سکووڵی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی

سکووڵی زانستە مرۆڤایەتییەکان یەکێکە لە سکووڵەکانی زانکۆی سلێمانی پاش دووبارە دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی لە ڕێکەوتی "٠١/١٠/١٩٩٢" دا کە تەنھا لە (٤) چوار سکووڵ پێکھاتبوو ، یەکێک لەو سکووڵانە سکووڵی زمان بوو، کە بە تێپەڕبوونی کات ھەریەک لە بەشەکانی ((کوردی، عربی و ئینگلیزی)) لە خۆگرت، پاشان لە ساڵی "١٩٩٣ -١٩٩٤" بەشی ((خوێندنی ئیسلامی)) لە ھەمان سکووڵ کرایەوە پاشان بەشی ((جوگرافیا)) لە ساڵی "١٩٩٧" دا کرایەوە، ھاوکات لە ھەمان ساڵدا سکووڵی زمان ناونرا سکووڵی زانستە مرۆڤایەتییەکان، کە ھەریەک لەو بەشانەی ناوبرا ھاوبەش بوون‌و (پ.د. ڤاھر لگیف کریم) وەک یەکەم ڕاگردانرا, کە لەو ساتە وەختەدا خاوەنی (٢٠) مامۆستا ، (٢٠) فەرمانبەر و (٣١٨) خوێندکار بووە. بە تێ پەڕبوونی کات و لە ساڵانی "١٩٩٨-١٩٩٩" ھەریەک لە بەشەکانی ((مێژوو)) و ((کۆمەڵناسی)) کرانەوە ھەر لەو ماوەیەدا و بە ھۆی فراوان بوونی سکوڵەکە وە، دابەشکرا بەسەر ھەردوو سکووڵی زمان و سکووڵی زانستە مرۆڤایەتییەکاندا بۆیە لە ساڵی "٢٠٠٠" دا بەشی ((ڕاگەیاندن))یش لە سکووڵی زانستە مرۆڤایەتییەکان کرایەوە. بەمەش سکووڵی زانستە مرۆڤایەتییەکان بووە خاوەنی (6) پێنج بەشی زانستی مرۆڤایەتی کە بریتین لە بەشەکانی { ، جوگرافیا، مێژوو، کۆمەڵناسی، ڕاگەیاندن ، كارى كۆمه‌ڵايه‌تى ، شوێنه‌وار }، وە (د. نەبەز مجید محمد امین) وەک یەکەم ڕاگڕی زانستەمرۆڤایەتییەکان دانرا.و له‌ ئێستاشدا واته‌ ساڵى ۲۰۱۷ دكتۆره‌ ( ئيبتيسام ئيسماعيل ) ڕاگرى كۆلێژه‌. تا ئێستا ئەم بەشانە بەردەوامن و چەندەھا نەوەی نوێیان پێگەیاندووە و پێیان دەگەیەنن، کە لە ئێستادا خاوەنی(١١٠) مامۆستا ، (١٠٩) فەرمانبەر و (١٧١٢) خوێندکارە، بەجۆرێک (٧٧٢) خوێندکاری (نێر) و (٩٤٠) خوێندکاریشی مێ یە.، بەردەوامیش لە گۆڕانکاریدایە.

ھاوکات بە فەرمانی فەرمی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەساڵی (٢٠١١)دا کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان ھەروەک سەرجەم کۆلێژەکانی دیکە ناوە زانستی و کارگێڕی‌ەکەی گۆڕابۆ فاکەڵتی سکوڵی زمان و زانستەمرۆڤایەتییەکان.

زانکۆ دەستکاری

زانکۆی سلێمانی

سەرچاوە دەستکاری

سکووڵی زانستە مرۆڤاتییەکانی زانکۆی سلێمانی[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]