خدر خرینگە ناسراو بە عاکیف مامۆ زاگرۆس یان ھەڤال عاکیف (١٩٧٨ لە بۆکان - ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ لە قەڵاتوکان) ئەندامی دامەزرێنەری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ئاپۆییست لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو. عاکیف مامۆ زاگرۆس لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ لە کارەساتی لافاو لە چیای قەندیل گیانی خۆی لە دەستدا.[١]

عاکیف مامۆ زاگرۆس
لەدایکبوون١٩٧٨
مەرگ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦
ھۆکاری مەرگلافاو
نەتەوەکورد
پەروەردەخوێندکاری وێژەی فارسی
خوێندنگەزانکۆی تەورێز
چالاکبوون١٩٩٩-٢٠٠٦
حیزبی سیاسیپارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)

ژیان دەستکاری

خدر خرینگە لە ساڵی ١٩٧٨ لە شاری بۆکان لە دایک بوو. باوکی وەکوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە دەستی ھێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرابوو.[٢] خدر خرینگە بوو بە خوێندکاری وێژەی فارسی لە زانکۆی تەورێز.[٣] لە ئازاری ساڵی ١٩٩٩ بەدوای ڕفاندنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەلایەن ڕێکخراوە ھەواڵگرییەکانی تورکیا، ئیسرائیل و ئەمریکا تێکەڵی ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو و دەستی کرد بە خەباتی چەکدارانە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان.[٤] ئەو لە ئەندامانی دامەزرێنەری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بوو و لە دامەزراندنی ئەو پارتە لە ٤ی نیسانی ٢٠٠٤ خاوەن رۆڵ بوو. ئەو ھەروەھا لە ئەندامانی دامەزرێنەری کۆمەڵگای جەوانانی رۆژھەڵاتی کوردستان (کەجەرە) بوو.[٥] خدر خرینگە لە پژاک ناوی شۆڕشگێڕانەی عاکیف مامۆ زاگرۆسی بۆ خۆی ھەڵبژارد.[٦]

خدر خرینگە لە ڕۆژی ٥ی تشرینی دوومی ٢٠٠٦ لە گوندی قەڵاتوکان لە چیای قەندیلدا بە ھۆی باوبۆران[٧] و بەدوای ئەو ھەستانی لافاو[٤]، لەگەڵ ئەندامێکی دیکەی پژاک بە ناوی فەھمی ڕۆستەمی بە ناوی شۆڕشگێڕانەی سیروان ناری خەڵکی مەریوان کە ئەندامی «ناوەندی چاپەمەنیی پژاک» بوو، گیانی خۆیانیان لە دەست دا.[٦] [٨] [٩]

ھەفتەیەک بەر لەم رووداوە دوو گەریلای دیکە بە ناوانی ھۆزان سەرحەد و جەسوور گەڤەر بەھۆی لێدانی برووسکەوە گیانی خۆیانیان لە دەست دابوو.[٤]

ئاراس کاردۆخ ئەندامی کۆردیناسیۆنی پژاک لە گۆتوبێژێک لەگەڵ سوھەیلا وەحدەتبەنا وتی بەشێک لە ئەرشیڤەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لەو لافاوە لەناوچووە.[١٠]

بڵاو کردنی دەنگ دەستکاری

لە ١ی ئازاری ٢٠٢١دا ماڵپەڕی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان فایلێکی دەنگ بڵاو کردەوە کە لەتێدا عاکیف مامۆ زاگرۆس سەبارەت بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان و گرینگێتیی تێکۆشان بۆ ئازادیی ئەو قسە دەکات.[٥] [١١]

کەڵک وەرگرتنی فەرزاد کەمانگەر لە ناوی مامۆ زاگرۆس دەستکاری

شێرکۆ جیھانی ئەسڵ ئەندامی ڕێکخراوەی بەرگری لە مافی مرۆڤ لە کوردستان و زیندانیی سیاسیی پێشوو دەڵێت فەرزاد کەمانگەر لە بەندیخانە تەلەفۆنی لێ کردووە و نامەیەکی دۆستانە ڕووی بە فەرزاد قوبادی (ھەورام ژیان) لەژێر سەردێڕی «گەڕانەوەی پەڕەسێلکەکان»ی بۆ خوێندووە و داوای لێ کردووە کە نامەکەی بە نازناوی «ڕێبین مامۆ زاگرۆس» بڵاو بکاتەوە. «ڕێبین» ناوی شۆڕشگێڕانەی ناسر قادرزادە لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانە و «مامۆ زاگرۆس»یش ئاماژە بە عاکیف مامۆ زاگرۆس دەکات کە فەرزاد کەمانگەر زۆر حەزی لەو دوو ھەڤالە بووە.[١٢] [١٣]

