کۆمەڵکوژیی مووسڵ (ئازاری ١٩٥٩)

کۆمەڵکوژییەک بوو لە مووسڵ پاش شکستی کودەتاکەی شەواف (١٩٥٩)
(لە کۆمەڵکوژی مووسڵ (ئازاری ١٩٥٩)ەوە ڕەوانە کراوە)

کۆمەڵکوژیی مووسڵ (ئازاری ١٩٥٩)، ڕووداوێکی خوێناوی و ڕاکێشان و شێواندنی تەرم بوو کە لەدوای شکستی کودەتاکەی شەواف لە شاری مووسڵ ڕووی دا. دەیان ھاووڵاتی مەدەنی لە ژن و منداڵ و پیاو کوژران.[١][٢]

کۆمەڵکوژیی مووسڵ
وڵاتعێراق
جێمووسڵ
جۆرکۆمەڵکوژی
ڕێکەوتی دەستپێکردن٩ی ئازاری ١٩٥٩
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١٢ی ئازاری ١٩٥٩

سەرەتای کۆمەڵکوژی دەستکاری

لە ٩ی ئازاری ١٩٥٩ ژمارەیەک کۆمۆنیست لەگەڵ کۆمەڵە چەکدارە کوردییەکان ھاتنە مووسڵ. چەکدارەکان خەڵکی مەدەنییان لە شەقامەکاندا دەستگیرکرد و لەسێدارەیان دان و تەرمەکانیان ڕادەکێشان و شێواندیانن و بەشێکیان بە ستوونی کارەباوە ھەڵواسی، دوای شکستی کودەتاکەی شەواف. چەکدارەکان ھێرشیان کردە سەر بیناکانی مزگەوت و پیاوانی ئایینی. لەنێو قوربانییەکان کچێک بوو بەناوی حەفسە ئەلعومەری، کە بەناو کۆڵان و شەقامەکانی مووسڵدا ڕاکێشرا و دواتر بە ستوونی کارەباوە ھەڵواسرا.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "مجازر الموصل وكركوك تاريخ اسود….. – شبكة اخبار العراق". web.archive.org. 2023-06-29. Retrieved 2023-10-20.
  2. ^ ئ ا حازم حسن العلي. انتفاضة الموصل: "ثورة الشواف" 8 آذار 1959" القصة الكاملة للثورة: ذكريات وخواطر. ص. 221،222،223.