شەرەفەدین ئاڵچی کەسایەتییەکی سیاسی باکووری کوردستانە و وەزیری ڕۆشنبیریی پێشووی دەوڵەتی تورکیا بووە.

ئاڵچی کە لە دەوڵەتی تورکیا ماوەیەک وەزیر بووە، ئێستا چالاکێکی ڕامیاری مەدەنی و کۆمەڵایەتی و، لە سەرەتای دامەزراندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، پاڵپشتی لەم حکوومەتە کردووە.

ئاڵچی لە ئەنکارا چەندین جار لە بەرپرسانی حکوومەتی کوردستان پێشوازی کردووە. ھەروەھا ساڵانێکی دوور و درێژە، لە پێناو چارەکردنی ئاشتییانەی دۆزی کورد، بەردەوام لە لە خەبات و تێکۆشان دا بووە. شەرەفەدین ئالچی پەرلەمانتاری کوردی باکووری کوردستان، بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی بەشدار KADEP ھەڵبژێردراوە. دوای ئەوەی لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی تورکیا دەستی لە سەرۆکایەتی پارتەکەی ھەڵگرتبوو، جارێکی دیکە لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتەکەی لە ١٠ی ئەیلوول، بە سەرۆکی پارتەکە ھەڵبژێردرایەوە. ئاچی لە ھەڵبژاردنەکانی پێشووی تورکیا دەستی لە سەرۆکایەتی پارتەکەی کشاندبووەوە و وەک بەربژارێکی سەربەخۆ بەشداری ھەڵبژاردنی تورکیای کرد لە چوارچێوەی بەرەی ڕەنج و ئاشتی، کە پارتی کادەپ و بەدەپە و پارتە کوردییەکانی باکوور بە یەکگرتوویی دروستیان کردبوو، بەھۆیەوە شەرەفەدین ئالچی و ٣٥ پەرلەمانتاری دیکە گەیشتنە پەرلەمان. پارتی دیموکراتی بەشدار (کادەپ) ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن سیاسەتوان شەرەفەدین ئاڵچییەوە دامەزراوە و لە پێناو پرسی کورد لە تورکیا کار دەکات.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری