شۆڕش ئیسماعیل عەبدوڵڵا ئیسماعیل کەسایەتی سیاسیی کوردە، لەوەتەی ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووەتە وەزیری کاروباری پێشمەرگە.[١] شۆڕش بڕوانناممەی بەکالۆریۆسی ھەیە لە یاسا و ڕامیاری.

کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیی وەزیری بەرگریی پێشووی ئەڵمانیا، ئانگرێت کرامپ (لای چەپ) و وەزیری پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل (لای ڕاست)

شۆڕش بەرپرسی بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی بووە سلێمانی (١٩٩٣-١٩٩٤) و شارەزوور (١٩٩٤-١٩٩٧)، سەرۆکی دەزگای شەھیدانی گەلی کوردستان بووە لە ئیدارەی سلێمانی (٢٠٠٢-٢٠٠٥)، جێگری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (٢٠٠٥-٢٠٠٨) ھەروەھا سەرۆکی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (٢٠٠٨ تا ئێستا).[٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ یەکێتی ناوی کاندیدەکانی خۆی رادەستی راسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت کرد ٢١ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی کوردستان ٢٤، لە ڕۆژی ١٤ی تەمووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ پڕۆفایلی شۆڕش ئیسماعیل ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. ٣١ی تەمموزی ٢٠١٩ ھێنراوە.