گوندی سەروکانی ھەڵکەوتوو لە ناوچەیی ڕۆژھەڵاتی لاجان و کەوتۆتە سەڕ ڕێگایی پیرانشار گردکشانە. ژمارەیی خانەوار و دانیشتوان بە پیەی سەرژمێری ساڵی ١٣٨٥ ی ھەتاوی: خانەوار: ٢٠٨ دانیشتوان: ١٢٥٠ ژن: ٦٠٩ پیاو: ٦٤١ خوێندەوار: ژن ٢٦٣، پیاو ٤٠٩. نەخوێندەوار: ژن ٢٨٠، پیاو ١٦٨. کێو و تەپۆلکەکانی دەورووبەر: ئاودەلێ مەران کێڵگە و دەشتی دەورووبەر: کووڵ تەپە، بەیاران، دۆڵمانیە،.... کانیەکان: کانی سڵێمان، کانی قەرەنیاغا، کوڵتەپە، کانی سوورکە (لەناوگووندە)، کانی کابۆرە (لەناو گوندە) قوتابخانە: سەرەتایی، ناوەندی بنکەیی تەندروستی: ھەیە. برق: ھەیە تەلفۆن: ھەیە ئاوی لولەکێشی: ھەیە پیشەی دانیشتوان بریتیە لە: وەرزێری، ئاژەڵداری. مێـژوو:

کول‌تەپەی گوندی "سەروکانێ" لە ناوچەی لاجانی پیرانشار، یەکێک لەم شوێنە باس‌کراوانەیە کە بیری پیرانی بە ساڵاچوودا دێت کە زەمانێک جێگایەکی یەکجار ئاستەم بۆ ھات‌وچۆ بووە و قامیشەڵێنیکی زۆری لە دەوروپشت‌دا بووە لەم شوێنەدا ئاسەواری کۆنینەی زۆر بە نرخ دۆزراوەتەوە.

دوکتۆر بەھمەن کەریمی ساڵی ١٣٣١ی ھەتاوی ھاتۆتە لاجان و باسی کول‌تەپەی سەروکانێ دەکات و بە «گولی. تەپە» ی سەروکانێ ناوی دەبا (گۆڤاری مەھاباد، سەعید عەبدی).

ناوداران: کاک حەمەدی سەروکانی:

کاک حەمەدی سەروکانی (لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا پلەی کاپیتانی پی بەخشرا و بە کاپیتان قادری ناسرابوو) یەکێک لە خەباتگیڕانی کۆماری مەھاباد بوو ساواک زوری فشار خستەسەر و ھەر بۆیە کەوتە بەندی خانەی ڕێژیمی گۆڕبەگۆڕی شاو و کەوتە ژێر ئەشکەنجەیەکی زۆر و ھەموو نینووکیان دەرھێنا. بۆیە لەترسی ساواک‌و ئەشکەنجەدان بە ڕواڵەت بیچمی خۆی گوڕی ئەگینا قەت لە تێکۆشان کۆڵی نەداو کوڕەکانیشی ھەروا تێکۆشەر ڕاھێنا. کاک حەمەدی سەروکانی یەکیک لە قارەمانەکانی ھیچ کات لە بیرنەچووی مەیدانی ئازادیخوازی و سەربەستی کوردستانە، ڕوحی شادووقەبری پڕ لە نووربێت.