شەمەندەفەری بێکۆتایی

زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی ئەمریکی

شەمەندەفەری بێکۆتایی (بە ئینگلیزی: Infinity Train) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە لە لایەن ئۆون دێنیس دروست کراوە، کە پێشتر نووسەر و وێناکاری نمایشی ئاسایی بووە. ھەتا ٢٠٢٢، چوار وەرز و زنجیرەیەک ئەڵقەی کورتی لێ پەخش کراوە.

شەمەندەفەری بێکۆتایی
دانەرئۆون دێنیس
دەنگەکان
بابەتی مۆسیقای ئاوازدانەر
  • کڕۆم کانیەن
  • ئۆون دێنیس (ئەڵقەی ١)
ئاوازدانەر(ان)کڕۆم کانیەن
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٤
ژمارەی ئەڵقەکان٤٠
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
بەرھەمھێنەر(ان)کیت ماک
ماوەی پەخش١١ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەرستۆدیۆکانی کارتوون نێتوۆرک
دابەشکەرستۆدیۆ تەلەڤیزیۆنییەکانی وارنەر برۆس. (وەرزی ١–٢)
وارنەر میدیا دایرێکت (وەرزی ٣–٤)
پەخش
تۆڕکارتوون نێتوۆرک (وەرزی ١–٢)
ئێچ بی ئۆ ماکس (وەرزی ٣–٤)[١]
فۆرماتی وێنەئێچ دی تی ڤی ١٠٨٠ئای
فۆرماتی دەنگدۆڵبی سراوند
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٥ی ئابی ٢٠١٩ (2019-08-05) – ١٥ی نیسانی ٢٠٢١ (2021-04-15)

ئەڵقەی تاقیکردنەوەییی زنجیرەکە لە لایەن کارتوون نێتوۆرک لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بڵاو کرایەوە، پێش ئەوەی بەھۆی ئەو پێشوازییە ئەرێنییەی کە لێی کرا، کورتەزنجیرەیەکی تەواوی لێ دروست بکرێت کە بۆ یەکەم جار لە ٥ی ئابی ٢٠١٩ لە کارتوون نێتوۆرک پەخش کرا، دوای کۆتاییھاتنی وەرزی یەکەم، کارتوون نێتوۆرک ڕای گەیاند کە زنجیرەکە وەک زنجیرەیەکی ئەنتۆلۆژی بەردەوام دەبێت.[٢] وەرزی دووەم بۆ یەکەم جار لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە کارتوون نێتوۆرک پەخش کرا. وەرزی سێیەم لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ لە ئێچ بی ئۆ ماکس دەستی پێ کرد و دە ئەڵقەی لە ماوەی سێ ھەفتەدا پەخش کرا،[٣] و تەواوی وەرزی چوارەم لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢١ بڵاو کرایەوە.[٤][٥]

ڕووداوەکانی زنجیرەکە لەسەر شەمەندەفەرێکی زەبەلاح، پڕنھێنی و بەڕواڵەت بێکۆتا ڕوو دەدات کە بەنێو دیمەنێکی بێبەردا دەڕوات، گالیسکەکانی چەندین ژینگەی سەیروسەمەرە، خەیاڵیی بێھاوتا و مەحاڵیان تێدایە. سەرنشینانی شەمەندەفەرەکە بە تەواوکردنی ئەو ئاستەنگییانەی کە یارمەتیی چارەسەرکردنی دەروونبرینداری و کێشە سۆزدارییەکانیان دەدات لە گالیسکەیەکەوە بۆ گالیسکەیەکی تر دەڕۆن. ھەموو وەرزێکی شەمەندەفەری بێکۆتایی (کە بە «کتێب» ناو دەبرێت، ھەریەکەیان ژێرنووسی جیاوازی خۆیان ھەیە) شوێنی چیرۆک و دەستەی کەسایەتیی خۆی دەکەوێت، ھەرچەندە ھەندێک کەسایەتی لە چەندین وەرزدا دەردەکەون.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Suzette Smith (July 6, 2020). "Cartoon Network's Infinity Train Will Stream Its Third Season Exclusively On HBO Max". GameSpot. Retrieved 2020-07-06.
  2. ^ Until Next Time | Infinity Train | Cartoon Network. Retrieved 2019-08-12.
  3. ^ "HBO Max Highlights - August 2020". Warner Media. Archived from the original on July 21, 2020. Retrieved 21 July 2020. ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Radulovic, Petrana (2021-02-17). "Infinity Train is full steam ahead for Book 4". Polygon (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-02-22.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ March 11, Nick Romano; EST, 2021 at 12:00 PM. "'Infinity Train' hits the end of the line with first trailer for fourth and final season". EW.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-02-22.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری