ئیبن حەجەر عەسقەلانی
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئیبن حەجەر عەسقەلانی (ابن حجر العسقلاني) (ناوی تەواو: شهاب الدين الفضل علي محمد محمد علي محمود أحمد أحمد كناني عسقلانيە)، زانایەک بوو کە لە شاری قاهیڕە لە میصر لەدایک ببوو لە ٢٣ی شەعبانی ساڵی ٧٧٣ی هیجری لەسەردەمی مەمالیکەکەن، باوکی زانایەکی ئەدەبی بەناوبانگ بوو، و ویستوویەتی کوڕەکەشی وەک خۆی بێت و زانست و زانیاریەکی زۆر کۆ بکاتەوە، بەڵام تەمەنی ڕێگەی نەدا کوڕەی وەک زانا ببینێت، بەڵام ئەو سوور بوو لەسەر وەرگرتنی زانست و زانیاری لە بوارە جیاوەزاکاندا، ئەوەبوو لەتەمەنێکی بچووک توانی قورئانی پیرۆز لەبەر بکات کە ١٣ ساڵان بوو، و بەوە ناسرابوو کە هەرشتێکی خوێندبێتەوە ڕاستەوخۆ لەبەری کردووە و چەسپاوە لە مێشکیدا.[١]
ئەو شوێنانەی کە سەردانی کردووە بۆ وەرگرتنی زانست و زانیاری
دەستکاریهەر یەکە لە شارەکانی مەكە، شام، حجاز، يەمەن و فەلەستین. مامۆستاکانی پێکھاتبوون لە الحافظ عبد الرحيم العراقي، عبد المجيد الشيخ عبد الباري. خوێندکارەکانی: كمال الدين محمد کوڕی عبد الواحد، کوڕی الفضل تقي الدين محمد، جمال الدين يوسف، بدر الدين محمد کوڕی أبي بكر، أبو عبد الله محيي الدين، برهان الدين إبراهيم کوڕی عمر، چەندانی تر.[٢]
مەرگ
دەستکاریلە کۆتاییەکانی مانگی ذیلحیجە ساڵی ٨٥٢ هیجری کە زانایەکی زۆری ئەو سەردەمە وە خەلیفەی ئەو کاتە نوێژیان لەسەر کردووە.[٣]
بەرهەمەکانی
دەستکاریزیاد لە ١٥٠ بەرهەمی جیاوازی هەیە لە بواردە جیاوازەکاندا لەوانە:
فتح الباري شرح صحيح البخاري.
- تهذيب التهذيب.
- تقريب التهذيب.
- لسان الميزان.
- الإصابة في تمييز الصحابة.
- الدرر الكامنة في أعيان المائة الثامنة
- نصب الراية في تخريج أحاديث الهداية
- تلخيص الحبير
- انتقاض الإعتراض
- نزهة النظر في شرح نخبة الفكر
- نخبة الفكر في مصطلح أهل الأثر
- تخريج أحاديث الإحياء
- النكت على ابن الصلاح
- مختصر الترغيب والترهيب
- ديوان ابن حجر
سەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیبن حەجەر عەسقەلانی تێدایە. |