سۆفیا لیلیس

خانمەکتەرێکی ئەمریکی


سۆفیا لیلیس (لەدایکبووی ١٣ی شوباتی ٢٠٠٢) خانمەکتەرێکی ئەمریکییە. بە ڕۆڵی بێڤەڕڵی ماڕش لە لە فیلمە ترسناکەکانی It (٢٠١٧) و It: Chapter 2 (٢٠١٩) ناسراوە، و ڕۆڵی سەرەکی وەک ھەرزەکارێک بە ھێزی مێشکییەوە لە زنجیرەی درامی نێتفلیکس من لەگەڵ ئەمەدا باش نیم (٢٠٢٠) ناسراوە. سۆفیا لە کورتە زنجیرەی ھەستبزوێنی سایکۆلۆژی ئێچ بی ئۆ The Sharp Object (٢٠١٨) دەرکەوتووە، و ڕۆڵی پشکنەری بەناوبانگی گێڕاوە لە فیلمی Nancy Drew and the Hidden Staircase (٢٠١٩).

سۆفیا لیلیس

سۆفیا لە پەخش کردنی Nancy Drew and the Hidden Staircase لە ٢٠١٩
لەدایکبوون (٢٠٠٢-٠٢-١٣) ١٣ی شوباتی ٢٠٠٢ (تەمەن ٢٢ ساڵ)
بڕوکڵین، نیویۆرک سیتی، نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پیشەخانمەئەکتەر
چالاکبوون٢٠١٣–ئێستا

پیشە دەستکاری

 
سۆفیا لە ٢٠١٨

یەکەم ڕۆڵی سۆفیا لە فیلم، ڕۆڵی سەرەکی بوو لە فیلمی ٢٠١٦ی ٣٧. پێشتر، ڕۆڵێکی بچووکی ھەبووە لە بەرھەمی ڕاستەوخۆی سەر ستەیجی جوڵی تەیمۆر بەناوی A Midsummer's Night Dream کە لە بەرھەمەکانی شکسپیرەوە وەرگیراوە.

لە ٢٠١٧ دا، ناوبانگێکی گەورەی دەرکرد کە ڕۆڵی سەرەکی، بێڤەڕڵی ماڕشی گێڕا لە فیلمی ترسناکی It کە لە ڕۆمانی ستیفن کینگەوە وەرگیراوە، کە لەلایەن ئاندی موسچێتیەوە دەرھێنانی بۆ کراوە، و جەیدن ماڕتڵ، فین وۆڵفھاڕد، وایەت ئۆڵێف، بیڵ سکازگارد، جاک دیلان گرەیزەر، جێرێمی ڕەی تایڵەر و چۆزن جەیکەبسیش ڕۆڵی تێدا ئەگێڕن.[١][٢][٣] پاشان لە ھەمان ساڵدا، سۆفیا ڕۆڵی یەکێک لە منداڵەکانی کریستن بێڵ و داکس شێفاردی گێڕا لە موزیک ڤیدیۆی سیا، "Santa's Coming for Us".[٤]

سۆفیا ھەڵبژێردرا بۆ زنجیرە تەلەڤزیۆنی ئێچ بی ئۆ Sharp Objects (٢٠١٨)، کە ڕۆڵی کامیڵ پڕیکەری ئەبینێت بە گەنجی، کە ئەیمی ئادەمس ڕۆڵی ئەگێڕێت بە گەورەیی.[٥] سۆفیا ڕۆڵی سەرەکی پشکنەری بەناوبانگ نانسی درو ئەگێڕێت لە دروستکراوەی واڕنەر بڕۆس بۆ Nancy Drew and the Hidden Staircase، کە لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٩ پەخشکرا، کە ڕیڤیوی زۆر باشی بۆ ھات لەگەڵ زۆر بیروڕای پۆسەتیڤ بەرامبەر بە نواندنەکەی سۆفیا.[٦][٧] پاشان لە ٢٠١٩ دا، سۆفیا دیسان ڕۆڵی بێڤەڕڵی ماڕشی گێڕایەوە لە It: Chapter 2، کە لە ٦ی ئەیلوول بڵاوکرایەوە.[٨] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ دا، سۆفیا بەژداری لە وێنەگرتنی Gretel and Hansel ی کرد لە دوبلین، ئیرلەند، کە دروستکراوەیەکی چیرۆکی ئەفسانەیی ئەڵمانی Hansel and Gretel ە.[٩] Gretel and Hansel لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە.[١٠]

سۆفیا دانراوە کە لەگەڵ ناوۆمی واتس بە ڕۆڵی سێلیا لە The Burning Seasonی کڵەیڕ مەککارثی،[١١] و بە ڕۆڵی ئاڵی لە Before I Sleep دەربکەوێت.[١٢]

سۆفیا لەگەڵ پۆوڵ بێتانی لە Uncle Frank، کە فیلمێکی سەربەخۆیە لەلایەن دروستکەری True Blood و Six Feet Under ئالان بۆڵ دەرکەوتووە. فیلمەکە لە ١٩٧٠ کان دایە لە نیویۆرک ستی،[١٣] کە لە ویڵمینگتن، لە باکووری کاڕۆڵاینا وێنەی گیراوە، لە نیسان تا ئایاری ٢٠١٩.[١٤] لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ دا، ڕاگەیەندرا کە سۆفیا ھەڵبژێردراوە بۆ ئەوەی ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت لە زنجیرەی ئۆریجیناڵی نێتفلیکس I Am Not Okay With This، کە لە ھەمان مانگدا دەستکرا بە وێنەگرتنی لە پیتسبێرگ، پێنسڵڤەینیا. زنجیرەکە لە ڕێکەوتی ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠ لە نێتفلیکس بڵاوکرایەوە.[١٥]

فیلمۆگرافی دەستکاری

کورتە فیلم دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٣ The Lipstick Stain ئادی
٢٠١٦ The Garden لوک
٢٠١٧ Tiny Mammals سۆفیا

فیلم دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٤ A Midsummer Night's Dream ڕود ئێلێمێنتاڵ بەرھەمی سەر ستەیج کە بە ڕاستەوخۆ وێنەی گیراوە
٢٠١٦ ٣٧ دێبی بێرنستاین
٢٠١٧ It بێڤەڕڵی ماڕش
٢٠١٩ Nancy Drew and the Hidden Staircase نانسی درو
It Chapter Two بێڤەڕڵی ماڕشی گەنج
٢٠٢٠ Uncle Frank بێث بڵێدسۆو
Gretel & Hansel گرێتڵ

تەلەڤیزیۆن دەستکاری

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان
٢٠١٢ The Real Housewives of New York City خۆی [١٦]
٢٠١٨ Sharp Objects کامیڵ پریکەری گەنج کورتە زنجیرە
٢٠٢٠ I Am Not Okay with This سیدنی نۆڤاک ڕۆڵی سەرەکی
Acting for a Cause ھێڵن ئەڵقەی: "Jane Eyre"

موزیک ڤیدیۆ دەستکاری

ساڵ گۆرانیبێژ ناو تێبینییەکان
٢٠١٧ The War on Drugs "Nothing to Find"
سیا "Santa's Coming for Us"

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Lincoln, Ross A. (June 22, 2016). "Sophia Lillis Joins New Line's 'IT' Remake; Aunjanue Ellis Sign On To Christine Crokos' 'Pimp'". Deadline. Retrieved September 10, 2017.
  2. ^ Purcell, Carey (September 8, 2017). "It Girl: Introducing Sophia Lillis, Heart and Soul of the Losers' Club". HWD (بە ئینگلیزی). Retrieved September 10, 2017.
  3. ^ HIGHFILL, SAMANTHA (September 8, 2017). "'It': Sophia Lillis Talks Cast Bonding and That Very Bloody Bathroom Scene". Entertainment Weekly. Retrieved September 10, 2017.
  4. ^ Reed, Ryan (22 November 2017). "Watch Sia's 'Santa's Coming for Us' Video With Kristen Bell, J.B. Smoove". rollingstone.com. Retrieved 13 December 2017. ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Petski, Denise (May 22, 2017). "'Sharp Objects' Casts Sophia Lillis; Juan Riedinger Joins 'Good Behavior'". Deadline. Retrieved September 10, 2017.
  6. ^ N'Duka, Amanda (April 20, 2018). "'It' Star Sophia Lillis To Topline Warner Bros' 'Nancy Drew And The Hidden Staircase'". Deadline. Retrieved April 20, 2018.
  7. ^ Evry, Max (April 20, 2018). "IT's Sophia Lillis to Star in Nancy Drew and the Hidden Staircase". Comingsoon.net. Retrieved April 20, 2018.
  8. ^ Squires, John (August 1, 2018). "More 'IT: Chapter Two' Set Photos Show Sophia Lillis and Jessica Chastain as Dual Beverlys". Bloody Disgusting. Retrieved April 13, 2019.
  9. ^ Evangelista, Chris (October 7, 2018). "Horror Film 'Gretel and Hansel' Adds 'It' Star Sophia Lillis". /Film. Archived from the original on 30ی Marchی 2019. Retrieved April 13, 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  10. ^ Miska, Brad (April 16, 2019). "Orion Releasing 'Gretel and Hansel' with Sophia Lillis in January 2020". Bloody Disgusting. Retrieved April 16, 2019.
  11. ^ Wiseman, Andreas (April 26, 2018). "Naomi Watts, Sophia Lillis To Star In 'Burning Season', HanWay Boards Sales". Deadline. Retrieved April 13, 2019.
  12. ^ Trowbridge, Cecily (March 26, 2018). "Zimbio's Rising Stars: 'It's Sophia Lillis On Fan Love And Defying Beauty Standards". Zimbio. Retrieved April 13, 2019.
  13. ^ Ingram, Hunter (April 16, 2019). "'Uncle Frank' film brings 1970s New York to Wilmington". Star-News. Retrieved April 17, 2019.
  14. ^ "Independent Film 'Uncle Frank' To Start Shooting In Wilmington". WWAY News. April 9, 2019. Archived from the original on 13ی Aprilی 2019. Retrieved April 13, 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  15. ^ Bennett, Anita (June 10, 2019). "I Am Not Okay With This': Sophia Lillis To Star, Kathleen Rose Perkins Among Six Cast In Netflix Coming-Of-Age Series Based On Comic". Deadline Hollywood. Retrieved June 10, 2019.
  16. ^ "A Step Ahead Prosthetics on The Real Housewives of New York". August 22, 2012.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری