شەھاب شێخ نووری

خاڵە شیھاب

شەھاب شێخ نووری ناسراو بە خاڵە شەھاب (١٩٣٠ لە سلێمانی - ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٦ لە ئەبوو غرێب) لە ڕێبەران و کەسایەتیە سیاسییەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بوو.

ژیان دەستکاری

شەھاب شێخ نووری لە ساڵی ١٩٣٠ لە سلێمانی دا لە دایک بوو. ئەو کوڕی شێخ نوری شێخ ساڵح شاعیری کورد بوو. شەھاب شێخ نووری ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەنێوی کوردستاندا بوو. لە ڕۆژی ١١ی تەممووزی ١٩٧٦ حوکمی لەسێدارەدانی لەسەردا درا و لە ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٦ بەتەک جەعفەر عەبدولواحید و ئەنوەر زۆراب لە زیندانی ئەبوو غرێب بە سێدارە درا.

شەهاب نوری ساڵح - خاڵە شەهاب Not specified T1_32: No specified T2 23 | Not specified T1_297: کوردیی ناوەڕاست

    Not specified T1_332    

شەهاب نوری ساڵح - خاڵە شەهاب خاڵە شەهاب کوڕی شێخ نوری شێخ ساڵح-ە، ساڵی 1932 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، شێخ نوری باوکی شاعیرێکی گەورەی کوردستانە و لەگەڵ عەبدوڵڵا گۆران-دا شیعری نوێیان داهێنا، لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا سەرنووسەری ڕۆژنامە ڕەسمییەکەی حکومەتی شێخ مەحمود بوو. شیهاب شێخ نوری ساڵی 1939 چۆتە قوتابخانەی (فەیسەڵی)یە لە سلێمانی و ساڵی 1946 لە کۆلیژی فەیسەڵییە لەبەغدا وەرگیراوە. لە خۆپیشاندانەکەی ساڵی 1950دا لە بەغدا بەشداریکردووە و بریندار بووە، بەهۆی ئەم بریندارییەوە وازی لەخوێندن هێناوە. خاڵە شیهاب هەر لەتەمەنی لاوییەوە پەیوەندیکردووە بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان-ەوە و لەسەر هەڵوێستی سیاسی خۆی چەندین جار زیندانی کراوە و تووشی ئازارو دوورخستنەوە بووە. خاڵە شەهاب لەناو ڕیزەکانی پارتی-دا هەوڵیداوە برە و بە بیروڕای سۆسیالیستی بدات و لەم پێناوەشدا ماوەیەک لە بەغدا کتێبخانەیەکی دانا بۆ بڵاوکردنەوەی سەرچاوە زانستییەکانی سۆسیالیست، لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا ڕۆڵێکی گەورەی بینی لەدامەزراندنی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان)دا. دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک تێکۆشەری تردا بۆ پەیوەندیکردن بەسەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ەوە، ویستیان لەئێران-ەوە خۆیان بگەیەننە دەرەوەی عێراق تا سەبارەت بەبارودۆخی تازەی کوردستان و ئەرکە ڕێکخراوەیی و سیاسیەکان بیرورایان لەگەڵدا بگۆڕنەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ڕژێمی شای ئێران ئەم پۆلە تێکۆشەرەیان دەستگیرکرد و ڕادەستی کاربەدەستانی عێراق. ئەم سەرکردە گەورەیە ڕۆژی 21-11-1976 و لەگەل شەهیدان جەعفەر عەبدولواحید و ئەنوەر زۆرابدا لەسێدارەدران.ref name="مێژووی یەکێتی ١">عەبدولڕەحمان عومەر, سەروەر (٢٠١١). مێژووی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ١٩٧٥-١٩٧٦ (دامەزراندن و دەستپێکردنەوەی شۆڕش) (PDF) (دووەم ed.). ھەولێر: چاپخانەی ھێڤی. p. ١١٣. Retrieved 26ی Aprilی 2021. {{cite book}}: Check date values in: |accessdate= (help)</ref>

سەرچاوەکان دەستکاری