شەیتانی گەورە (بە فارسی: شيطان بزرگ‎، بە ئینگلیزی: Great Satan) نازناوێک بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندنەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانە. ھەندێک جار ئەو وشانە بۆ شانشینی یەکگرتووش بەکاربردراوە.

ڕووحوڵڵا خومەینی ئەو دەستەواژەیەی لە ئاخاوتنەکەی لە ٥ی تشرینی دووەمی ١٩٧٩ بۆ وەسفکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەکاربرد کە ئەو وڵاتەی بە ئیمپریالیزم و پشتگیریکردنی گەندەڵی لە تەواوی جیھان تۆمەتبار کرد.[١] ئەو ئاخاوتنە یەک ڕۆژ لەدوای قەیرانی بارمتەگرتنی ئێران ئەنجامدرا.

ڕووحوڵڵا خومەینی ھەندێک جاریش دەستەواژەی ئیبلیسی بۆ ئاماژەکردن بە ویلایەتە یەکگرتووەکان و وڵاتانی تری ڕۆژاوا بەکاردەبرد.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Khomeini, Ruhollah (5 November 1979). American plots against Iran (Speech). Iranian Central Insurance Office Staff. Imam's Sahifeh. Qum. Archived from the original on 22 May 2016. Retrieved 22 May 2016. In this revolution, the Great Satan is America that gathers around other devils blatantly...If we see the US, this great Satan, raising chain and bringing the devils together around him, it is because the US grip over our country and our resources curtailed.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری