سوورێن سپانداریان
سوورێن سپانداریان (بە ئەرمەنی: Սուրեն Սպանդարի Սպանդարյան ; ١٨٨٢ لە تیفلیس – ٢٤ی ئەیلوولی ١٩١٦ لە کراسنۆیارسک) شۆڕشگێڕ و ڕەخنەگری ئەدەبی و پۆبلیسیستێکی ئەرمەنی بووە و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی فراکسیۆنی بەلشەفی لە پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا. لە کانوونی دووەمی ١٩١٢ لە کۆنفرانسی پراگدا بۆ کۆمیتەی ناوەندی بەلشەفییەکان ھەڵبژێردرا.[١] لە مانگی ئازاری ھەمان ساڵدا، سپانداریان لە باکوو دەستبەسەر کرا. لێنین کە سپانداریانی بە «کرێکارێکی زۆر بەنرخ و دیار» دەزانی[٢] دوای دەستگیرکردنەکەی لە ڕووی دارایییەوە پشتگیری لە باوکی سپاندریا کرد، بەو پێیەی کە ئەم دووەمیان لەو کاتەدا بەبێ ھیچ ئامرازێک لە پاریس دەژیا[٣] سپانداریان سزای دەربەدەری ھەتاھەتایی بۆ سیبیریا بەسەردا سەپێندرا و دوای چوار ساڵ لەوێ کۆچی دوایی کرد.[٤]
سوورێن سپانداریان | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨٨٢ |
مەرگ | ١٩١٦ (٣٣−٣٤ ساڵ ژیاوە) کراسنۆیارسک، ئیمپراتۆرییەتیی ڕووسی |
نەتەوە | ئەرمەنی |
پیشە | ڕەخنەگری ئەدەبیات، پۆبلیسیست و بۆلشێڤیک |
ڕێزلێنان
دەستکاریلە یەریڤان پەیکەرێکی ئەو ھەیە. شارۆچکە کانی سپانداریان، شیراک، سپانداریان، سیونیک و سوورێناڤان وان بە ناوی ئە و ناونراون.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ HISTORY OF THE COMMUNIST PARTY OF THE SOVIET UNION (BOLSHEVIKS), Chapter 5, by J.V. Stalin
- ^ Collected Works, Filth (Russian) Ed., Vol. 52. V.I. Lenin, memo to Vyacheslav Molotov|V.M. MOLOTOV FOR THE R.C.P.(B.) C.C. SECRETARIAT
- ^ Lenin Miscellany XIII, V.I. Lenin, letter to V. A. TER-IOANNISYAN, 5 May 1912
- ^ Spandaryan, Suren Spandarovich ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سوورێن سپانداریان تێدایە. |