سەیلم (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

سەیلم (بە ئینگلیزی: Salem) زنجیرەیەکی مێژوویی فانتازییە، کە لە لایەن ئادەم سیمۆن و برانۆن براگەوە دروست کراوە. لە کەناڵی (WGN America) پەخش دەکرێت.[١] چیڕۆکی دراماکە لە ڕووداوی ڕاستەقینەی دادگاییی جادووگەرەکانی سەیلم وەرگیراوە. لە نیسانی ٢٠١٤ وەرزی یەکەمی پەخش کرا، دوو وەرزی لێ پەخشکراوە، بۆ وەرزی سێیەمیش نوێکراوەتەوە.[٢]

سەیلم
چەشندرامای دیاردەیی
ترس
رۆمانسی
دانەرئادەم سیمۆن
برانۆن براگا
ئەکتەرانجانێت مۆنتگۆمەری
شەین وێست
سەیس گابێل
تامزین میرچانت
ئاشلی مادیکوی
ئیلسا ئیبرلی
ئیدۆ گۆڵدبێرگ
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٢
ژمارەی ئەڵقەکان٢٦
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەرئادەم سیمۆن
برانۆن براگا
ماوەی پەخش٤٤ خولەک
پەخش
تۆڕWGN America
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٠ی نیسانی ٢٠١٤ – بەردەوامە
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

ڕووداوەکان دەستکاری

سەیلم چیڕۆکێکی ئەفسوناوی ڕووداوێکی ڕاستەقینەی دادگاییی جادووگەرەکانی سەیلمی سەدەی حەڤدەھەمینە، لە کۆلۆنیالی ماساچووسیتس، لەو کاتەی سەرکردە پیوریتانیەکان باڵا دەست بوون لە حکوومەت. زنجیرەکە پرسیار دەکات کە ئاخۆ پیوریتانیەکان لە ئەشکەنجەدانی خەڵکی بێتاوان بە ناوی جادوگەری ڕاست بوون یان نا.[٣] جۆن (شەین وێست) و ماری (جانێت مۆنتگۆمەری) خۆیان لە ناو داستانێکی ڕۆمانسی دەدۆزنەوە، لە نێو ئەو ترس و دڵەڕاوکێ وھیستیریایەی کە پیوریتانیەکان لە ناو خەڵکدا بڵاویانکردبۆوە.

لە ڕووی مێژوویییەوە، لە شارۆچکەی سەیلم جۆرێک لە ملمانێ لە سەر زەوی و زار لە نێوان خەڵک و کڵێسادا ھەبوو. سەرکردە پیرویتانیەکان لە حکوومەت باڵادەست بوون. خەڵکەکە چەوسێندرابوونەوە لە لایەنیانەوە. پێدەچێت وشەی جادوگەر وەک نەفرێنکی ئاسان بووبێت بۆ ھەر کەسێک کە دژی دەسەڵاتداران وەستابێت یان ھەر کارێکی نائاسایی کردبێت.[٤]

کاراکتەرە سەرەکییەکان دەستکاری

  • جانێت مۆنتگۆمەری لە ڕۆڵی ماری سیبلی، جادوگەر وھاوسەری جۆرج سیبلی گەورەی سەیلم. ماری لە ڕابردوویدا منداڵی جۆن ئوڵدنی لە زگیدا ھەڵگرتبوو و ھێشتا ھەستێکی بەھێزی ھەیە بەرانبەری.
  • شەین وێست لە ڕرۆڵی کابتن جۆن ئۆڵدن، ھەڵھاتوویەکی شەڕ و خۆشەویستی مارییە، کە گەڕاوەتەوە ماڵەوە وەک پارێزەری قوربانییە بێتاوانەکان خۆ دەنوێنێت.
  • سەیس گابێل لە ڕۆڵی کۆتۆن مازەر، تێگەیشتوویەکی شارۆچەکە و ھاوڕێی جۆن ئالدنە. ڕاوکردنی جادووگەرەکانی سەیلمی ڕاگرت.
  • تامزین میرچانت لە ڕۆڵی ئان ھالی، یاخیبووێک و ھونەرمەندێکی گەنجی بەھەرەدارە.
  • ئاشلی مادیکوی لە ڕۆڵی تیتوبا، کە جادووگەرێکە ماری کۆنترۆل کردووە، وای لە ماری کرد کە منداڵەکەی لە جۆن ئۆڵدن ببەخشێت بە شەیتان.
  • ئیلسا ئیبرلی لە ڕۆڵی مێرسی لویس، کچێکە لە سەرەتادا لە لایەن ماری سیبلی جادووی لێدەکرێت، پاشان ماری دەیکاتە جادووگەر.
  • ئیدۆ گۆڵدبێرگ، داناترین کەسی سەیلم. لە بەرانبەر تاوانی زیناکردنی، بە خاوێن کردنەوەی شارۆچکەکە و لابردنی جەستە مردووەکان سزادەدرێت.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ زنجیرەکان لە ئەی بۆ زێت - سەیلم [١]
  2. ^ دیاردەیی یەکەم زنجیرەی تۆڕی تەلەفزیۆنی [٢]
  3. ^ سەیلم: پێشەکییەک "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 4ی Augustی 2014. Retrieved 5ی Augustی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  4. ^ ڕووە مێژوویییەکانی سەیلم "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 4ی Augustی 2014. Retrieved 5ی Augustی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی

بەستەرەکان بۆ دەرەوە دەستکاری