سەف کوڕی سەییاد دواتر بە عەبدوڵڵا کوڕی سەعید ناسرا، کەسێک بوو بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکرد لە سەردەمی پێغەمبەر محەممەد و ھاوڕێکانی کە دواتر دوای شەڕەکانی ڕیدا دیارنەما. عومەر کوڕی خەتتاب و تەنانەت ھەندێک لە زانایانی ئەمڕۆش گریمانە دەکەن کە لەوانەیە ئەو دەجال بووبێت کە دواتر وەک مەسیحی درۆزن لەم جیھانەدا دێت.

سەف کوڕی سەییاد

الصف بن الصیاد
لەدایکبوونسەدەی حەفتەمی زایینی
ونبوون٢٦ی ئابی ٦٨٣ لە شەڕی حەررا
مەدینە، حیجاز، خەلافەتی ئەمەوی (ئێستای عەرەبستانی سعوودی)
ناوەکانی ترعەبدوڵڵای کوڕی سەعید
ناسراوە بە
باوان
  • سەییاد (باوک)

لە بنەماڵەیەکی جوولەکەی بە ڕەچەڵەک عەرەب لەدایکبووە. لە ناوەکەیەوە ڕەنگە باوکی ماسیگر بووبێت، وەک چۆن «صیاد» بە عەرەبی بە واتای ماسیگر دێت.

دووژمنایەتییەکەی بەرامبەر پێغەمبەر لە منداڵییەوە وای کرد زانایان گریمانە بکەن کە ئەو دەجال بێت.

بانگەشەی پێغەمبەرایەتی لە ھەرزەکاریدا دەستکاری

سەف بانگەشەی کردووە کە پێغەمبەر بووە کاتێک لە تەمەنی ھەرزەکاریدا بووە، و سەرەتا باوەڕیان وابووە کە مەسیحی درۆزن (دەجال)ە، چونکە تایبەتمەندییەکانی ھەمان تایبەتمەندییەکانی مەسیحی دەجال بووە:

گێڕدراوەتەوە کە پێغەمبەر (د.خ) چاوی بە سەف کوڕی سەییاد کەوتووە، لەو کاتەدا سەف تەنیا لە تەمەنی ھەرزەکاریدا بووە پێغەمبەر فەرمووی: ئایا ئێوە گەواھی ئەوە نادەن کە من پێغەمبەری خوام؟ سەف کوڕی سەییاد وتی: گەواھی ئەوە دەدەم کە تۆ پێغەمبەری نەخوێندەوارانیت. دوای ئەوەی سەف گاڵتە بە پێغەمبەرایەتی محەممەد دەکات عومەری کوڕی خەتتاب بڕیاریدا کە منداڵەکە شایەنی مردنە و داوای مۆڵەتی لە پێغەمبەر کرد بۆ لەسێدارەدانی بەڵام پێغەمبەر فەرمووی: ئەگەر ئەو کەسە بێت (دەجال) کە لە مێشکتدایە، ئەوا ناتوانیت بیکوژیت و ئەگەر ئەو نەبوو ئەوا کوشتن ھیچ سوودێکت پێ ناگەیەنێت.

تایبەتمەندییەکان دەستکاری

زانای حەنەفی ئیسلامی دکتۆر ئیسرار ئەحمەد ئاماژەی بە ڕیوایەتێک کرد کە تیایدا دەڵێت سەف کوڕی سەییاد توانای ئەوەی ھەیە لە پشتەوە و پێشەوە ببینێت، جگە لەوەش ئەویش وەرگیراوە:

ئەو دەخەوت بەڵام دڵی (مێشکی) بەئاگا بوو.

ھەروەھا لە سەحیحی موسلیمدا ھەندێک ڕیوایەت دەڵێن کە سەف کوڕی سەییاد توانای خوێندنەوەی مێشکی خەڵکی ھەبووە.

عەبدوڵڵا دەفەرموێت: ئێمە لەگەڵ پێغەمبەری خوا دەڕۆیشتین کە بەڕێکەوت سەف کوڕی سەییاد بەلایدا تێپەڕی، پێغەمبەری خوا پێی فەرموو: من شتێکم بۆت شاردووەتەوە (شتێک بۆ تاقیکردنەوەت، کەواتە ئەوەم پێ بڵێ). وتی: ئەوە دووخخانە (واتا دووکەڵ). (پێغەمبەر محەممەد لە ڕاستیدا سووڕەتی دووخانی ھەبوو بۆیە تەنیا نیوە زانیاری درووستی داوە) پاشان پێغەمبەر (د.خ) پێی فەرموو: بڕۆ ناتوانیت لە پلەی خۆت تێپەڕیت، دواتر عومەر فەرمووی: پێغەمبەری خوا ڕێگەم پێبدە لە ملی بدەم. پاشان پێغەمبەر فەرمووی: وازی لێ بێنە، ئەگەر ئەو ئەو کەسە (دەجال) بێت کە تۆ لە ملی دەدەیت، ئەوا ناتوانیت بیکوژیت.[١]

لە تەمەنی گەورەییدا دەستکاری

نافیع باسی لەوە کردووە کە عومەر کوڕی سەعید چاوی بە سەف کوڕی سەییاد کەوتووە و بە هەندێک لە هاوڕێکانی گوتووە: "ئێوە دەڵێن کە ئەوە (دەجال) بووە، ئیبن سەعید دەفەرموێت: سوێند بەخوا وا نییە. عومەر کوڕی سەعید فەرموویەتی: ئێوە ڕاستیتان پێ نەگوتم سوێند بەخوا هەندێکتان ئاگادارتان کردمەوە کە نامرێت تا زۆرترین نەوە و سەروەت و سامانی زەبەلاحی نەبێت و ئەوە ئەو کەسەیە کە وا بیریلێدەکرێتەوە.[٢]

دیارنەمانی دەستکاری

سەف کوڕی سەییاد دوایین جار لە شەڕی حەررا دا بینراوە، کە خەلیفەی ئەمەوی یەزید کوڕی معاویە هێزێکی ناردبوو بۆ ژێردەستکردنی شاری مەدینە.

دەووترێت لە کاتی شەڕەکە دیار نەماوە و جارێکی دیکە نەبینراوەتەوە.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sahih Muslim 49a - The Book of Faith - پەرتووکی باوەڕ - Sunnah.com - Sayings and Teachings of Prophet Muhammad (د.خ)". sunnah.com. Retrieved 2023-05-24.
  2. ^ "Sahih Muslim Book 41, Hadith Number 7004. - Hadith Collection". hadithcollection.com. Retrieved 2023-05-24.
  3. ^ "Sunan Abi Dawud 4332 - Battles (Kitab Al-Malahim) - Sunnah.com - Sayings and Teachings of Prophet Muhammad (صلى الله عليه و سلم)". sunnah.com. Retrieved 2023-05-24.