سەبارەت بە عاکیف مامۆ زاگرۆس دەستکاری

کۆمیتەی شەھیدەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە پایزی ٢٠٢٢ کتێبێک لەژێر ناوی «سروەی ژیانبەخش» (بە فارسی: نسیم حیاتبخش) بڵاوکردووە کە لە تێدا بجگە لە وتارەکانی ھەڤالانی عاکیف مامۆ زاگرۆس سەبارەت بە ژیان و تێکۆشان و کەسایەتیی ئەو، وتارەکانێک لەخۆی و ژیاننامەی لەزمانی خۆی چاپ کراوەتەوە.[١٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ کرۆنۆلۆژیای پارتی کرێکارانی کوردستان: لە دامەزراندن ھەتا ساڵی ٢٠١٣ (بە فارسی)، ناوەندی بڵاوکردنەوەی پژاک، زستانی ٢٠٢١؛ پ ٦٧؛ سەردان لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  2. ^ ئەخبار ڕووز: ھەزارڕازەکان تێکدەچنەوە (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٥ی ئابی ٢٠٠٧؛ سەردان لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  3. ^ ماڵپەڕی سوھەیلا وەحدەتبەنا: سەبارەت بە ڕوانگەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)؛ گۆتوبێژ لەگەڵ ئاراس کاردۆخ، ئەندامی کۆدیناسیۆنی پژاک- بەشی یەکەم (بە فارسی)، نووسراو لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٠؛ سەردان لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  4. ^ ئ ا ب ئاژانسی ھەواڵی فرات: پانزەھەمین ساڵوەگەڕی شەھیدبوونی دوو پێشەنگی پژاک؛ عاکیف مامۆ زاگرۆس و سیروان ناری (بە فارسی)، نووسراو لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  5. ^ ئ ا ئاژانسی ھەواڵی فرات: شەھید عاکیف مامۆ زاگرۆس: پێویستە ھەموو کەسێک بۆ پشتیوانی لە کامپەینی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ھەستێتەوە (بە فارسی)، نووسراو لە ١ی ئازاری ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  6. ^ ئ ا ئاژانسی ھەواڵی فرات: گەنجان بە رۆحی ”عاکیف”ەکان، بەشداریی لەبەرخۆدانی نەتەوەیی و جەنگی رۆژئاوا بکەن (بە کوردی)، نووسراو لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩؛ سەردان لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  7. ^ مێژووی کوردستان: پانۆڕامای مێژووی PKK (بە کوردیی)، نووسینی حەسەن جودی، نووسراو لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٧؛ سەردان لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  8. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: پەژاک: تێکشکاندنی ھێڵی خیانەت خاوەنداریکردنە لە رێبازی شەھیدان (بە کوردی)، نووسراو لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠؛ سەردان لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  9. ^ ڕۆژنیوز: پژاک: تێکشکاندنی ھێڵی خیانەت، خاوەندارێتییە لە ڕێبازی شەھیدان (بە کوردی)، نووسراو لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠؛ سەردان لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  10. ^ ماڵپەڕی سوھەیلا وەحدەتبەنا: سەبارەت بە کار و کرداری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)؛ گۆتوبێژ لەگەڵ ئاراس کاردۆخ، ئەندامی کۆدیناسیۆنی پژاک- بەشی دووھەم (بە فارسی)، نووسراو لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٠؛ سەردان لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  11. ^ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان: شەھید عاکیف مامۆ زاگرۆس: پێویستە ھەموو کەسێک بۆ پشتیوانی لە کامپەینی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ھەستێتەوە (بە فارسی)، نووسراو لە ١ی ئازاری ٢٠٢١؛ سەردان لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  12. ^ لەجڤەر: گەڕانەوەی پەڕەسێلکەکان؛ نامەیەکی بڵاونەکراو لە فەرزاد کەمانگەر (بە فارسی)، نووسراو لە ٨ی ئابی ٢٠١٠؛ سەردان لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  13. ^ لەجڤەر: ئەم سەفەرە سەری دەیھەوێت و دڵێک (بە فارسی)، کۆکەرەوە شێرکۆ جیھانی ئەسڵ، ٢٠١٤؛ پپ ١٤٣-١٤٦؛ سەردان لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  14. ^ سروەی ژیانبەخش: ھەڤال عاکیف مامۆ زاگرۆس (بە فارسی)، کۆمیتەی شەھیدەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، ٢٠٢٢؛ سەردان لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٣.