زەینەلعابدین کوڕی عەلی
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
زەینلعابدین کوڕی عەلی لە مانگی ٣ی ئەیلوولی ١٩٣٦ لە شاری حەمام سوسەی تونس لە دایک بوە. خاوەنی کۆمەڵێک بڕوانامەی سەربازیە و چەندین پۆستی سەربازیشی وەرگرتوە. سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری سەربازی بوە لە ساڵەکانی ١٩٦٤–١٩٧٤. پاشان بو بە سەرۆکی ئاسایشی نەتەوەیی لەماوەی ١٩٧٧–١٩٨٠. ساڵی ١٩٨٠ بوە بە باڵیۆزی تونس لە پۆڵەندا و پاشان لە ساڵی ١٩٨٧ دەبێتە سەرۆک وەزیران. کوڕی عەلی ھەر لەساڵی ١٩٨٧دا سوێندی یاسایی خوارد وەک سەرۆکی وڵات دوای ئەوەی حەوت پزیشک بڕیاری ئەوەیاندا کە سەرۆکی وڵات «ئەلحبیب بورقێبە» توشی خەڵەفان بوەو چیتر ناتوانێت سەرۆکایەتی وڵات بکات. ساڵی ٢٠٠٤ زەینلعابدین کوڕی عەلی بۆجاری دوەم وەک سەرۆکی ولات ھەڵبژێردرایەوە دوای ئەوەی توانی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا سەرکەوتن بەدەستبھێنێت. پێویست بو کوڕی عەلی لەساڵی ٢٠٠٤دا خانەنشین ببێت بەڵام لە ئایاری ٢٠٠٢دا لە رێگەی راپرسیەوە توانی پاڵپشتی بەدەستبھێنێت بۆ مانەوەی وەک سەرۆکی وڵات بۆ خولێکی تری سەرۆکایەتی. ھەمیشە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ئۆپۆزسیۆنی تونس سیستمی حوکمڕانی کوڕی عەلیان بە دیکتاتۆر وەسفکردوە و رایانگەیاندوە کە کوڕی عەلی بەرھەڵستکارەکانی دەخاتە زیندانەوە و ئازادیەکانیش بەرتەسک دەکاتەوە. لە گەڵ ئەوەی بێکاری لە ریزی گەنجانی خوێندەواردا لە سەردەمی ئەودا گەیشە رێژەی %١٤، بەڵام ھەندێک بۆچون ھەیە کە پێیان وایە ئابوری تونس لەسەردەمی ئەودا بەرەوەپێش چوە. قەیرانی ئابوری و سیاسی وڵات لە شێوەی خۆپیشاندانی سەرتاسەریدا لە مانگی یەکی ئەمساڵدا خۆی دەرخست. سەرەتا گەنجێکی دەرچوی زانکۆ کە پۆلیس عەرەبانەی ئیشکردنەکەیان شکاندبو خۆی سوتاند و گیانی لەدەستدا پاشان خۆپیشاندانەکان فراوان بو تا گەیشتە دروست بونی ھەڵگەڕانەوەی جەماوەری و ھەڵھاتنی کوڕی عەلی لە وڵات و دروست بونی دەسەڵاتێکی نوێ لەتونس لە ١٤ی مانگی یەکی ٢٠١١. زەینلعابدین کوڕی عەلی ماوەی ٢٣ ساڵ حوکمی وڵاتی تونسی کرد پاشان لەژێر فشاری جەماوەردا بەرەو سعودیە ھەڵھات و وڵاتی بەجێھێشت.
زەینەلعابدین کوڕی عەلی | |
---|---|
زين العابدين بن علي | |
لەدایکبوون | ٣ی ئەیلوولی ١٩٣٦ Hammam Sousse (French protectorate of Tunisia) |
مەرگ | ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (٨٣ ساڵ ژیاوە) جەدە |
گۆڕ | قەبرستانی بەقیع |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان، دیپلۆمات |
حیزب | Socialist Destourian Party، Constitutional Democratic Rally، سیاسەتوانی سەربەخۆ |
ھاوسەر | Leïla Ben Ali، Naïma Ben Ali |
مناڵ | Nesrine Ben Ali |
خێزان | Habib Ben Ali |
خەڵاتەکان |
|
پلە | President of Tunisia (١٩٨٧–٢٠١١)، chairperson of the Organisation of African Unity (١٩٩٤–١٩٩٥)، Prime Minister of Tunisia (١٩٨٧–١٩٨٧)، Minister of Interior (١٩٨٦–١٩٨٧) |
Rank | ژەنەڕاڵ |
لق | Tunisian Armed Forces |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زەینەلعابدین کوڕی عەلی تێدایە. |