سوفیان ئەمرابەت (بە عەرەبی: سفيان أمرابط‎؛ لەدایکبووی ٢١ی ئابی ١٩٩٦) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێیە، ناوەڕاستکاری بەرگریی یانەی مانچستەر یونایتد و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریبە.

ئەمرابەت دەرچووی لاوانی یانەی یترێختی ھۆڵەندی بوو، یەکەم دەرکەوتنی لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤ بوو. لە شووباتی ٢٠١٧ پەیوەندی بە یانەی فاینۆرد کرد و یەک ساڵ مایەوە. دواتر دەچێتە یانەی بروخی بەلجیکی، لەوێشەوە یانەی ھێلاس ڤێرۆنای ئیتاڵی بە خواستن گواستیەوە، دواتر کڕی و ڕاستەوخۆ لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بە فیۆرێنتینای فرۆشت. لە ئەیلوولی ٢٠٢٣ مانچستەر یونایتد بە خواستن گواستیەوە.

لە ئاستی نێونەتەوەیی، ئەمرابەت نوێنەرایەتی لاوانی ھۆڵەندا و مەغریبی کردووە، لە ئازاری ٢٠١٧ یەکەم یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریب کرد.

کاروانی وەرزشیی یانە دەستکاری

یترێخت دەستکاری

ئەمرابەت لە ٢٠٠٧ چووە نێو لاوانی یترێخت، لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ یەکەم دەرکەوتنی لە تیمی یەکەمی یانەکە بوو. ٣ وەرز مایەوە.

فاینۆرد دەستکاری

ئەمرابەت لە ھاوینی ٢٠١٧ بەرامبەر بە ٤ ملیۆن یۆرۆ فاینۆرد گواستیەوە، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ٤ ساڵ بوو.

بروخ دەستکاری

لە ئابی ٢٠١٨، یانەی بروخی بەلجیکی بە گرێبەستێکی ٤ ساڵی گواستیەوە و لە بەرامبەردا ٢٫٥ ملیۆن یۆرۆیدا بە فاینۆرد. لە ئابی ٢٠١٩ بە خواستن بۆ ھێلاس ڤێرۆنای نارد.

ھێلاس ڤێرۆنا دەستکاری

دوای ئەوەی لە ئابی ٢٠١٩ بە خواستن گواستیەوە بە توانای کڕین، لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بە ٣٫٥ ملیۆن یۆرۆ کڕی. پاش کڕینی بە ٢٠ ملیۆن یۆرۆ بە فیۆرێنتینای فرۆشت، گرێبەستەکەی ١٫٥ ملیۆن یۆرۆ زیادەی لەگەڵ بوو. تا کۆتایی گرێبەستەکەی، ئەمرابەت بە خواستن لە ھێلاس ڤێرۆنا مایەوە. خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی یانەکەی وەرگرت.

فیۆرێنتینا دەستکاری

لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، ئەمرابەت یەکەم دەرکەوتنی بەرامبەر بە ئینتەر میلان بوو، کە ٤-٣ دۆڕان. ئەمرابەت بەشدار بوو یە یاری کۆتایی خولی کۆنفرانسی ئەورووپیی ٢٠٢٣، کە ٢-١ دۆڕان.

مانچستەر یونایتد دەستکاری

مان یونایتد ئەمرابەتی لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ بە خواستن و بەرامبەر بە ٨٫٥ ملیۆن پاوەند گواستەوە، گرێبەستەکەی تا کۆتایی وەرزە و بژاردەی کڕینی بە ٢١٫٤ ملیۆن پاوەندی تێدایە. لە ٢٣ی ئەیلوول یەکەم دەرکەوتنی لە خولی ئینگلیزی بەرامبەر بە بێرنلی و لە خولەکی ٨٩ بوو.

کاروانی وەرزشیی نێونەتەوەیی دەستکاری

ھەڵبژاردەی خوار ١٥ ساڵانی ھۆڵەندا دەستکاری

ئەمرابەت لەدایکبووی ھۆڵەندایە، بۆیە دەیتوانی بۆ ھۆڵەندا و مەغریب یاریی بکات. لەسەرەتادا، نوێنەرایەتی ھۆڵەندای کرد و ٤ جار دەرکەوت.

مەغریب دەستکاری

ئەمرابەت بانگھێشتکرا بۆ ھەڵبژاردەی خوار ١٧ ساڵانی مەغریب، لە جامی جیھانیی خوار ١٧ ساڵانی فیفای ٢٠١٣ بەشداریکرد و ٣ جار دەرکەوت.

لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٧، یەکەم دەرکەوتنی بۆ ھەڵبژاردەی مەغریب لە یارییەکی دۆستانە بوو بەرامبەر بە توونس، کە ١-٠ براوەبوون. بانگھێشتی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ کرا.

ئەمرابەت بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ بانگھێشتکرا، کە مەغریب پلەی چوارەمی بەدەستھێنا.

سەرچاوەکان دەستکاری