شەین لی یۆ (لەدایکبووی ١٩ی تەممووزی ١٩٨٨)، زیاتر ناسراو بە شەین دۆسن، یوتیوبەر، نووسەر، ھونەرمەندی کۆمیدی، دەرھێنەر، مۆسیقاژەن و کەسایەتی میدیایی ئەمریکییە. ئەو یەکێک بوو لەوانەی کە بە زووترین کات بەناوبانگ بوون لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب، و ھەتا ئێستا بە شێوەیەکی چالاک ماوەتەوە لە ماڵپەڕەکەدا.[٢]

شەین دۆسن

شەین دۆسن لە ساڵی ٢٠١٦
لەدایکبوون
شەین لی یۆ

(١٩٨٨-٠٧-١٩) ١٩ی تەممووزی ١٩٨٨ (تەمەن ٣٥ ساڵ)
نیشتەجێیکالاباساس، کالیفۆرنیا، ئەمریکا.
پەروەردەقوتاب خانەی ئامادەی لەیکوود
پیشە
  • کەسایەتی یوتیوب
  • نووسەر
  • کەسایەتی کۆمیدی
  • ئەکتەر
  • دەرھێنەری فیلم
  • مۆسیقاژەن
چالاکبوون٢٠٠٨ - ئێستا
یارLisa Schwartz (2011–2015)
Ryland Adams (2016–present)[١]
باوان(ەکان)
  • تێریسا یۆ (دایک)
  • کایڵی یۆ جۆنیۆر (باوک)
وێبگەyoutube.com/shane

لە ساڵی ٢٠٠٨، کاتێک شەین تەمەنی ١٩ ساڵ بوو، بەشداری کرد لە یووتیوب و دەستیکرد بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ. لە ماوەی دوو ساڵ لە یوتیووب، شەین توانی نیو میلیار بینەر کۆبکاتەوە.[٣] زۆربەی کارە تازەکانی پێکھاتبوون لە ڤیدیۆی کۆمیدی، کە شەین کەسایەتی جیاواز تێیدا دەبینی، لە ھەندێکیان چاولێکەری چەندین کەسایەتی بەناوبانگی کردووە و کۆمیدیای خەستۆتە بەر کەلتووری بڵاو. لەو کاتەدا، شەین چەندین گۆرانی بڵاوکردەوە وەک "Superluv!" و چەندین ڤیدیۆی چاولێکەری ڤیدیۆ مۆسیقییە بەناوبانگەکانی بڵاوکردەوە. لە ساڵی ٢٠١٣، پۆدکاستی ھاوەرد ستێرن ئیلھام بەخش بوو بۆ شەین کە وای لێکرد پۆدکاستی خۆی دەستپێبکات بە ناوی "Shane and Friends" کە بۆ چوار ساڵ بەردەوامبوو و توانی ١٤٠ ئەڵقە درووستبکات. ساڵی دوایی، شەین یەکەم فیلمی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی "Not Cool" و بەشداری کرد لە بەڵگەفیلمی ١٠ ئەڵقەیی بە ناوی "The Chair".

لە ساڵی ٢٠١٥، شەین دەستیکرد بە بڵاوکردنەوەی زنجیرە ڤیدیۆی بیردۆزی پلانگێڕی کە باس لە کۆمەڵێک بیردۆزی ترسناک دەکات کە ھەتا ئێستا یەکێکن لە بەناوبانگترین ڤیدیۆکانی، لەمانە زنجیرەی "Conspiracy Series with Shane Dawson"، کە پێکھاتووە لە دوو بەش و لە تێکڕادا دوو کاتژمێر دەکەن. لە درەنگانی ساڵی ٢٠١٧، شەین یەکەم زنجیرە بەڵگەفیلمی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاشت دەبێتەوە لەگەڵ باوکە تووندووتیژەکەی. لەو زنجیرە بەڵگەفیلمانە، ئەوانەی زۆرترین بینەریان بۆ ھاتووە دەربارەی جەیک پۆڵ، جێفری ستار و تانا کۆنن.

