سین کارا

زۆرانبازێکی پیشەگەری مەکسیکی و ئەمریکی


سین کارا یان جۆرج ئاریاس (بە ئینگلیزی: Sin Cara؛ لەدایکبووی ٥ی ئەیلوولی ١٩٧٧) زۆرانبازی ئەمریکی، مەکسیکی، ئێستا کاری زۆرانبازی لە مەکسیک دەکات، لەژێر ناوی «سینتا دی ئۆرۆ»، زیاتر لە WWE دەناسرێت، لەژێر ناوی سین کارا، ھەروەھا یاری کاراتی دەکات، بۆ ئەوەی لە زۆرانبازی باشتربێت.[١]

سین کارا

لەدایکبوون٥ی ئەیلوولی ١٩٧٧ (تەمەن ٤٢)
ئێڵ پاسۆ، تێکساس
نەتەوەمەکسیکی
ناوەکانی ترسین کارا، ئاریاس، ھۆنیکۆ، میستیکۆ
پیشەزۆرانباز
باڵا١٫٧٠ مەتر
مناڵ(ەکان)٢

پێش ئەوەی واژوو لەگەڵ WWE بکات، لە زۆرانبازی AAA لە مەکسیک کاری دەکرد، بۆ ئەوەی زۆرانبازی AAA بەرەو پێش ببەن، لە مەکسیک و وڵاتە یەکگرتووەکان، لە ژێر ناوی "میستیکۆ" یان "مایستیکۆ" یاری دەکرد. لەماوەی ئەم کاتانە گرفتی لەگەڵ CMLL وە زۆرانباز "لویس یو ڕیڤ" ھەبوو، ھەر لەو کاتەی کاری لە مەکسیک دەکرد، لە ژێر ناوی میستیکۆ. پاش ماوەیەک ناوەکەیان لە ئاریاس بۆ میستیکۆ گۆڕی، دواتر کە دەستی بە زۆرانبازی کردەوە، دووبارە ناوی گۆڕی، بۆ شیکارا. لە ساڵی ٢٠٠٩ ئیمزای لەگەڵ WWE کرد، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١١ بەناوێکی سەرەکی سین کارا دەرکەوت، بە شێوەیەکی کاتی لە شوێنێ نوێنەرە ڕەسەنەکەی دادەنێن بەناوی لویس یو ڕیڤ. لە ئەنجامدا ڕووخساری خۆی بە ماسکێک بزر دەکات، دواتر لە دژی لویس دەوەستێت، کە ھەردووکیان ماسک لەسەرن، لە ئەنجامدا سین کارا ئابڕووی لویس دەبات، بە داکەندنی ماسکەکەی، دواتر ناوی خۆی بۆ ھۆنیکۆ دەگۆڕێت.

ژیانی تایبەتی دەستکاری

جۆرج ئاریاس لە ٥ی ئەیلوولی ١٩٧٧ لە ئیڵ پاسۆ، تێکساس، مەکسیک لە باوانێکی کۆچبەر لەدایک بووە، ئاریاس لە گەڕەکی سێڵ سیگووندۆ باریۆ گەورە بوو،[٢] ھەمیشە کاری دەکرد، بۆ ئەوەی بە ئامانجەکەی بگات، کە کاری زۆرانبازییە، ئاریاس لە جوارێز، مەکسیک لەگەڵ باپیرەی لە پرسە کاری دەکرد. پاش ماوەیەک پلەی بەرز کرایەوە، بۆ بەرێوبەری خزمەتگوزاری مۆمیاکردن لە مەکسیک.[٢] ئاریاس ھاوڕێیەکی نزیکی «ڕاوڵ جیمێنز»، لە تۆپی پێ لە یانەی Wolverhampton Wanderers، جیمێنز ناوبانگی پەیا کرد، لەبەر ئەوەی ماسکی بەستبوو، وەک شێوەی ھاورێکەی سین کارا، ھەروەھا ئاریاس سەردانی یانەکەی لە ئایاری ٢٠١٩ کردوە.[٣]

کارکردن دەستکاری

ئاریاس لە قوتابخانەی ئامادەی بێگەز زۆرانبازی دەکرد، لەو شوێنەدا پاڵەوانێکی زۆر باش بوو، پاشان پیشەی کەشتیوانی دەکرد، بە کەشتی باری دەکرد، بۆ ئەوەی خێزانەکەی بژێنێت، زوو لە ساڵی ٢٠٠٠ لە ژێر ناوی میستیکۆ. لە ساڵی ٢٠٠٤ بەتەواوی دەستی بەکارکردن کرد، لەگەڵ AAA.

میدیاکانی دیکە دەستکاری

ئاریاس بۆ یەکەمجار لە یاری ڤیدیۆی WWE 13 لە ژێر ناوی ھۆنیکۆ دەرکەوت، پاشان لەم یاریانەش وەک سین کارا دەرکەوت:

  • WWE 2K16
  • WWE 2K17
  • WWE 2K18
  • WWE 2K19
  • WWE 2K20

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sin Cara". WWE. Retrieved May 9, 2016.
  2. ^ ئ ا Brown, Jeremy. "Highflier Lowrider". Hunico.com. Retrieved July 30, 2012.
  3. ^ "Sin Cara 'Mania' as Wolves fans welcome WWE superstar to Molineux, Express & Star". Espress and Star. April 5, 2019. Retrieved December 28, 2019.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری