سەروەریی یاسا

(لە سەروەری یاساەوە ڕەوانە کراوە)

سەروەری یاسا فەلسەفەیەکی سیاسییە کە تێیدا ھەموو ھاووڵاتیان و دامەزراوەکانی وڵات، ویلایەت، کۆمەڵگا، لەژێر کاریگەری یەک یاسادا دەبن، لەناویدا دامەزرێنەرانی یاسا و سەرۆکەکانی[١]

مافی یەکسانبوون لەبەرامبەر یاسادا، یان پارێزگاریکردنی یەکسان لەلایەن یاساوە وەک ئەوەی کە زۆر جار بەم شێوەیە دای دەڕێژن. بۆ ھەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی دادپەروەر شتێکی بنچینەیی و سەرەکییە. جا دەوڵەمەند بیت یان ھەژار، نەتەوەی زۆرینە بێت یان کەمینەیەکی ئایینی بیت، ھاوپەیمانێکی سیاسی دەوڵەت بێت یان ڕکابەربێت. ھەموو شایستەی پارێزگاریکردنی یەکسانن لەبەرامبەر یاسادا. دەوڵەتی دیموکراتی ناتوانێت زامنی ئەوە بکات کە ژیان بەیەکسانی مامەڵە لەگەڵ ھەموو کەسێک دەکات، و دەوڵەت ھیچ لێپرسراوییەتییەکی بەسەر نییە تا ئەنجامی بدات. ھەرچۆنێک بێت، شارەزا لەبواری یاسای دەستووری جۆن پز فرانک نوسیویەتی کە «لە ژێر ھیچ بارودۆخێکدا دەوڵەت نابێت ھیچ نایەکسانییەک بسەپێنێت، پێویستە داواکراوبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ھەموو خەڵکی خۆی بە یەکچاو و بەیەکسانی.» ھیچ کەس نابێت لەسەرەوەی یاسا بێت، لەکاتێکدا یاساش دوای ھەموو شتێک دەستکاری خودی خەڵکە نەوەک شتێک بێت بەسەریاندا سەپێندرابێت. ھاووڵاتیانی دیموکراسییەت بە ملکەچی یاسا دەبن چونکە ئەوان دان بەمە دادەنێن و ئەیزانن، کە بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ، ئەوان ملکەچن بۆ خودی خۆیان بەو پێیەی ئەوان بۆ خۆیان دروستکەری یاساکەن. کاتێک یاساکان دادەمەزرێن لەلایەن خەڵکەوە کە دواتر پێویستە بۆ خۆیان گوێڕایەڵی یاساکان بن ئەوا ھەم خزمەت بە دیموکراسییە ت و ھەم بە یاساش دەکات.[٢][٣][٤]یاسا؛


پرۆسەیی یاسایی دادگاییکردن گونجاو: فراناک ئەوە دەردەخات کە لە ھەموو کۆمەڵگاکاندا بە درێژایی مێژوو ئەوانەی کە سیستەمی دادپەروەری تاوانکاری بەڕێوەدەبەن دەسەڵاتیان بە بوونی ئەگەری خراپ بەکارھێنان و سەرکوتکاری بەدەستەوەگرتووە. بەناوی دەوڵەتەوە، ھاووڵاتیان زیندانی کراون و مولکیان دەستی بەسەرداگیراوە و ئەشکەنجەدراون دوورخراونەتەوە و لە سێدارەدراون بەبێ بوونی پاساوی یاسایی… و زۆر جار بەبێ ھێنانەوەی ھیچ جۆرە تۆمەتێکی ڕەسمی. ھیچ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی ناتوانێت لەو جۆرە خراپ بەکارھێنان و پێشێلکارییە ببورێت. پێویستە ھەموو وڵاتێک دەسەڵاتی ھەبێت بۆ پاراستنی سیستەم و کردارە تاوانکارییەکانیش سزا بدات، بەڵام پێویستە ئەو ڕێسا و ڕێککاریانەی کە دەوڵەت لەرێگەیانەوە یاساکانی خۆی جێبەجێدەکات و دەیچەسپێنێت ڕوون و ئاشکرا بن، نەوەک نھێنی و ھەڕەمەکی و وابەستەی پاوانکاری سیاسی بن لەلایەن دەوڵەتەوە. کامانەن پێداویستییە بنچینەیییەکانی پرۆسەی یاسایی گونجاو لە دیموکراسییەتێکدا؟  نابێت ماڵی ھیچ کەسێک بە زۆردارەکی چوونە ژوورە و پشکنینی تیادا ئەنجامبدرێت لەلایەن پۆلیسەوە بەبێ بوونی فەرمانێکی دادگایی ئەوە نیشانبدات کە ھۆکارێکی دروست ھەیە بۆ ئەم پشکنینە. لە دەرگەدان و بەسەردادانی نیوە شەو لەلایەن پۆلیسی نھێنییەوە ھیچ جێگەیەکی بۆ نابێتەوە لە دیموکراسیدا.  نابێت ھیچ کەسێک بخرێتە باری گیراوییەوە بەبێ بوونی تۆمەتێکی ڕوون و نووسراو کە سەرپێچییە ئاماژەبۆکراوەکە دیاریبکات. نەوەک تەنھا دەبێت کەسەکان شایستەی ئەوەبن کە بزانن بە تەواوی سروشتی ئەو تۆمەتە چییە لە دژیان بەرزکراوەتەوە بەڵکو پێویستە یەکسەر ئازادبکرێن، بە گوێرەی ئەو ڕێسایەی کە ناسراوە بە (Habeas Corpus) (کە بە گوێرەی ئەو یاسایە نابیت گیراو لە ماوەیەکی دیاریکراو زیاتر دەستبەسەر بکرێت بەڵکو دەبێت ئازادبکرێت تاوەکو تۆمەتەکەی دەسەڵمێنرێت)، ئەگەر ھاتوو دادگا بۆی دەرکەوت کە تۆمەتەکە بەبێ پاساوە یان دەسگیرکردنەکە بێ بنەمایە.  نابێت ئەو کەسانەی تۆمەتبارکراون بۆ ماوەیەکی زیاتر لەماوەی دیاریکراو دەستگیر بکرێن لە زیندانیدا. ئەوانە شایستەی دادگاییکردنێکی خێرا و ئاشکران، و شایستەی ئەوەشن لەگەڵ ئەوانەی تۆمەتباریان کردوون ڕووبەڕووبکرێنەوە و پرسیاریان لێبکەن.  دەسەڵاتەکان داواکراون بە بەخشینی ئازادکردن بە کەفالەت، ئازادکردنی مەرجدار، بۆ ئەو تاوەنبارکراوانەی کە چاوەڕوانی دادگاییکردن دەکەن ئەگەر ئەگەرێکی کەم ھەبوو ئەو کەسە گومانلێکراوە ڕابکات یان تاوانی تر ئەنجامبدات. سزادانی «تووند و نا ئاسایی» وەک ئەوەی لە یاسا و داب و نەریتەکانی کۆمەڵگادا دەستنیشانکراون، دەبێت قەدەغە بێت.  کەسەکان نابێت ناچار بکرێن گەواھی لەسەر خۆیان بدەن. پێویستە ئەم قەدەغەکردنە لە دژی خود تاوانبارکردنی خۆنەویستانە ڕەھا (مگلق) بێت. وەک دەرئەنجامێکی ئاساییی بۆ ئەمەش، نابێت پۆلیس لەژێر ناوی ھیچ بارودۆخێکدا ئەشکەنجە یان دەستدرێژی جەستەیی و دەروونی لە دژی گومانلێکراو بەکاربھێنێت. سیستەمێکی یاسایی کە دانپێدانانی بەزۆر قەدەغەبکات ئەوا یەکسەر ئارەزوو و پاڵنەرەکانی پۆلیس کەمدەکاتەوە بۆ بەکارھێنانی ئەشکەنجەدان و ھەڕشە و فۆرمەکانی تری پێشێلکاری بۆ ئەوەی زانیاری بەدەست بھێنێت، لەکاتێکدا دادگا ڕێگا بەم جۆرە زانیاریانەی کە بەم ڕێگانە وەدەستھاتوون نەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ بەڵگەکاندا ھەژماربکرێن لە کاتی دادگاییکردندا.  نابێت کەسەکان لەسەر ھەمان تاوان دووجار دادگایی بکرێن؛ واتە، نابێت دوو جار بە ھەمان تۆمەت تۆمەتباربکرێن. ھەر کەسێک لەلایەن دادگایی بکرێت و دەربکەوێت کە تاوانی نەکردووە ھەرگیز نابێت جارێکی تر تۆمەتبار بکرێتەوە بە ھەمان تۆمەت.  لەبەر ئەگەر ئەنجامدانی پێشێلکاری لەلایەن دەسەڵاتەکان، ئەو یاسایانەی کە ناو دەبرێن بە ئەو یاسایانەی کە بەسەر ڕابردوودا دەچسپێندرێن (قوانن ژات اپر ڕجعی) قەدەغە کراوە. ھەندێک یاسا ھەن لەدوای کردارەکەوە دێن کەواتە دەکرێت کەسێک تۆمەتباربکرێت بە کارێکەوە تەنانەت ئەگەرچی لەکاتی ڕوودانیدا ئەم کارە نا یاسایییش نەبێت.  تۆمەتبارکراوەکان دەکرێت پارێزگاریکردنی زیاتر و سەرباریان ھەبێت لە دژی کردارەکانی ناچارکردن لەلایەن دەوڵەتەوە. بۆ نموونە، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تاونبارکراو مافی ئەوەی ھەیە پارێزەری خۆی ھەبێت کە نوێنەرایەتی بکات لە ھەموو قۆناغەکانی دادگاییکردنی تاونی ھەتاوەکو ئەگەر تاونباران نەشتوانن بۆ خۆیان پارەی ئەو نوێنەرایەتیکردنە (گرتنی پارێزەر) بدەن. ھەروەھا پێویستە پۆلیس مافەکانی گومانلێکراو بە گومانلێکراو ڕابگەیەنن لە کاتی دەستگیرکردنیان لە ناویشیاندا مافی بوونی پارێزگار و مافی بێدەنگ بوون (بۆ وەلاوەلی خود تاوانبارکردن).

