شەڕی خارکیڤ شەڕێکی سەربازی بەردەوامە لە شاری خارکیڤی ئوکراینا وەک بەشێک لە ھێرشی ڕووسیا بۆ داگیرکردنی ڕۆژھەڵاتی ئوکراینا لە ساڵی ٢٠٢٢دا، شاری خارکیڤ دەکەوێتە ٣٢ کیلۆمەتر لە سنووری باشووری ڕووسیا و ئوکراینا و دووەم گەورەترین شارە لەو وڵاتەدا و ئامانجی سەرەکی سوپای ڕووسیا بۆ دەستبەسەرداگرتنی.[١][٢][٣]

شەڕی خارکیڤ (٢٠٢٢)
بەشێکە لەھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا ٢٠٢٢
وڵاتئوکراینا
جێخارکیڤ
پۆتانی شوێن٤٩°٥٩′٣٣″N ٣٦°١٣′٥٢″E
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢
بەستەری وەسفکراوhttps://mobile.twitter.com/thesheetztweetz/status/1496982228940824579، https://www.twitter.com/Osinttechnical/status/1497824049354870787
Map

شەڕ دەستکاری

لە ٢٤ی شوباتدا ھێزەکانی ڕووسیا سنووری ئوکراینایان تێپەڕ کرد و بەرەو شاری خارکیڤ پێشڕەویان کرد، چوونە ناو سنووری شارەکە لەوێدا ڕووبەرووی ھێزەکانی ئوکراینا و خەڵک بوونەوە، ڕووسەکان ناوچە جیاوەزاکانی شارەکەیان بۆردوومان کرد، خەڵکی شارەکە خۆیان لەناو میتڕۆ و ماڵەکاندا حەشاردا و بەشێکی دیکەیان شارەکەیان چۆڵکرد و بارەو سنوورەکانی ڕۆژاوای وڵاتەکە ڕۆیشتن. لە ٢٥ی شوباتدا شەڕێکی قورس لە باکووری شارەکە ئەنجام درا، پارێزگاری شارەکە ئۆبلاست ئۆلی ڕای گەیاند کە تەواوی شارەکەیان لەژێر کۆنتڕۆڵدایە. بەرپرسانی ئەمریکا لەو ڕۆژەدا ڕایان گەیاند کە توندترین ھێرشەکان لە شاری خارکیڤ بووە. لە ٢٧ی شوباتدا شەڕوپێکدادانەکان بووە ھۆی ئەوەی بۆرییەکی گازی لەکار بکەوێت. لە بەرەبەیانی ئەو ڕۆژەدا ھێزەکانی ڕووسیا چوونە ناو شارەکە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Под Харьковом горят российские танки (видео) - Новости Харькова | Сегодня". web.archive.org. 2022-02-24. Retrieved 2022-03-02.
  2. ^ "Война Украины с Россией: ситуация в Харькове". Комментарии Украина (بە ڕووسی). 2022-02-24. Retrieved 2022-03-02.
  3. ^ "Russia-Ukraine War: What to know on Day 7 of Russian assault". AP NEWS (بە ئینگلیزی). 2022-03-02. Retrieved 2022-03-02.