موسڵمانانی شیعەی لوبنان ئەو لوبنانییانەن کە شوێن مەزھەبی شیعەی ئیسلامی دەکەون کە بە یەکێک لە گەورەترین مەزھەبە ئیسلامییەکانی وڵاتەکە دادەنرێت شانبەشانی سوننەکان.[١]

خەمڵاندنی دابەشبوونی ئایینی لە لوبنان

مەزھەبی شیعە لە لوبنان مێژوویەکی زیاتر لە ھەزار ساڵ ھەیە ئەمڕۆ شیعەکان نزیکەی ٣١.٥٪ی دانیشتوانی لوبنان پێکدەھێنن و بەمجۆرە ئەم مەزھەبە لە دوای سوننە پلەی دووەمی ھەیە.[٢] زۆربەی شیعەکان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژاوای دۆڵی بیقاع دەژین، جگە لە باشووری لوبنان و باشووری زاحیەی بەیرووت زۆرینەیان شیعەی دوازدە ئیمامن و کەمینەیەک لە عەلەوییەکان لە باکوورن، و ڕێژەیەکی کەم لە ئیسماعیلییەکان. درووزەکان وەک پێکھاتەیەکی سەربەخۆی جیا لە شیعەکان پۆلێن دەکرێت، سەرەڕای جیابوونەوەیان لە عەقیدەی شیعەی ئیسماعیلی نزیکەی ھەزار ساڵ لەمەوبەر.

شیعەکان لە ڕێگەی حکوومەت و پەرلەمانەوە بەشداری سیاسەتی لوبنان دەکەن و میساقی نیشتمانی کە ڕێککەوتنێکی نەنووسراوی نێوان مەزھەبەکانی لوبنانە، مافی پێکھاتەی شیعە بۆ ھەمیشەیی پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەستەبەر دەکات.[٣] [٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Lebanon-Religious Sects». Global security.org. لە ڕەسەنەکە لە 11 سبتمبر 2020 ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی)
  2. ^ {{https://web.archive.org/web/20201024175720/https://www.cia.gov/library/publications/the-world-factbook/geos/le.html#People}}
  3. ^ «March for secularism; religious laws are archaic». NOW News. لە ڕەسەنەکە لە 18 يوليو 2018 ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی)
  4. ^ «Aspects of Christian-Muslim Relations in Contemporary Lebanon». Macdonald.hartsem.edu. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.