سەرھەنگ موحسین
سەرھەنگ موحسین (لەدایکبووی ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٦)، یاریکەرێکی کوردە بۆ یاری تۆپی پێ لە ھێڵی گۆڵپارێز، ئەو یاری بۆ یانەی ئەمانەی بەغدا دەکات و لە ساڵی ٢٠٠٧ یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کردووە و خاوەن شەش یاری نێودەوڵەتییە. ساڵی ٢٠١٠ دووبارە بانگھێشتی ھەڵبژاردەی عێڕاق کراوە بۆ دوو یاری دۆستانە بەرابەر ھەڵبژاردەی سعودیە و کۆریای باشوور.[ژێدەر پێویستە]
سەرەتای ژیانی وەرزشی
دەستکاریلە ساڵی ٢٠٠١ بانگھێشتی لاوانی یانەی وەرزشی ھەولێر کراوە، دوای سێ مانگ دەیگوازنەوە تیپی یەکەمی یانەکە کە بەژدارە لە خولی عێڕاق. - لە ساڵی ٢٠٠٤ دوای ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانەی نێوان ئەستێرەکانی شاری ھەولێر و ھەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق، سەرھەنگ بانگھێشتی لاوانی عێڕاق دەکات و بەھۆیەوە بەژداری جامی نیگاتا دەکات لەوڵاتی یابان و لەشاری ئۆساکای بۆ خوار تەمەن ١٨ ساڵی. پاشان بەژداری پاڵاوتنی جامی جھیانی لاوان دەکات لە وڵاتی مالیزیا. - لە ساڵی ٢٠٠٥ ھەڵبژاردەی کوردستان دادەمەزرێ و دوو یاری دۆستانە ھەڵبژاردەی کوردستان و ھەڵبژاردەی عێڕاق کۆ دەکاتەوە. دوای ماوەیەک دوو یاری تریش لە ھەولێر و سلێمانی لەنێوان ھەمان ھەڵبژاردەی کوردستان و ئۆڵمپی عێڕاق ئەنجام دەدرێ. - لە ساڵی ٢٠٠٧ پاش یاری یانەی وەرزشی مینا و ھەولێر لەشاری بەسڕا بانگھێشتی ھەڵبژاردەی عێڕاق دەکرێ. بەژداری غرب اسیا و جامی LG و چوار یاری دۆستانە دەکات. - دوای ئەوە بانگھێشتی ھەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێڕاق دەکرێ بۆ پاڵاوتنی ئۆڵمپیاتی پەکین. لەوەرزی ٢٠٠٦–٢٠١٧ ھەولێر بەفەرمی دوای قۆناغی یەکەم لە خولی عێڕاقی دەکشێتەوە و بەھۆیەوە سەرھەنگ بەشێوەیەکی کاتی ڕوو لە یانەی وەرزشی شوڕتە دەکات لەشاری بەغدا[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ www.365scores.com https://www.365scores.com/ar/football/player/sirhank-102727. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- دەروازەی وەرزش
- دەروازەی تۆپی پێ
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی پارێزگای ھەولێر
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەرھەنگ موحسین تێدایە. |