمە» (بەرخۆدان) بە ناوی حەماسەوە، ئیلھامبەخشی بەرخۆدانی ئیسلامی لە باشووری لوبنان بووە.[٤][٥][٦][٧]

تا ساڵی ٢٠٢٢، دوخان بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنی یاسادانانی فەلەستین بوو.[٨]

دەوترێت دوخان لە ھێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا لە نوسەیرات لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە کاتی شەڕی ئیسرائیل و حەماس کوژراوە.[٢] حەماس ئەم ئیدیعایەی ڕەتکردەوە و ڕای گەیاند کە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە کەرتی غەززە بەھۆی نەخۆشیی درێژخایەنەوە کۆچی دوایی کردووە.[٩]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «وفاة أحد مؤسسی حماس التاریخیین عبد الفتاح دخان بغزة». pdn.ps. Palestinian Today News. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا ب Morrison، Dan (١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣). «Israeli Air Strike Kills One of Hamas' Founders: Report». The Messenger. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ Seurat، Leila (2022). The Foreign Policy of Hamas: Ideology, Decision Making and Political Supremacy. I.B. Tauris. لاپەڕە 7. ژپنک ٩٧٨-١-٨٣٨٦٠-٧٤٤-٩. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Light at the End of their Tunnels? Hamas & the Arab Uprisings» (PDF). International Crisis Group Middle East Report: 16. 2023-08-14. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  5. ^ Alsoos، Imad (2021). «From jihad to resistance: the evolution of Hamas's». Middle Eastern Studies. 57 (5): 834, 836. doi:١٠.١٠٨٠/٠٠٢٦٣٢٠٦.٢٠٢١.١٨٩٧٠٠٦. {{cite journal}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی)
  6. ^ Miller، Aaron David (٢ی ئایاری ٢٠١٧). «Is Hamas Rebranding with New Manifesto?». Wilson Center. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ Levitt، Matthew (١ی ئایاری ٢٠١٧). «Hamas's Moderate Rhetoric Belies Militant Activities». Washington Institute for Near East Policy. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. ^ Brown، Nathan (٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢). «A Procedural Guide to Palestinian Succession: The How of the Who». Carnegie Endowment for International Peace. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ^ «وفاة عبدالفتاح دخان أحد مؤسسی حرکة حماس». shms.ps. ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.