سووتاو (فیلم)
سووتاو (بە ئینگلیزی Burnt) فیلمێکی ئەمەریکی کۆمێدی و درامای ساڵی ٢٠١٥ەیە ، لە نووسینی ستیڤن نایت و لەدەرهێنانی جۆن وێلسە.فیلمەکە لەنواندنی ئەکتەران بڕادلی کووپەر،سیێنا میلەر،دانیێل برول،ئۆمەر سای،ئوما تورمان و ئێما تۆمپسنە.
چیرۆک دەستکاری
ئادام جۆنێس (برادلی کووپەر) یەکێکە لە باشترین چێشتلێنەرەکانی سەردەم ، بەڵام بەهۆی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و هەڵسوکەوتنی نەشیاوەوە ڕێستورانتەکەی لەدەست دەدات.دواتر هەوڵدەدات دووبارە بگەڕێتەوە سەر ئاستی جارانی و بەرەو لەندەن بەڕێدەکەوێ و لەوێ وەک چێشتێلنەرێکی ئاسایی کاردەکات بەوهیوایەی بگەڕێتەوە پاریس و لەوێدا سەرلەنوێ ڕێستورانتێک بکاتەوە.
دەرچوونی فیلم دەستکاری
فیلمەکە لە ٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ کەوتە سینەماکانەوە ، و لە ٣٠ ئۆکتۆبەر بەشێوەیەکی جیهانی بڵاوکرایەوە.هەروەها بەشێوەیەکی گشتی سەرکەوتووانە هاتە نێو بۆکس ئۆفیسی ئەمەریکی.