سوڵتانوم بێگم
سوڵتانوم بێگم (نزیکەی ١٥١٧ – ١٥٩٣)، ناسراو بە کادام عەلی سۆڵتان خانم,[١]شاژن ژنی شا تەھماسبی یەکەم و شاژن دایکی شا ئیسماعیلی دووەم و شا محەممەد خودابەندە و ھەروەھا داپیری شا عەباسی یەکەم بوو. سوڵتانام یەکێک بوو لە ژنە بەھێزەکانی مێژووی ئیمپراتۆرییەتی سەفەوی.
سوڵتانوم بێگم | |
---|---|
ھاوسەری سەرەکی ئیمپراتۆرییەتی سەفەوی | |
Tenure | ٢٣ی ئایاری ١٥٢٤ – ٢٥ی ئایاری ١٥٧٦ |
پێشوو | تاجلوو خانم |
ھاوسەر | تەھماسبی یەکەم |
منداڵ(ەکان) | محەممەد خودابەندە ئیسماعیلی دووەم |
خێزان | مەوسیلو (بەپێی لەدایکبوون) سەفەوی (بە ھاوسەرگیری) |
باوک | عیسا بەی مەوسیلو |
لەدایکبوون | ١٥١٧ مووسڵ, ئەق قویونلو |
مردن | ١٥٩٣ قەزوین، ئیمپراتۆرییەتی سەفەوی |
ناشتن | مەزاری ئیمام ڕەزا، مەشھەد |
ئایین | ئیسلام |
ژیان
دەستکاریسوڵتانوم بێگم کچی عیسا بەگ مەوسیلوی ئەق قویونلو بوو.[١]سوڵتانومیش وەک تاجلوو خانمی دایکی تەھمەسپ سەر بە ھۆزی مەوسیلوی تورکمان بووە و ئامۆزای سێیەمی مێردەکەی بووە لە ڕووی دایکییەوە.[٢]موسا سۆڵتان، پارێزگاری ئازەربایجان برای بوو. بە ئەگەرێکی زۆرەوە تەھمەسپ لە دەوروبەری سەردەمی مردنی باوکی، ئیسماعیلی یەکەم ھاوسەرگیری لەگەڵ کردبوو. ئەو بوو بە ھاوسەری سەرەکی و دوو کوڕی بۆ لەدایک بوو، لەوانە محەممەد خودابەندە کە لە ساڵانی سەرەتای دەسەڵاتی شاملو-ئۆستالجودا لەدایکبووی ساڵی ١٥٣٢ بوو، کاتێک تەھمەسپ خۆی تەنیا تەمەنی ھەژدە ساڵ بوو ئیسماعیلی دووەم کە لە ساڵی ١٥٣٧ لەدایکبووە.[٣] سوڵتانوم بێگم دوای دەربەدەری تاجلوو خانم بۆ شیراز لە ساڵی ١٥٤٠ بەرزبووەوە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی حەرەم دەرباری شاھانەی سەربەخۆی ھەبوو و وەزیرەکەی خواجە ئیبراھیم خەلیل بوو. ھەروەھا نازناوی شەرەفی مەھدی ئولیای بەدەستھێنا.[٣]
حوکمڕانی کوڕەکانی
دەستکاریئەو لە سەردەمی ئیسماعیل دووەمدا پێگەی بەھێزی خۆی پاراست، چونکە ھۆزەکەی، مەوسیلوو، ھەروەھا پشتگیریان لێدەکرد. لە سەردەمی محەممەد خودابەندەی کوڕی و عەباسی یەکەمی نەوەدا زیندوو بووە. سوڵتان بێگم لە کاتی لابردنی محەممەد خودابەندەی کوڕی لە دەسەڵات و دەستبەکاربوونی شا عەباسی یەکەم نەوەکەی لە ژیاندا بوو. لە دەرباری نەوەکەیدا جێگە و ڕێزی ھەبوو. دواجار لە ساڵی ١٥٩٣ کۆچی دوایی کرد، بە فەرمانی شا عەباس لە مەزاری ئیمام ڕەزا بە خاک سپێردرا.[٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «ESMĀʿIL II – Encyclopaedia Iranica». www.iranicaonline.org. لە 2021-01-08 ھێنراوە.
- ^ John E. Woods, The Aqquyunlu: Clan, Confederation, Empire (1999) p. 193
- ^ ئ ا Safavid Iran: Rebirth of a Persian Empire. London [u.a.]: I. B. Tauris. 2005. p. 29. ISBN 978-1-86064-667-6.
- ^ Nashat, edited by Guity; Beck, Lois (2003). Women in Iran from the rise of Islam to 1800. Urbana: University of Illinois Press. p. 152, 154. ISBN 978-0-252-07121-8.