سینەمای فەڕەنسا (بە ئینگلیزی: Cinema of France) ھونەری فیلمسازی لە فەرەنسا و دەرەوەی فەرەنسا لەخۆدەگرێت. فەرەنسا شوێنی لە دایکبوونی سینەمایە و بەشدارییەکی بەرچاوی لە سینەمای جیھانیدا ھەیە و بەشداریی لە گەشەسەندنی ئەم پیشەسازییە کردووە. جگە لە پیشەسازی فیلمی ڕەسەن لە فەرەنسا، وڵاتەکە چەندین ھونەرمەندی لە ھەموو جیھانەوە لە فەرەنسا کۆکردووەتەوە.[١] ھەر لەبەر ئەم ھۆکارە ھەندێک جار سینەمای فەرەنسی لەگەڵ سینەمای وڵاتانی دەرەوە تێکەڵ دەبێت. ڕۆمان پۆلانسکی، کریستۆف کیشلۆڤسکی، ئەندرێز زولاوسکی لە پۆڵەندا، گاسپار نۆ، ئێدگاردۆ گوزارینسکی لە ئەرژەنتین، ئاناتۆلی لیتڤاک و ئەلێکساندەر ئەلێکسیڤ لە ڕووسیا و مایکل ھانکە لە نەمسا لە ھونەرمەندە دیارەکانی سینەمای فەرەنسان. توخمێکی دیکە کە پاڵپشتی ئەم پیشەسازییە دەکات ئەوەیە کە پاریس خاوەنی زۆرترین چڕی سینەمایە لە جیھاندا.[٢] فەڕەنسا بە فرۆشراوی ٢٠٦٫٥ ملیۆن بلیت لە ساڵی ٢٠١٠ و ٢١٥٫٦ ملیۆن بلیت لە ساڵی ٢٠١١، فەرەنسا سێیەم گەورەترین بازاڕی فیلمە لە جیھاندا لە دوای ئەمریکا و ھیندستان؛ و ھەروەھا لە ڕووی داھاتەوە لە دوای ئەمریکا و ژاپۆن دێت.[٣][٤] لە ئەورووپا بە ڕیکۆردێکی ٢٦١ فیلم بەرھەم ھێنراو لە ساڵی ٢٠١٠، سەرکەوتووترین پیشەسازی سینەما سەر بە فەرەنسایە.[٥] شەپۆلی نوێی فەرەنسی بزووتنەوەیەک لە سینەمای فەرەنسیدا کە لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا لە فەرەنسا بە سەرکردایەتی ڕەخنەگرانی گەنجی نووسینگەی سەرنووسەری گۆڤاری فیلمی کای دی سینەما پێکھێنرا و لە ناوچەکانی دیکەی جیھاندا بڵاوبووەوە. شەپۆلی نوێ لە فەرەنسا لە دوو قۆناغدا ڕوویدا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Alan Riding (28 February 1995). "The Birthplace Celebrates Film's Big 1-0-0". The New York Times.
  2. ^ 20 questions about studying in France |url=http://old.campusfrance.org/en/a-etudier/faq.htm ۴ مه ۲۰۱۱ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ http://www.fncf.org/updir/1/cp_annee_2010.pdf
  4. ^ "World domination by box office cinema admissions". GreenAsh. Retrieved 19 April 2012.
  5. ^ "Cinéma: record pour la production de films en France en 2010... grâce aux aides publiques". La Tribune. Retrieved 19 April 2012.