سۆفی عومەر

ناسراو بە سۆفی عومەر کەسایەتیی بەناوبانگی کوردە کە لە بواری ھەڵپەڕکێی کوردیدا چالاکە و ڤیدیۆکانی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینەری زۆر دە


عومەر چەلیک (لە دایکبووی ١٩٦١ لە شەمزینان، باکووری کوردستان) ناسراو بە سۆفی عومەر کەسایەتیی بەناوبانگی کوردە کە لە بواری ھەڵپەڕکێی کوردیدا چالاکە و ڤیدیۆکانی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینەری زۆر دەخوات.[١]

سۆفی عومەر

لەدایکبوون (١٩٦١-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦١ (تەمەن ٦٣ ساڵ)
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترعومەر چەلیک (ناوی کاتی لەدایکبوون)
پیشەھەڵپەڕکێی کوردی، چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، شوان (پێشدا)
چالاکبوون٢٠٠٠–ئێستا
ناسراوە بەپڵنگی شایی
ئایینئیسلام (سوننە)
مناڵ(ەکان)٥ کوڕ، ٥ کچ
خێزاندڵبەر (١٩٧٦–ئێستا)

ژیاننامە دەستکاری

عومەر چەلیک بە سۆفی عومەر ناسراوە، چوونکە ڕیشی ھەیە و لە بنەماڵەیەکی سۆفییە. ساڵی ١٩٦١ لە گوندی بێتکارۆک لە قەزای شەمزینان لە باکووری کوردستان لەدایکبووە و لە ھۆزی گەردییە. تەمەنی ١٥ ساڵ بووە کە ژیانی ھاوژینی پێکھێناوە، ئێستا باوکی ٥ کوڕ و ٥ کچە. ئەو ھەر لە منداڵییەوە خۆی داوەتە شایی و ھەڵپەڕکێ و دەڵێت: «شوانی مەڕ بووم، بەبێ ساز و گۆرانی لەسەر یەک پێ هەڵپەڕکێم دەکرد». ئەوە ٢٠ ساڵە لە کاری ھەڵپەڕکێی دایە و بەردەوام دەچێتە شایییەکانی ناوچەکە.[١][٢] کارەکانی سۆفی عومەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگی داوەتەوە، بەرھەمەکانی بینەرێکی زۆر دەخوات و چەندین ئیشی وەکوو چالێنج لەلایەن بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەستنیشان کراوە.[٣] ھەروەھا لە بەرھەمێکدا لەگەڵ ئاگرین دڵشاد ھاوکاری کرد و لە ڤیدیۆی گۆرانییەکەدا خەریک بە ھەڵپەڕکێ بوو.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا سۆفی عومەر، پڵنگەکەی شایی و هەڵپەڕکێ تیکتۆکی تەنیوە. تۆڕی میدیاییی ڕووداو (لە ڕێکەوتی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠). سەردان لە ڕێکەوتی ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١.
  2. ^ سۆفی عومەر. ڕاپرسی. سەردان لە ڕێکەوتی ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١.
  3. ^ هەڵپەڕکێی (سۆفی عومەر) دەبێتە چالێنج و هەموان دوبارەی دەکەنەوە. تۆڕی میدیاییی خەڵک (لە ڕێکەوتی ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠). سەردان لە ڕێکەوتی ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١.
  4. ^ ئاگرین دڵشاد لە بەرھەمێكی نوێدا لەگەڵ سۆفی عومەر دەردەكەوێت. کوردستان ٢٤.