شۆڕشی توونس

یەکەمین شۆڕشی سەرەتای بەھاری عەرەبی بوو کە لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ سەریھەڵدا

شۆڕشی توونس ( کە بە شۆڕشی ئازادی و کەرامەت ناسراوە، شۆڕشی ١٧ی کانوونی دووەم، یان شۆڕشی ١٤ی کانوونی دووەم )، شۆڕشێکی جەماوەرییە کە لە ١٧ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ بە ھاودەنگی لەگەڵ محەممەد ئەلبووعەزیزی، کە لە ھەمان ڕۆژدا وەک دەربڕینی توڕەیی خۆی لە بێکارییەکەی و دەستبەسەرداگرتنی عەرەبانەکەی کە لەلایەن ژنە پۆلیسێکەوە بەناوی فادیە حەمدی (بوعەزیزی لە سێشەممە ٤ ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ لە نەخۆشخانەی بن ئاروس بەھۆی سووتانی توندەوە کۆچی دوایی کرد) ئەمەش بووە ھۆی سەرھەڵدانی خۆپیشاندانەکان لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ و ھەزاران خەڵکی توونس بەھۆی دۆخی بێکاری و نەبوونی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و خراپتربوونی گەندەڵی لەناو ڕژێمی دەسەڵاتداردا، ھەروەھا ئەمەش بووە ھۆی سەرھەڵدانی ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان سەدان گەنجی ناوچەی سیدی بوزید و ویلایەتی قەسرەین لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایش، بەجۆرێک بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکە گواسترایەوە لە ناوەندی ویلایەتەکەوە بۆ شارەکانی دراوسێی تەشەنەی کرد، وەکو مکناسی، ڕەقاب، سیدی عەلی کوڕی عەون، مێنزێل بوزیانۆ ئەلقەسرەین، و فێریانا. ئەم خۆپیشاندانانە کە زۆرێک لە شارەکانی توونسی لەخۆگرتبوو، لەئەنجامی پێکدادانەکانیان لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایش، کوژراو و برینداری زۆر لەنێو خۆپیشاندەراندا لێکەوتەوە، ھەروەھا سەرۆک زەینەلعابدین کوڕی عەلی ناچارکرا ژمارەیەک وەزیر لە کارەکەکانیان دووربخاتەوە، لەنێویاندا وەزیری ناوخۆ، بەڵێنیان بە چارەسەرکردنی ئەو کێشانە دا کە خۆپیشاندەران داوای چارەسەریان دەکرد، ھەروەھا نیازی خۆی ڕاگەیاند کە خۆی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ساڵی ٢٠١٤ دا کاندید نەکات. دوای وتارەکەی، ماڵپەڕە بلۆککراوەکانی توونس وەکیووتیووب دوای ٥ ساڵ لە بلۆککردن کرانەوە، ئەمە جگە لەوەی کەمێک نرخی ھەندێک بەرھەمی خۆراکی کەمکرایەوە. بەڵام ناڕەزایەتییەکان فراوانتر بوون و چڕییان زیاتر بوو تا گەیشتنە بینا حکوومییەکان، ئەمەش وایکرد سەرۆک زەینەلعابدین کوڕی عەلی دەست لەکاربکێشێتەوە و لەناکاو وڵاتەکەی بەجێبھێڵێت بە پاراستنی ئاسایشی لیبیا بۆ سعوودیە لە ڕۆژی ھەینی ١٤ی ١ی ٢٠١١. لە ھەمان ڕۆژدا، محەممەد غانووچی دەستبەکاربوونی بەشێوەیەکی کاتی لە پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار ڕاگەیاند بەھۆی شکستی سەرۆک کۆمار لە ئەرکەکانیدا، بەپێی بڕگەی ٥٦ی دەستوور، لەگەڵ ڕاگەیاندنی دۆخی لەناکاو و قەدەغەی ھاتووچۆ. بەڵام ئەنجومەنی دەستووری دوای ڕۆژێک بڕیاریدا پەنا بۆ بەشی ٥٧ی دەستوور ببات و پۆستی سەرۆک کۆمار بە بەتاڵی ڕابگەیەنێت و بەو پێیەش ڕۆژی شەممە ١٥ی ڕێبەندانی ٢٠١١ ڕایگەیاند کە سەرۆکی پەرلەمان فوئاد مووبزیع پۆستی سەرۆک کۆمار بەشێوەیەکی کاتی وەربگرێت تا ھەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتی لە ماوەی ٤٥ بۆ ٦٠ ڕۆژدا بەڕێوەدەچێت. شۆڕشی توونس تەقێنەری سەرەکی زنجیرەیەک ناڕەزایەتیی و شۆڕش بوو لە ژمارەیەک وڵاتی عەرەبیدا.[١][٢][٣]

خۆپیشاندەران لە شەقامی حەبیب بۆرقیبە.
ھێزەکانی سوپا بینای کۆشکی حکوومەت لە گۆڕەپانی قەسبە دەپارێزن.
تێکھەڵچوون لە نێوان ئاسایش و خۆپیشاندەران.
تێکھەڵچوون لە نێوان ئاسایش و خۆپیشاندەران
بۆمبی فرمێسکڕێژ لەلایەن ئاسایشەوە لە ھەوڵێکدا بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران.
دروشمی "دڵسۆزی دڵسۆزی بۆ خوێنی شەھیدان"
زرێپۆشی سوپای توونس پاسەوانی کاتدراڵی توونس دەکات لە شەقامی حەبیب بۆرقیبە.
ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی گومانلێکراوان لە توونس.
سوپا و ھێزە ئەمنییەکان لە توونسی پایتەخت
بڵاوکراوەیەک بۆ پشتیوانی لە شۆڕش لە شاری بێسانسۆنی فەڕەنسا.

سەرچاوەکان دەستکاری