تاکتیکێکی باوی سەرکوتکاری ئەوەیە کە ڕکابەرانی حکوومەت بە خیانەتکاری تۆمەتباربکەن. لەبەر ئەم ھۆیە، پێویستە تاوانی خیانەتکردن زۆر بە وریایییەوە دیاریبکرێ لە ڕووی پێناسەکردنییەوە بۆ ئەوەی وەک چەکێک بۆ کپکردنەوەی دەنگی ڕەخنەگرتن لە حکوومەت بەکارنەھێنرێت. ھیچ کام لەم پێوەندانە مانی ئەوەنادات کە دەوڵەت دەسەڵاتی بەدەستەوە نییە بۆ ئەوەی یاساکان بچەسپێنێت و سەرپێچیکاران سزابدات. بە پێچەوانەوە، سیستەمی دادپەروەری تاوانکاری لە کۆمەڵگایەکی دیموکراتیانە تا ئەو ڕادەیە کاریگەر دەبێت کە بەڕێوەبردنی سیستەمەکە لەلایەن خەڵکەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت بۆ ئەوەی دادپەروەر و پارێزەری مافەکانی تاک، و بە ھەمان شێوەش پارێزەری بەرژەوەندییە گشتییەکان بێت. دادوەران یان ئەوەتا دادەمەزرێنرێن یان ھەڵدەبژێردرێن، و یان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یان بۆ ماوەی ژیانیان ئەو پۆستە وەردەگرن. ھەرچۆنێک بێت ئەوانە کەسانی ھەڵبژێردراون، زۆر گرنگە کە ئەمانە کەسانی سەربەخۆبن لە دەسەڵاتە سیسایەکانی نەتەوە بۆ ئەوەی بێلایەنی خۆیان بسەڵمێنن. ناکرێت دادوەران لەبەر ھۆکاری پروپوچ یان سیاسی پوخت لەکار لاببرێن، بەڵکو تەنھا لەبەر تاوان ئەنجامدانی ترساناک و بەدکاری ترسناک… لەو کاتەشدا تەنھا لە ڕێگەی ڕێوشوێنی ڕەسمی، وەک تاوانبارکردن (ھێنانەوەی تۆمەت لە دژیان) و دادگاییکردنی لە دەسەڵاتی یاسادانان.

سەروەری یاسا مانی وایە حکوومەت ناتوانێت دەسەڵاتەکانی خۆی پیادەبکات تەنھا بە گوێرەی یاسای نووسراو نەبێت کە بە تێپەڕبوونی بە ڕێوشوێنی توندوتۆڵدا داڕێژرابن. ئامانجیش لەمە گەیشتنە بە پرەنسیپی پارێزگاریکردن لە دژی بڕیارە زۆردارەکییەکان لە حاڵەتە تاکەکەسییەکاندا.

بنەما گشتییەکاندەستکاری

ڕەنگە ڕوونترین لێکدانەوە بۆ چەمکی سەروەری یاسا بدۆزینەوە لەو یاسای کۆمۆنوێڵز، کە البرت فین دایسی لە دەروازەی یاسای دەستووردا لە ساڵی ١٩٥٨ نووسیویەتی دەڵێت: «ھەموو بەرپرسێک لە سەرۆک وەزیرانەوە بگرە تا دەگاتە پۆلیس یان فەرمانبەرێکی ئاسایی کۆکەرەوەی باج ھەمان بەرپرسیاریتیان ھەیە وەک ھەر ھاوڵاتییەکی تر لەبەرامبەر ھەر کردەوەیەک کە ئەنجامی دەدەن بەبێ بوونی پاساوێکی یاسایی؛ و راپۆرتەکان پڕن لەو حاڵەتانەی کە تێیدا بەرپرسان پەلکێشی بەردەم دادگاکراون و سزایان بەسەردا سەپێندراوە—وەک تاکەکەس--- لەئەنجامی ئەو کارانەی کە ئەنجامیانداوە بە سیفەتی فەرمی تێیدا دەسەڵاتە یاسایییەکانی خۆیان بەزاندووە.»

-- یاسای دەستووری (لەندەن، ماکمیلان، ١٩٥٠)

لەبەر ئەوە، ئەوانەی کە یاساکان دادەنێن و جێبەجێیاندەکەن بۆ خۆیان ناچار پێیانەوە پەیوەست بن و لە یاسای ئەمریکی بە ناوبانگترین شرۆڤە بۆ ھەمان پرەنسیپ جۆن ئادەمز دای ناوە لە دەستووری کۆمنوێڵز ماساشوسیتس ئەمەش لە دەروازەی ڕوونکردنەوە پرەنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان: «لقی یاسادانان لەم حکومەتی کۆمۆنوێڵز ھەرگیز دەسەڵاتە جیبەجێکارییەکان و دادگەرییەکان یان ھەردووکیان پیادەناکات: و بە ھەمان شێوەش لقی جێبەجێکردن ھەرگیز دەسەڵاتە یاسادانانییەکان و دادگەرییەکان یان ھەر کامێکیان پیادە ناکات: و لقی دادگەری ھەرگیز دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن پیادەناکات: ئامانج لەمە ئەوەیە کە حکومەت حکومەتی یاسا بێت نەوەک حکومەتی تاکەکەسەکان بێت.»

دستور ماساشوسیتس، بەشی یەکەم، ماددە XXX (١٧٨٠)

دەستەواژەی دواھەمین «ئامانج لەمە ئەوەیە کە حکومەت حکومەتی یاسا بێت نەوەک حکومەتی تاکەکەسەکان بێت» دادگای باڵای ئەمریکی و دادگا باڵاکانی ھەریەک لە ویلایەتەکان پێیان وەرگرتووە. چەمکی سەروەری یاسا بەگشتی پەیوەندیدارە بە ھەندێک چەمکی ترەوە وەک: Nullum crimen, Nulla poena sine praeia lege poenali، دانەڕتنی یاسایەک کە کاریگەری لەسەر ئەو ڕووداوانەی پێش دەرچوونی خۆی ھەبێت (اپر ڕجعی). گریمانەکردنی بێ تاوانی – «ھەموو کەسێک بێ تاوانە تاوەکو پێچەوانەی ئەمە نەسەلمێندرێت.» ھەنگاونانی دووجا – تاکەکەسەکان تەنھا یەکجار سزادەدرێن بۆ ھەر تاونێکی دیاریکراو. دەکرێت ڕێگە بە دووبارە دادگاییکردنەوە بدرێت یان نەدرێت لەسەر بنەمای بەردەستبوونی بەڵگەی تری نوێ. یەکسانی یاسایی—ھەموو تاکەکان ھەمان مافیان ھەیە بەبێ جیاوازیکردن لەسەر بنەمای پێگەی کۆمەلایەتی، ئایین، ھەڵویستی سیاسی و شتی لەم شێوەیە؛ و بەم شێوەیە وەک چۆن مۆنتسکیۆ گووتی واتە «پێویستە یاسا وەک مردن وابێت کە لەکەس نابورێت.» Habeas Corpus – زاراوەیەکی لاتینییە مانای و داوای چاوخشاندنەوە بکات بە «پێویستە جەستەیەکت ھەبێت» دەگەیەنێت. مافی ھەموو کەسێکە کە دەستگیردەکرێت پێی ڕابگەیەنرێت کە ئەو تاوانە چییە کە پێی تۆمەتبارکراوە؛ و مافی ئەوەی ھەیە داوابکات لەلایەن دەسەڵاتێکی دادگەرییەوە چاو بە زیندانیکردنەکەیدا بخشێنرێتەوە. پێویستە ئەو دەستگیرکراوانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی دەسگیرکراون ئازادبکرێن.

چەمکە «سەروەری یاسا» بۆ خودی خۆی ەیچ شتێک لەخۆوە ناگرێت لەبارەی دادپەروەری یاساکان، بەڵکو زۆر بە سادەیی ئەوە ڕووندەکاتەوە چۆن سیستەمی یاسایی پارێزگاری لە یاساکان دەکات؛ و لە دەرئەنجامی ئەوەش دەکرێت ولاتانێک ھەبن کە نا دیموکراسەی بن ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ نەنێن و سەروەری یاساش تیایاندا ھەبێت و دەکرێت تیاشیاندا نەبێت، ئەمەش حاڵەتێکە کە زۆران دەڵێن دەکرێت بەسەر سیستەمە دیکتاتۆرییە نوێکاندا جێبەجێبکرێت. سەرەڕای ئەوەش «سەروەری یاسا» بە مەرجێکی پێشینە دادەنرێت بۆ دیموکراسییەت، سەروەری یاسا بووە بە بنەمایەکی باو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ لە نێوان ئە وڵاتانەی وەک کۆماری چین و ڕۆژاوا.

سەروەری یاسا نموونەیەکی باڵای (مپل ئاعلا) کۆنە و ئەرستۆ یەکەم کەس بووە کە وەک سیستەمێک لە یاسای ڕەسەن لە سیستەمی سروشتی باسی کردووە؛ و تا ئێستاش ئەم نموونە باڵایە گرنگییەکەی خۆی لەدەست نەداوە وەک نموونەیەکی باڵای پێوەریانە، ھەتاوەکو لەگەڵ بەردەوامبوونی ھەوڵی نەپچڕاوەی ڕۆشەنبیران بۆ دانانی پێناسەیەکی دیاریکراو بۆی. لە فەلسەفەی سیاسی چینی لە بارەی سەروەری بێلایەنانەی یاسا تایبەت بە پەیوەست بوون بە یاساکانەوە ھاتووە، سروشتی گشتگیریانەی ئەو سیستەمانەی کە بووە ھۆی ھێنانە کایەوەی ئەم فەلسەفەیە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بیری سیاسی چینی بەجێھێشت کە بە لایەنی کەم بەرجەستەی پەیوەندییە ڕەوشتییە تاکەکەسییەکان لەسەر پەیوەندییە یاسایییە بابەتی و نا تاکەکسییەکاندا بەرجەستەدەکاتەوە. سەرەڕای ئەوەی ئیمبراتۆرەکانی چین ملکەچی یاساکان نەبوون، بەڵام بینیان کە پێویستە بە گوێرەی ڕێوشوێنی ڕێکخراو کاربکەن لەبەر چەند ھۆیەک پەیوەندیدار بە سیاسەتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.

و لە نەریتی ئەنگلەئەمەریکیدا سەروەری یاسا بە پارێزگارییەک ڕەچاوکراوە بە ڕووی زۆردارەکی وەک پێناوێک بۆ سەپاندنی پێوەندەکان بەسەر دەسەلاتەکانی حکوومەتدا. ھەرچی لە کۆماری چینی میللیدا شتی نوێ لەبارەی سەروەری لەسەر ئەو بیرۆکەیە چڕدەبێتەوە کە سەروەری یاسا لە کۆتاییدا ھەر دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر گەلدا بەھێزتر دەکاتەوە.

ڕەخنەکاندەستکاری

لەو کاتەی کە دەبینین کۆک بوونێک لە نێوان چین و ڕۆژاوادا ھەیە لەسەر ئەوەی کە سەروەری یاسا شتێکی باشە، ناکرێت ئەوە بە ڕاستییەکی سەلمێندراو و وەرگیراو لەسەر ئاستی جیھانی وەربگرین. ھەندێک حکوومەتی شیویعی، لە ناویشیاندا چین لەسەردەمی شۆڕشی ڕۆشنبیریدا، تا ڕادەیەک نێگەتیڤانە بوون سەبارەت بە بیرۆکەی سەروەری یاسا و پاساوەکانی ئەمەش لەبەر ئەوەی گوایە بیرۆکەی سەروەری یاسا لەگەڵ ململانێی چینایەتیدا دژییەکە. سەرباری ئەوەش بەرھەڵستیکردنی سەروەری یاسا لە زۆر لە دەوڵەتە گشتگیر (شومولی) و فاشیستەکان ھەیە. سیاسەتی ئاشکرای ئەم حکوومەتانە، وەک چۆن لە ئەڵمانیای نازی وابوو، خۆی لە ھێشتنەوەی گەڵ لە ترسێکی بەردەوام دەبینێتەوە لە حکوومەت. چەند ڕەخنەیەک بۆ سەروەری یاسا سەریان ھەڵدا. یەکەمیان بریتییە لەوەی کە جەختکردنەوەی مرۆڤ لەسەر ئەو ڕێوشوێنە پەیڕەوکراوانەی دروستکردنی یاساکان وای لێدەکات ئاگای لە سەیرکردنی ناوەڕۆکی یاساکان و دەرئەنجامەکانی نەبێت. ڕەخنەکەی تر، کە بیرمەندە ناسراوەکان باسیان لێوەکردووە، بریتییە لەوەی بەپێی گووتەی ئەوان چەمکی سەروەری یاسا شتێکە زیاتر نییە لە پەیڕەوێک کە چینە فەرمانڕەواکان بەکاریدەھێنن بۆ پاساو ھێنانەوە بۆ فەرمانڕەوایەتییەکانیان، چونکە ئەو چینە فەرمانڕەوایانەن کە بڕیاردەدەن کە چ یاسایەک دەبچێت و چ یاسایەکیش دەرنەچێت (واتە بە مانایەکی تر پاساوای ڕەخنەگران لەوە خۆی دەبینیتەوە کە سەروەری یاسا لە ڕاستیدا بریتییە لە سەروەری ئەو کەسانەی کە یاسایەکان دەردەکەن یان دەیانگۆڕن) ڕەخنەیەکی تریش ھەیە دەڵیت سەروەری یاسا جەخت لەسەر نەھێشتنی کردارە زۆردارەکییەکان دەکاتەوە، و لە ھەمانکاتیشدا ڕەوایەتی بە ەموو ئەو شتانەش دەدات کە بۆ ئەم مەبەستە جێبەجێدەکرێن «بەگوێرەی یاسا» ھەتاوەکو زۆرینەی خەڵکیش دژ بەم رێوشویًَنانە بن.

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Society, National Geographic (15 March 2019). "Rule of Law". National Geographic Society. Retrieved 29 January 2022.
  2. ^ "rule of law | Definition, Implications, Significance, & Facts | Britannica". www.britannica.com. Retrieved 29 January 2022.
  3. ^ Hobson, Charles. The Great Chief Justice: John Marshall and the Rule of Law, p. 57 (University Press of Kansas, 1996): according to John Marshall, "the framers of the Constitution contemplated that instrument as a rule for the government of courts, as well as of the legislature."
  4. ^ Tamanaha, Brian. “The Rule of Law for Everyone?”, Current Legal Problems, vol. 55, via SSRN (2002).

ئەمانەش ببینەدەستکاری