سەتارخان قەرەچەداغی (٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٨٦٦ – ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩١٤) یەکێکە لە سەرکردەکانی شۆڕشی دەستووری ئێران کە نازناوی ڕێبەری نەتەوەیی لێنراوە، لە تەورێز دژی ھێزەکانی حکوومەتی دژە پاشایەتیی دەستووریی وەستا.

سەتار خان لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا

ژیاننامە دەستکاری

سەتارخان، کوڕی سێیەمی حاج حەسەن قەرەداغی، لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٨٦٦ لە گوندی سەردارکەندی سەر بە شاری وەرزغان لەدایکبووە. دوای داخستنی ئەنجومەنی نیشتمانی کە بۆ ڕەتکردنەوە و دەستگیرکردنی دەستووریخوازانی تەورێز ڕەوانەی ئازەربایجان کرا، لەبەردەم سوپای محەممەد عەلی شا وەستا و بناغەکانی بەرخۆدانی دانا. سەتارخان خەڵکی دژی سوپای حکوومەت بانگێشت و سەرکردایەتییەکەی گرتە ئەستۆ و لەگەڵ موجاھیدەکان تر و باقرخان – سەرکردەی نیشتیمانی – بۆ ماوەی ساڵێک دژی ھێزەکانی حکوومەت وەستانەوە و نەیانھێشت تەورێز بکەوێتە دەستی لایەنگرانی محەممەد عەلی شا.[١] ناکۆکییەکەی لەگەڵ پاشاکانی قاجاڕ و ناڕەزایەتییەکەی بەرامبەر بە ستەمەکانیان، بۆ سەردەمی منداڵی دەگەڕێتەوە.

گەنجی دەستکاری

سەتارخان، سەردار مێلی (١٢٨٤–١٩٥٣ کۆچی) کوڕی حاج حەسەن قەرەجا داغی، لە دەڤەری ئەرسباران لەدایک بووە. کوڕی سێیەمی حاج حەسەن بێزاز بوو کە وەک بازرگانێکی قوماش کاری دەکرد. تۆمارەکانی ژیانی لە تەمەنی منداڵی و ھەرزەکاریدا تا ململانێکانی بزووتنەوەی دەستووری بە باشی نازانرێت. لەو زانیارییە پەرشوبڵاوانەی لێیەوە دەستمان کەوتووە، بۆمان دەردەکەوێت کە لە گوندەکانی دەوروبەری ئارسباران لەگەڵ باوکیدا سەرقاڵ بووە.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «ستارخان»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣.

  1. ^ تاریخ هیجده ساله آذربایجان بخش سوم صفحهٔ ۶۹۱