عوسمان یاسین (لەدایکبووی ١٩٧١ لە ھەولێر) نووسەر، مامۆستای زانکۆ و ھەروەھا دادوەری خەڵکی باشووری کوردستانە.

عوسمان یاسین
لەدایکبوون١٩٧١
ھەولێر، باشووری کوردستان
پیشەنووسەر، دادوەر، مامۆستای زانکۆ
زمانکوردی، عەرەبی
نەتەوەکورد
خوێندنیاسای گشتی

ژیان دەستکاری

عوسمان یاسین لە ساڵی ١٩٧١ لە دەشتی کەندێناوەی شاری ھەولێر لە دایک بوو. بە دوای خوێندنی گشتی، چوو بۆ زانکۆ و لە زانکۆی سەلاحەدین وانەی یاسای خوێند و لە ساڵی ١٩٩٣دا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرت. بەدوای ئەوەیش خوێندنەکەی ھەر لە زانکۆی سەلاحەدین بەردەوام کرد و یاسای گشتیی ھەڵبژارد و تا ڕادەی دکتۆرا خوێند و لە ساڵی ٢٠١٢دا لەو زانکۆیە دەرچوو.[١] عوسمان یاسین ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٤ وەکوو دادوەر چالاکی دەکات. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٤ لە پەیمانگای دادوەری ھەرێمی کوردستان وەکوو مامۆستای پێشکەشکاری لێکچەر و لە کۆلێژی یاسا و پەیوەندییە نێودەولەتییەکان لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی لە ھەولێر وانە دەبیژێت.[١]

بەرھەمەکان دەستکاری

بە زمانی کوردی دەستکاری

  • ستراتیژی مێ و نەھامەتییەکانی خۆرھەڵات، ھەولێر، ١٩٩٨.
  • مرۆڤێکی سەیر، شانۆگەرییەکی وەرگێڕدراوە لە زمانی فارسی، ھەولێر، ٢٠٠٠.
  • فریدریک نیتشە، دەزگای توێژینەوەو و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ٢٠٠٠.
  • بونیادگەری پێکھاتوویی (میتۆدی لوسیان گۆلدمان)، چاپخانەی زانکۆی سەلاحەدین، ھەولێر، ١٩٩٩.
  • پارزینکی یاسا، کۆمەڵە باسێکی یاسایی، رێکخراوی بڵاوکردنەوەی رۆشنبیر یاسایی، o.p.l.c، ھەولێر، ٢٠٠٧.
  • دەستوور و دەسەلاتی دامەزرێنەر، باسێکی فەڵسەفەی یاسایە لەسەر دەستوور، سەنتەری توێژینەوەی یاسای بەراوردکاری، ژمارە ١، ھەولێر، ٢٠٠٨.
  • ھێگل و دوو لە قوتابییانی، دەزگای توێژینەوەو و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ھەولێر، ٢٠٠٨.
  • پرنسیپی مەشروعیەت و چاودێری دادوەری، سەنتەری توێژینەوەی یاسای بەراوردکاری، ژمارە ٩، ھەولێر، ٢٠٠٩.
  • دووەم سەردانی شاندی مافپەروەرانی کوردستان بۆ ولاتی ئەڵمانیای فیدراڵ، ھەولێر، ٢٠١٠،(کتێبی ھاوبەش)
  • جیھانی ئاماژەکان، چاپخانەی رۆشنبیری، ھەولێر، ٢٠١٧.

بە زمانی عەرەبی دەستکاری

  • المبادئ القانونية في قرارات محکمة تمييز إقليم کوردستان (لسنوات ١٩٩٣-٢٠٠٧)، ٢٠٠٨.
  • المبادئ والتطبيقات القانونية في قرارات محکمة استئناف اربيل بصفتھا التمييزية لسنوات ١٩٩٢-٢٠٠٩ (قانون التنفيذ)، ٢٠٠٩.
  • العقلانية التواصلية و دورھا في بناء الدولة القانونية (الدولة الدستورية الديمقراطية) لدی يورغن ھابرماس، مرکز ابحاث القانون المقارن، العدد ٢٨، اربيل، ٢٠١٠.
  • قوانين الصحافة والنشر في اقليم کوردستان والعراق والدول العرابية، اربيل، ٢٠١٠.
  • إجراءات اقامة الدعوی الإدارية في دعويي الإلغاء والتعويض، منشورات الحلبي الحقوقية، بيروت، ٢٠١١.
  • المبادئ و التطبيقات القانونية في قرارات محکمة استئناف اربيل بصفتھا التمييزية (الطعن في احکام وقرارات محاکم الجنح لسنوات ١٩٩٢-٢٠١٢)، اربيل، ٢٠١٣.
  • تسوية المنازعات الناشئة في مرحلة إبرام العقود الإدارية، منشورات الحلبي الحقوقية، بيروت، ٢٠١٥.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا کوردیپێدیا: عوسمان یاسین؛ ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٥ی حوەیرانی ٢٠١٩.