جەعفەر عەبدولواحید

جەعفەر عەبدولواحید ناسراو بە جەعفەر کۆیی (١٩٤٥ لە کۆیە - ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٦ لە ئەبوو غرێب) لە ڕێبەران و کەسایەتیە سیاسییەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بوو.

جەعفەر عەبدولواحید لە ساڵی ١٩٤٥ لە کۆیەدا لە دایک بوو. ئەو ئەندامی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەنێوی کوردستاندا بوو. لە ڕۆژی ١١ی تەممووزی ١٩٧٦ حوکمی لەسێدارەدانی لەسەردا درا و لە ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٦ بەتەک شەھاب شێخ نووری و ئەنوەر زۆراب لە زیندانی ئەبوو غرێب بە سێدارە درا.[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ مێژووی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ١٩٧٥-١٩٧٦ (دامەزراندن و دەستپێکردنەوەی شۆڕش) (PDF) (چاپی دووەم). ھەولێر: چاپخانەی ھێڤی. ٢٠١١. لاپەڕە ١٣٩. لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)