لە ساڵی ٢٠١٨، شەین ٢ پەرتووکی پڕفرۆشترینی نیو یۆڕک تایمزی بڵاوکردەوە، "I hate my Selfie" و "It Gets Worse" و لە تێکڕادا، سێ کەناڵەکەی لە یوتیووب پێکەوە ٥ میلیار بینەر پێکدێنن. لەوەتەی ساڵی ٢٠١٧، تەنھا یەک کەناڵی بە چالاکی ھێشتۆتەوە کە بە ناوی shaneە، کە یەکێکە لەو ١٠٠ کەناڵەی کە زۆرترین سەبسکرایبیان ھەیە لە یوتیووب کە دەکاتە ٢٢ میلیۆن سەبسرایبەر.

ژیانی سەرەتایی دەستکاری

شەین گەورەبوو لە شاری کەناری لۆنگ بیچ لە کالیفۆرنیا و لە قوتابخانەی ئامادەیی لەیکوود دەیخوێند. وەک ھەرزەکارێک، شەین قەڵەوبوو و بە شێوەیەکی دەروونی و جەستەیی تووندووتیژی بەرامبەر دەکرا لەلایەن باوکییەوە، کە دواتر خێزانەکەی بەجێھێشت. شەین دوو برای گەورەتر لە خۆی ھەیە، جێیکەب یۆ (لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٠) و جێرید یۆ (لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٥). برایەکان پەیوەندییەکی نزیکییان ھەبوو، و یارمەتی شەینیان دەدا لەو کاتانەدا. لەگەڵ ئەوەش، خێزانی شەین ھەژار بوون و لەبەر ئەمەش گاڵتەی پێدەکرا. لە ئێستادا، شەین ١٥٠ پاوەند لە کێشی دابەزاندووە (٦٨ کیلۆگرام). شەین بۆ یەکەم جار ئارەزووی کەوتە درووستکردنی ڤیدیۆ کاتێک ڤیدیۆی درووستدەکرد وەک پڕۆژەیەکی قوتابخانە لەگەڵ ھاوڕێکانی لە قوتابخانەی ئامادەیی.[٤][٥]

کاروان دەستکاری

٢٠٠٨–٢٠١٠: یوتیوب، شەین دۆسن تی ڤی دەستکاری

 
شەین[بەستەری مردوو] لە دووەم ئاھەنگی ساڵانەی «ستریمی» لە ساڵی ٢٠١٠

لە ١٠ی ئازاری ٢٠٠٨، شەین ھەژماری یوتیووبی خۆی درووستکرد بە ناوی «شەین دۆسن تی ڤی». یەکەم ڤیدیۆی کەناڵەکەی ھێشتا ماوەتەوە بە ناوی «کێرمتی بۆق و من» بڵاوکرایەوە چوار مانگ دوای درووستکردنی کەناڵەکەی، ئەو لە کۆمپانیای جێنی کرەیگ کاری دەکرد لەگەڵ دایک و براکەی، بەڵام دواتر دەرکرا لە کارەکەی پاش بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیێکی نەشیاو لەو باڵەخانەی کە کاری لێ دەکرد. دایکی، برای و شەش کارمەندی دیکەی کۆمپانیایەکە دەرکران پاش ئەوەی کۆمپانیاکە ڤیدیۆکەیان دۆزییەوە. لە ئەیلوول، ئەو ڤیدیۆیێکی بڵاوکردەوە[٦] بە ناوی "فرێد مردووە!"، کە زیاتر لە ٢٥ میلیۆن بینەری ھەیە. لەو کاتەدا، شەین ڕۆڵی چەندین کەسایەتی[٧] ئاڵوودەی ماددەی ھۆشبەر بینی لە ڤیدیۆ کۆمیدییەکانی، لەوانە «گێتۆ گێرل» شەنەینەی، «نێدی نێرد»، «چەتەی ئێس-دیزی»، «باڕبی ڵێسبیان»، «گوادالووپ/ فرووت لووپ». زۆرینەیان کاریکاتێرێکن بۆ کەسانی ڕەشپێست و ستێریۆتایپی کلتووری دیکە، و ڕووخساری ڕەش بەکاردێنێت کە ئاماژەیێکن بۆ وێندی ویلیامز و کریس بڕاون لە ڤیدیۆکانی کە دەنگۆی ڕەگەزپەرستی بە دوایەوە ھێنا.[٨]

