شازادە مۆنۆنۆک (بە ئینگلیزی: もののけ姫) فیلمی ئەنیمەیشنێکی خەیاڵی مێژووییە، ساڵی ١٩٩٧ لە ژاپۆن بڵاوکراوەتەوە. کاری نووسین و دەرهێنانی لەلایەن ھایاوۆ میازاکی کراوە، ئەنیمەیشنی ستۆدیۆکانی گێبڵییە بۆ تۆکوما شۆتێن، تۆڕی تەلەفزیۆنی نیپۆن، دێنتسو، لەلایەنتۆھۆ دابەشکراوە، ئەستێرەکانی دەنگی فیلمەکە بریتیین لە یۆجی ماتسودا، یوریکۆ ئیشیدا، یۆکۆ تاناکا، کائۆرو کۆبایاشی، ماساحیکۆ نیشیمورا، تسونێھیکۆ کامیجۆ.

'
دەرھێنەرھایاوۆ میازاکی
نووسینھایاوۆ میازاکی
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەتۆھۆ
ماوەی فیلم١٣٣ خوولەک
تێچوون٢٫١ بلیۆن یەنی ژاپۆنی (٢٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی)
داھات١٦٩٫٧ ملیۆن

فیلمەکە لە ١٢ی تەموزی ١٩٩٧ لە ژاپۆن دەرهێنراوە و لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ٢٩ی ١٠ی ١٩٩٩ بڵاوکراوەتەوە. دەبێتە بەرزترین فیلم لە ژاپۆن لە ساڵی ١٩٩٧، هەروەها پێش فیلمی ڕووحە ڕفێنراوەکە تۆماری بۆکس ئۆفیسی ژاپۆنی ڕاگرت تا ساڵی ٢٠٠١. دۆبلاژکراوە بۆ ئینگلیزی لەگەڵ نوسراوێکی نیڵ گەیمن، سەرەتا لە باکوری ئەمریکا لەلایەن میراماکس دابەشکراوە، لەوێ بە دی ڤی دی و ڤیدیۆ فرۆشرا.

سەرچاوەکان دەستکاری