شانامەی کوردی بریتییە لە بڕێک هۆنراوەی کوردی کە لە سەردەمانی کۆن`ەوە بە شێوەیەکی زارەکی لە نێوان خەڵکی کوردەواریدا باو بووە.[١] لە ناو عامەی خەڵکدا نووسینەوەی زۆربەی شانامەی کوردی دراوەتە پاڵ ئەڵماس خانی کەنۆڵەیی شاعیری کوردەوە، بەڵام ئەم بۆچوونە بنەمای مێژوویی نیە و زۆربەی دەستنووسەکانی شانامەی کوردی بە دەستی کەسانی تر ھاتوونەتە نووسین.[٢] شارام نازری لە ئەلبۆمی ئاوازی ئەساتیردا بەشگەلێک لە شانامەی کوردیی بە کار ھێناوە.

وێنەی دەستنووسێکی شانامەی کوردی، ئەرشیڤی کۆمیتەی کەلەپووری ناوەندی فەرھەنگی ھونەریی ڤەژین

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە. ١٨ی ئایاری ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Chaman Ara، Behrooz (2015). The Kurdish Shahnama and its Literary and Religious Implications. ISBN 1511523492.