شەین چالاکانە ڤیدیۆکانی پۆست دەکات لە کەناڵی "شەین دۆسن تی ڤی" (لەوانە فیلمی تۆڕی، چاولێکەری ڤیدیۆی مۆسیقی و مۆسیقای نوێ) و پێشووتر ڤیدیۆی پۆست دەکرد لە کەناڵی دووەمی بە ناوی "شەین دۆسن تی ڤی ٢"، کە ئێستا بە ناوی "ئیمۆجی مرۆڤی"یەوەیە ھەرچەندە ھیچ ڤیدیۆیێکی بڵاونەکردۆتەوە لەو کەناڵەدا لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا. سێیەم کەناڵی بە ناوی "شەین"، ئەو کەناڵە بوو کە پێشووتر ڤڵۆگی لێ بڵاودەکردەوە و لە ئێستادا زیاتر بەڵگەفیلم بڵاودەکاتەوە. شەین دەستیکرد بە بەکارھێنانی ئەم کەناڵە لە ئایاری ٢٠١٠. شەین زۆر جار ڤیدیۆ بڵاودەکاتەوە لەگەڵ یوتیوبەران، لەوانە؛ جۆوی گراسێفا، بریتانی لویس تەیلەر، زە فاین برۆس، تریشا پەیتاس، ئای جەستین، تایلەر ئۆکڵی، میراندا سینگس، سۆیەر ھاڕتمان، دریو مۆنسن و چەندینی دیکە.[٩] لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٩، شەین بەشداری کرد لە زنجیرەی "Attack on the show!". لە ساڵی ٢٠١٠، کۆواری فۆربس شەین ناونا بە یەکێک لە ٢٥ بەناوبانگترین ھونەرمەندی تۆڕی.[١٠]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Shane Dawson on Instagram". October 23, 2016. Retrieved August 2, 2017.
  2. ^ "After Unlocking The Key To Longevity, Shane Dawson Is Helping Fellow YouTube OGs Do The Same – Tubefilter". June 27, 2018.
  3. ^ "Meet The YouTube Stars Making More Money Than EMTs, Cops, Firefighters, And Teachers". December 29, 2010. Retrieved 7ی Novemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٥ی ئابی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Dawson, Shane (March 5, 2011). "BORN THIS WAY in LONG BEACH!meow". YouTube. Retrieved March 6, 2011.
  5. ^ "DRAW MY LIFE – Shane Dawson". YouTube. Retrieved November 15, 2016.
  6. ^ Ferguson, Wes (April 13, 2012). "Shane Dawson Reveals Downside to Internet Fame". celebuzz. Retrieved February 18, 2017.
  7. ^ داڕێژە:Cite av media
  8. ^ Dachille, Arielle (September 26, 2014). "I Don't Buy This Shane Dawson Apology". Bustle (بە ئینگلیزی). Retrieved August 5, 2019.
  9. ^ Dalonzo, Michael (November 5, 2009). "Shane Dawson's Comedy Sketches on YouTube". Attack of the Show!. G4. Archived from the original on 26ی Septemberی 2017. Retrieved April 17, 2010. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ Ewalt, David M. (February 2, 2010). "The Web Celeb 25". Forbes. Retrieved April 17, 2010.