شێخ تەھای شەمزینی یا شێخ تەھای نەھری شێخی تەریقەتی نەقشبەندی و کەسایەتیی ئایینیی کوردی سەدەی نۆزدە بووە. شێخ تەھا باوکی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری کەسایەتیی شۆڕشگێڕی کورد بووە. تەھا خەلیفەی مەولانا خالیدی نەقشبەندی بووە و لە ناوچەی شەمزینان و بڕێک لە موکریان تەریقەتی نەقشبەندیی برەو پێداوە. ئەو لەگەڵ محەممەدشای قاجاڕدا پەیوەندییەکی نزیکی ھەبوو و ھەر لەسەر ئامۆژگاریی ئەو خەدیجە خانمی کوردستانی، دایکی عەباس میرزا، بوو بە ژنی محەممەد شا.[١] جگە لەمە شێخ تەھا کتێبێکی عەقیدەی بە زمانی کوردیی سۆرانی لێ بە جێ ماوە، کە بە پەخشان نووسراوە.[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ کسروی، احمد، "زندگی و زمانه احمد کسروی، در برگیرنده: زندگانی من، ده سال در عدلیه، چرا از عدلیه بیرون آمدم" گردآوری و ویرایش امینی، م. شرکت کتاب، ١٣٩٥. ISBN 9781595845535.
  2. ^ قەرەداغی، م. ع. (٢٠٠٨)، دەقنامە: بەیت و ھۆنراوە کوردییەکان، دەزگای ئاراس، ھەولێر.