شۆڕشی شەواف
شۆڕشی شەواف کودەتایەکی سەربازی بوو لە عێراق لە شاری مووسڵ دژی دەسەڵاتی عەبدولکەریم قاسم بە سەرۆکایەتی عەقید عەبدولوەھاب شەواف فەرماندەی لیوای مووسڵ لە ٨ی ئازاری ساڵی ١٩٥٩ دوای ڕێکخراوی ئاشتی کۆمۆنیزم ڕوویدا کە کۆنفرانسی خۆی لە شاری مووسڵ لە ٦ی ئازاری سازکرد لە ھەمان ساڵ، واتە پێش دوو ڕۆژ لە کودەتاکە لە بزووتنەوەی ئیستفزازی ناسیۆنالیستە عەرەبەکان. دوای شکستی کودەتاکە، ڕووداوی دڵتەزێن لەو شارەدا ڕوویان دا کە بە کۆمەڵکوژی مووسڵ لێنرا.[١] [٢][٣]
شۆڕشی شەواف | |
---|---|
بەشێکە لە | شەڕی ساردی عەرەب |
جێ | مووسڵ |
کاتی ڕوودان | ١١ی ئازاری ١٩٥٩ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٧ی ئازاری ١٩٥٩ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١١ی ئازاری ١٩٥٩ |
ھۆکارەکانی کودەتا
دەستکاریھۆکاری کودەتاکە دەرئەنجامی ململانێی سیاسی و کێبڕکێی بەدەستھێنانی دەسەڵات بوو، عەبدولوەھاب شەواف لە ساڵی ١٩٥٣ پەیوەندی بە بزووتنەوەی ئەفسەرانی ئازادەوە کردبوو، کە قەدەر بوو لە ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨دا دەسەڵاتی پاشایەتی لاببرێت و سیستمی کۆماری ڕابگەیەنرێت، چاوەڕێی ئەوە بوو وەک پارێزگاری گشتی سەربازی دەستنیشان بکرێت، بەڵام دەستبەکاربوونی ھەڵوەشایەوە بە فەرمانی عەبدولسەلام عارف و گواسترایەوە بۆ فەرماندەی پارێزگەی مووسڵ، و دەرکەوت کە ناکۆکی لە نێوان خۆی و ھەردوو سەرۆکی شۆڕش قاسم و عارف دروست بوو پاشان ناکۆکییەکە لە سەرەتای مانگی ئازاری ساڵی ١٩٥٩دا توندتر بوو کاتێک قاسم فەرمانی دا کە «فێستیڤاڵی ئەنسارولسەلام» لە مووسڵ بەڕێوەبچێت، کە مەترسی لەسەر بەرەی نیشتمانی دروستکرد کە دژی ئەو و حیزبی کۆمۆنیزمە، سەرەڕای ھۆشدارییەکانی شەواف و گەشتەکەی بۆ بەغدا و ھۆشداری دانی بە عەبدولکەریم قاسم لە دەرئەنجامەکانی ئەنجامدانی ئەم فێستیڤاڵە، بەڵام نەیتوانی بڕوا بە عەبدولکەریم قاسم بھێنێت، بۆیە لە دژی یاخی بوو.[٤][٥]
سەرەتای کودەتا و شکستی
دەستکاریلە یەکەم بەیاننامەی ئەم کودەتایەدا داوای لە عەبدولکەریم قاسم کرد دەستبەرداری دەسەڵات بێت، بەڵام بە ھێزی سەربازی وەڵامی دایەوە، قاسم فەرمانی بۆردوومانکردنی پارێزگە و ناوەندەکانی تری کودەتاکە دەرکرد، فڕۆکەوان خالید سارە، فەرماندەی فەوجەکە سەرکردایەتی ھێرشەکەی کرد و بۆردوومانی بارەگای شەوافی کرد و برینداری کرد، کاتێک گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، یەکێک لە دڵسۆزانی ڕژێم ڕووبەڕووی بووەوە و کوشتی، و لە چیرۆکێکی دیکەشدا شەواف بە خۆکوژی گیانی لەدەستدا و زۆربەی گێڕدراوە ناوخۆییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە تەرمەکەی بە شەقامەکانی مووسڵدا ڕاکێشرا و لەلایەن ئەندامەکانی بەرخۆدانی جەماوەرییەوە جەستەی پارچە پارچە کرا، وەک ژمارەیەکی زۆر لە گەواھیدەرەکان باسیان کرد، لەگەڵ دەستپێکردنی ڕاپەڕینێک دژی کۆمۆنیسزم. کەسانێک ھەن دەڵێن تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ بەغدا و لە گۆڕستانی غەزالی بەخاک سپێردراوە.
ئەنجامەکان
دەستکاریعەبدولکەریم قاسم پاڵپشتی کادرانی حیزبی شیووعیی عێراقی دەکرد، کە کردەوەی توندوتیژییان لە مووسڵ و کەرکووک ئەنجامدا لەدوای بزووتنەوەی سەرپێچی سەربازی چەکدار بە سەرۆکایەتی عەقید عەبدولوەھاب شەواف، لە ئەنجامدا بەشداربووانی زۆر گوازرانەوە، لەنێویاندا فەرماندە لە فیرقەی دوو، عەمید نازم تەبقەجلی و ڕەفعەت حاج سووریی دامەزرێنەری ڕێکخراوی ئەفسەرانی ئازاد، لەگەڵ تۆمەتباران پێکەوە بردرانە دادگای شۆڕش کە بە دادگای مەھداوی ناسراوە، لەبەردەم دادگا کە ڕاستەوخۆ لە تەلەڤیزیۆنەوە پەخشکرابوو، زۆرێک لە تۆمەتبارەکان لەوێ ڕایان گەیاندووە کە سووکایەتییان پێکراوە یان ئەشکەنجە دراون.
سەرکردەکانی بزووتنەوەکە دادگای مەھداوییان بە دادگایەکی «گاڵتەجاڕانە» وەسف کرد و ئەم دادگا سەربازییە تایبەتە باڵایە ئەندامانی دەسەڵاتی پاشایەتی دادگایی کردبوو. ئەم قۆناغە لە مێژووی عێراقدا کە بە ماوەی سەحل (فترە السحل) ناودەبرێت و دۆخەکە خراپتر بوو تا عەقید فازل مەھداوی، سەرۆکی دادگا، لەسێدارەدانی عەبدولوەھاب شەوافی بە میدیاکانی ڕاگەیاند، کە لە ژووری نەخۆشخانەکەیدا کوژرا دوای بۆردوومانکردنی بارەگاکەی.
سەرۆکی ڕێکخراوەکە، عەقید ڕەفعەت حاج سووریی لەگەڵ کۆمەڵێک ئەفسەری ھاوڕێی کە ئەندامانی ڕێکخراوی ئەفسەرانی نیشتمانی بوون لە سێدارە درا، لە ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٥٩ لە گۆڕەپانی ئوم تووبوول حووکمی لەسێدارەدان جێبەجێ کرا.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ أرشيف- شاهد على العصر- صلاح عمر العلي ج1، لە 2021-06-02 ھێنراوە
- ^ «مجازر الموصل وكركوك تاريخ اسود….. – شبكة اخبار العراق». ٢١ی ئابی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ مذكرات صبحي عبد الحميد - صبحي عبد الحميد - الدار العربية للموسوعات - 1989م.
- ^ https://web.archive.org/web/20230821071400/https://arami.ahlamontada.com/t13655-topic
- ^ https://web.archive.org/web/20230821071359/http://burathanews.com/arabic/articles/364947