شەریف پاشا

ژەنەڕاڵ و سەرکردەیەکی کورد بوو
(لە شەریف پاشای خەندانەوە ڕەوانە کراوە)

ژەنەڕاڵ شەریف پاشا یان پاشای خەندان (١٨٦٥-۱۹٥۱) ژەنەڕاڵی سوپای عوسمانی و سیاسەتوانی چالاک و نوێنەری گەلی کورد بوو لە پەیمانی سیڤەردا.

شەریف پاشا
لەدایکبوونMihemed Şerîf Paşayê Babanî لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
١٣ی کانوونی دووەمی ١٨٦٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Üsküdar لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٥١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٨٦ ساڵ ژیاوە)
Catanzaro لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕقاھیرە لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەدیپلۆمات، سیاسەتوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Said Pasha Kurd لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پلەباڵیۆز لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Rankئەفسەری سەربازی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ژیان دەستکاری

ناوی محەمەد کوڕی سەعید پاشای کوڕی حسێن پاشای کوڕی ئەحمەد ئاغای خەندانە. لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لەسەردەمی عوسمانیدا، باوکی گەلێ‌ پلەو پایەی گەورەی پێ‌سپێردراوە و بنەماڵەی خەندان ھاوکارێکی نزیکی پاشاکانی بابان بووە و دوای کۆتایی ھاتنی دەسەڵاتی بابانەکان، لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەھەمدا سەعید پاشا چۆتە ئەستەمبوڵ. شەریف پاشا کە ھاوپۆلی شێخ محمود بەرزنجی بووە لە حوجرەکەی خواجە ئەفەندیدا، لە ئەستەمبوڵ درێژە بەخوێندن دەدات و لەوێ‌ ئیتاڵی و فەرەنسی و یۆنانی فێر دەبێت. ساڵی ١٨٨٥ دەچێتە پاریس و خوێندنی عەسکەری تەواو دەکات و دەبێ‌ بە ژەنەڕاڵ.

ساڵی ١٨٩٠ لە تەمەنی بیست و پێنج ساڵیدا خێزان پێکەوە دەنێت. ھاوسەرەکەی کچی عەباس حیلمی و ئامۆزای مەلیک فاروقی پاشای میسرە. ساڵی ١٨٩٨ دەکرێتە باڵیۆزی دەوڵەتی عوسمانی لە سوید و ماوەی ١٠ ساڵ لەو پۆستەدا ماوەتەوە. لە سەرەتای دامەزراندنی رێکخراوی «ئیتحاد و تەرەقیی تورکی»یەوە پەیوەندی لەگەڵ گەلێک لە سەرانی ئەو ڕێکخراوەدا ھەبووە، بەڵام پاش رووخاندنی دەوڵەتی عوسمانی ئیتحاد و تەرەقی لە رێبازی خۆی لایدا و ھیچ بایەخێکی بە ڕەگەز و نەتەوەکانی تر نەدا، ئەم ھەڵوێستەش وای لە شەریف پاشا کرد لە رێکخراوەکە دوور بکەوێتەوەو دژایەتیشی کردن. ساڵی ١٩٠٨ دەگەڕێتەوە ئەستەمبوڵ و لەگەڵ ئەمین عالی بەدرخان و شێخی شەمزینیدا کۆمەڵەی تەعالی و تەرەقیی کورد دادەمەزرێنێت. لێرەوە کەسایەتی شەریف پاشا وەک سیاسەتمەدارێکی کورد دەردەکەوێت. لەسەر ئەم ھەڵوێستە ئیتیحادییەکان پشتی تێ‌ دەکەن و ھیچ پۆستێکی ئیداری نادەنێ‌.

ساڵی ١٩٠٩ لە پاریس حزبی رادیکالی عوسمانلی دادەمەزرێنێت و ھەر ھەمان ساڵیش گۆڤاری «مەشرووتییەت» لە پاریس دەردەکات. ئەم گۆڤارە، ئەوەی ٥٥ ژمارەی لێ‌ دەرچووە، بانگەواز بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی دەستووری پەرلەمانی دەکات لەو بیروباوەڕەی شەریف پاشاوە سەرچاوەی گرتووە کە مافی ھەموو نەتەوەو کۆمەڵەیەکی ژێر دەستە تەنیا لە دەوڵەتێکی دیموکرات و دەستووریدا پارێزراوە.

ساڵی ١٩١٢ لەگەڵ شێخ عەبدولقادری کوڕی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھریدا بە تاوانی کوشتنی سەدری ئەعزەم فەرمانی لەسێدارەدانی دراوە، بەڵام ھەڵھاتووە و چووتە میرنشینی مۆناکۆ.

ساڵانی جەنگی یەکەمی جیھانی شەریف پاشا چالاکییەکی ئەوتۆی نەنواند و خۆی بۆ رووداوەکانی پاش جەنگ ئامادەکرد بەو ھیوایەی بتوانێ‌ لە بارودۆخێکی گونجاوتردا داکۆکی لە مافی نەتەوەکەی بکات. لە کۆتایی حوزەیرانی ساڵی ١٩١٨ دا لە شاری مارسیل چاوی بە سێر پێرسی کۆکس کەوت و داوای لێ‌ کرد وەک کاربەدەستێکی حکومەتی بریتانیا چارەنووسی نەتەوەی کورد پشت گوێ‌ نەخات.

گەورەترین چالاکی سیاسی شەریف پاشا لە مانگی ئازاری ١٩١٩دا دەرکەوت، ئەو کاتەی کە بەناوی نوێنەرێکی متمانە پێ‌ بەخشراوی کورد و شێخ مەحمودەوە یاداشتێکی پێشکەشی کۆنگرەی ئاشتی پاریس کرد و نەخشەی کوردستانی گەورەی کرد بە پاشکۆی یاداشتەکەی و داوای کرد دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ کورد دابمەزرێ‌. بەھۆی یاداشتنامەکەیەوە ھاوپەیمانان ناوی کوردیان خستە بەندەکانی ٦٢ و ٦٣ و ٦٤ی پەیمانی سێڤرەوە کە مانگی ئابی ساڵی ١٩٢٠ پەسەند کرا. سێ‌ ساڵ پاش ئەوە و لە کۆنفرانسی لۆزاندا ھەموو ئاواتەکانی شەریف پاشا ھەرەسیان ھێنا و کارێکی خراپیان کردە سەر باری دەروونیی.

لە کۆتایی ساڵی ۱۹٥۱دا لە شاری ناپۆلی لە ئیتالیا کۆچی دوایی کرد، پێش مەرگی وەسیەتی کردبوو تەرمەکەی بسوتێنن و خۆڵەمێشەکەی بکەنە ناو دەریاوە، چونکە خۆی بە بێوڵات ئەزانی، بەڵام ئاواتەکەیان بەجێ نەھێناو تەرمەکەی گوێزرایەوە بۆ قاھیرە لەگۆڕستانی خدێوییەکان نێژراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری