سووکباتارین یانجما

سووکباتارین یانجما (بە زمانی ڕووسی: Сүхбаатарын Янжмаа؛ بە زمانی مەنگۆلی: Нэмэндэен Янжмаа؛ لە دایکبووی ١٥ی شووباتی ١٨٩٣ - مردووی ١ی ئایاری ١٩٦٢) ژنە سیاسەتوانی کۆمۆنیستی مەنگۆلی بوو. ئەو لە ماوەی ٧ی ئەیلوولی ١٩٥٣ تاکوو ٧ی تەمموزی ١٩٥٤ وەک سەرۆکی ڕاسپێردراو لە وڵاتی مەزنی کورال (مەنگۆلیای ئەمڕۆ) کاری دەکرد، ئەو لەدوای خەرتک ئانچیما تۆک، دووەم ژنە سەرۆکی دەوڵەتە کە بەبێ میرات ئەو پۆستەی وەرگرتبێت. ئەو ژنی شۆڕشگێری مەنگۆلی دامدین سووکباتار بوو.[١][٢]

سووکباتارین یانجما
بە مەنگۆلی: Сүхбаатарын Янжмаа
لەدایکبوون١٥ی شوباتی ١٨٩٤
ئولانباتۆر، مەنگۆلیا
مردن١ی ئایاری ١٩٦٢(١٩٦٢-٠٥-٠١) (٦٨ ساڵ ژیاوە)
ئولانباتۆر، مەنگۆلیا
ھاوسەرDamdin Sükhbaatar
پیشەسیاسەتوان
پۆستەکانسەرۆک کۆماری مەنگۆلیا
پەروەردەCommunist University of the Toilers of the East
ئەندامی حیزبیMongolian People's Party
ئەندامیWomen's International Democratic Federation
خەڵاتەکانOrder of the Red Banner of Labour، Medal "For Valiant Labour in the Great Patriotic War 1941–1945"

لە ڕۆژی ١ی ئایاری ١٩٦٢، سووکباتارین یانجما لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٣]

ژیان دەستکاری

سووکباتارین یانجما لە ڕۆژی ١٥ی شووباتی ١٨٩٣ لە ناوچەیەک لە نزیک ئولانباتۆر (ناوی ئێستا) لە دایکبوو. خێزانەکەی هەژار بوون، خەریکی کاری شوانی و گەرمیان و کوێستان بوون. ئەو لە ساڵی ١٩١٩ وەک پەیامنێرێک کاری دەکرد بۆ گرووپی شۆڕشگێڕیی سووکباتار، لە ساڵی ١٩٢٠ هاوسەرەکەی چووە یەکێتیی سۆڤیەت بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ بۆلشڤیکییەکا درووست بکات. دوای ئەوەی هاوسەرەکەی لە شۆڕشی ١٩٢١ی مەنگۆلیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەوا سووکباتارین یانجما بووە ئەندام لە یەکێتیی لاوانی شۆڕشگێریی مەنگۆلیا (MYRL).

لە ساڵی ١٩٢٣، لەدوای مردنی هاوسەرەکەی ئەوا دەچێتە پاڵ حیزبی شۆڕشگێڕیی گەلی مەنگۆلیا، دوای ساڵێک دەبێتە ئەندام لە کۆمیتەی ناوەندیی حیزبەکە. ئەو وەک نوێنەری حیزبەکەی بەشداریکرد لە سێیەمین کۆننفڕانسی نێونەتەوەیی ژنانی کۆمۆنیست، لەوێ چاوی کەوت بەرهەریەکە لە کلارا زێتکین و نادێژدا کرۆپسکایا.

ئەو لە ساڵانی ١٩٢٧ بۆ ١٩٣٠ لە زانکۆی کۆمۆنیستی زەحمەتکێشانی ڕۆژهەڵات لە مۆسکۆ خوێندی.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Worldwide Guide to Women in Leadership". Retrieved 1 February 2013.
  2. ^ Richards, Rebecca S. (2014-10-28). Transnational Feminist Rhetorics and Gendered Leadership in Global Politics: From Daughters of Destiny to Iron Ladies (بە ئینگلیزی). Lexington Books. ISBN 978-0-7391-9826-1.
  3. ^ "Sükhbaataryn Yanjmaa Biography". pantheon.world (بە canon). Retrieved 2021-02-24.{{cite web}}: CS1 maint: Unrecognized language (link)